کۆماری ئیسلامی خراپترین وڵاتە لە ڕووی ئازادی ڕاگەیاندنەوە
▫️ لە نوێترین پلەبەندی ئازادی میدیاکان لە نێوان ١٨٠ وڵاتی دونیا کە ڕۆژی شەممە ٢٩ خاکەلێوە لە لایەن ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بڵاو بووەوە، نۆروێژ وەک ئازادترین و ئەمنترین وڵات بۆ میدیاکان لە پلەی یەکەم دایە و ئێران بە شەش پلە دابەزین بە جیاوازی لەگەڵ ساڵی پێشوو هاتۆتە پلەی ١٧٠ـەمین وڵات لە ڕووى نەبوونى ئازادى ڕاگەیاندنەوە.
▫️ پەیامنێرانی بێسنوور لە نوێترین ڕاپۆڕتی ئازدای میدیایی سەبارەت بە دۆخی میدیاکانی ئێرانی گوتویەتی: ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە کۆنتڕۆڵی بەربڵاوی میدیاکان دەستی هەڵنەگرتووە لە گوشار هێنان و ئازاردانی هەواڵنێران، شارۆمەند ـ هەواڵنێر و میدیا سەربەخۆکان.
No comments:
Post a Comment