گوگڵ چەند تۆڕى هەواڵى کۆمارى ئیسلامى لە یوتیوب داخست
▫️ کۆمپانیاى گوگڵ تۆڕە هەواڵییەکانى "پرس تیڤى" و "هیسپان تیڤى"ـى سەر بە دەنگوڕەنگى کۆمارى ئیسلامى، بە هۆى "پێشێلکردنی ڕێنماییەکان" لە هەندێک دامەزراوەى ئەم کۆمپانیایە، بەتایبەت لە یوتیوب و جیمەیل ناچالاک و لابرد.
▫️ "پرس تیڤى" کە کەناڵى ئینگلیزى زمان و "هیسپان تیڤى" کەناڵى ئیسپانی زمانى دەنگ و ڕەنگى کۆمارى ئیسلامین، بڵاویان کردووەتەوە کە لەمەولا لە هەندێک خزمەتگوزارى کۆمپانیاى گوگڵ، بەتایبەت لە یوتیوب و جیمەیل نابینرێن.
▫️ لە هەواڵەکەیاندا هاتووە کە ئەم وەلاوەنان و پچڕانى هاوکارییە، "بێ ئاگادارکردنەوەى پێشوو" ڕووى داوە و هۆکارەکەى بە "پێشێلکردنى ڕێنمایییەکانى گوگڵ" باس کراوە.
▫️ لە هەواڵەکەیاندا هاتووە کە ئەم وەلاوەنان و پچڕانى هاوکارییە، "بێ ئاگادارکردنەوەى پێشوو" ڕووى داوە و هۆکارەکەى بە "پێشێلکردنى ڕێنمایییەکانى گوگڵ" باس کراوە.
No comments:
Post a Comment