ڕونكردنەوەیەك لە فەرهاد سەنگاوی یەوە
پاش سڵاو
ماوەیەكە هەندێك لە پەیج و ئەكاونت لەناو فەیسبوك بەناو و ڕەسمی منەوە قسەی نابەجێ و بوختانی ناڕەوا بڵاوئەكەنەوە كە گوایە من دژی شۆڕشی كوردی ڕۆژئاوام .. من لێرەوە بەو پەیجی نەوت و ئەكاونتانەی نەوت فرۆش و ووڵات فرۆش و نیشتیمان فرۆش ئەڵێم من هەمیشە هاوكار و پشتیوانی هەر چوار پارچەی كوردستان بوم و ئەشبم..

هەمیشە شانازیم بە ئازایەتی و بەرخودانی رۆژئاوا و باكوری كوردستانەوە كردوە، من لە مێژە ووتومە هەریمی نەوت وحزبی نەوت و سەرۆكی نەوت و تیڤی نەوت وفەیسبوكی نەوت و چەكداری نەوت وپەیجی نەوت و چەتەی نەوت نیشتمانیان داهێزاند و داڕزاند.
ئیستا نوسەری نەوت و روناكبیری نەوت و پەرلەمانی نەوت و چالاكەوانی نەوت و بێژەری نەوت و جاسوسی نەوتیش پەیدا بون ؟ ئیستا كۆمپانیا و ئاودیوكردن و زەریبە و بودجە گەڕی بارەترێ هەر بیرچونەوە ؟؟؟ هەرماوە ٣ پارچەكەی تری كوردستانیش بەدەردی باشوور ببەن بەلام ئەمە ڕاستە ئەم هەوارە بەلام ئەو بەهار نیە.
ئێستا ٣پارچەكەی تری نیشتمان باش تیگەشتن لەم ئەزمونە ناجوانەی باشوور كە ئابروی ٢هەزارسالی رابردوی كوردستانیشی بردوە، بروا ناكەم دوبارەی بكەنەوە.
پێشینانیش وتویانە دەریا بە دەمی سەگ پیس نابێ ..
منیش ئەڵێم پشتگیری من بۆ ڕۆژئاوا و باكوری كوردستان بە نویسینی پەیجی نەوت دز و نیشتیمان فرۆش و تاڵانكارانی كوردستان كەم ناكات.
هاونیشتمان و هاوكار و هاودەردی ئیوە
فەرهاد سەنگاوی
No comments:
Post a Comment