فەرماندەی حەشدی شەعبی لە ناوەندی ڕووبەرووبوونەوەی قەیرانی خوزستان چ دەکات؟
▫️ لە کاتێکدا ئامادەبوونی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە دوو پارێزگای خوزستان و لوڕستان لەگەڵ کۆمەڵێک ڕەخنەی جدی ڕووبەڕوو بووەتەوە، هەواڵدەری فارس باس لە ئامادەیی فەرماندەیەکی پلەبەرزی حەشدی شەعبی لە ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی خوزستان دەکات.
▫️ هەواڵدەرەی فارس ئاماژەدان بەوەی دانیشتنی ناوەندی ڕووبەڕووبوونەوەی قەیران لە شاری شادگان لە خوزستان بەڕێوە چووە، دیمەنێکی بڵاوی کردووەتەوە کە تێیدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران، ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی، غوڵامڕەزا شەریعەتی پارێزگاری خوزستان و چەند کەسی دیکە لە بەرپرسانی سوپای پاسداران دەبیندرێن.
No comments:
Post a Comment