ژنانی هەرچوارپارچەی کردستان لە نەرویج داوای ئازادکردنی ئەندامانی ڕژاک دەکەن
🔹لە ڕۆژی ٥ی ئۆگەست دا، سێ ئەندام و بەڕێوەبەری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک، لە دوای گەڕانەوەیان لە مەراسیمی ساڵیادی کۆمەڵکوژی ئێزدییەکان لەشەنگال، لە لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە لە بازگەی کەڵەک دەستگیرکران و تا ئێستا هۆکاری دەستگیرکردنەکەیان ڕوون نەکراوەتەوە.
🔹ئەو کردەوەیەی ئاسایشی پەدەکە کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە لەناوخۆی کوردستان و دەرەوەی وڵات.
🔹دوێنێ ژنانی هەرچوار بەشی کوردستان لە وڵاتی نەرویج گردبونەوە و دەستگیرکردنی ئەندامانی ڕژاکیان لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە شەرمەزارکرد.
🔹هەروەها لەگەڵ پشتیوانی خۆیان بۆ ڕژاک، داوای دەستبەجێ ئازادکردنی ئەندامە دەستگیرکراوەکانیان کرد.
No comments:
Post a Comment