سەردەشت/کۆبوونەوەی خەڵکی سەردەشت دژ بە مۆرەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران
▪️ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٢ی ڕەزبەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، ڕاگەیێندراوێک لەلایەن چالاکانی مەدەنی شاری سەردەشت بڵاو بۆتەوە کە داوا لە خەڵکی دەکات؛ سەبارەت بە کردەوە تیرۆریستیەکانی چەن کەسێکی دیاری شار، کە سەر بە سپای تیرۆریستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانن بوەستنەوە.
▪️ماوەیەکە چەن کەسێکی ناسراو و دەسڕۆشتوو لە لایەن دەسەڵاتەوە کچ و ژنی سەردەشت دەڕفێنن و دەستڕێژی سێکسیی دەکەنە سەریان و پاشان بە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و فیلمەکانیان، بێدەنگیان دەکەن.
▪️سەرەڕای سکاڵا و بەدواداچوونی خەڵکی سەردەشت لە شوێنە یاساییەکان هیچ یەک لەو لات و لوتانەی سەر بە سپای تیرۆریستی پاسداران دەسبەسەر نەکراون؛
هەر بەم هۆیەشەوە خەڵکی سەردەشت بڕیاریان داوە بە ڕێپێوان و چالاکی پێش لەم دەسڕێژییانە بگرن و ڕاگەیەندراوێکیان سەبارەت بەم بابەتە بڵاو کردۆتەوە.
▪️دەقی ڕاگەیێندراوە بەم چەشنەیە:
◽️ئێمە هاووڵاتیانی سەردەشت بە هەموو چین و توێژ و بۆچوونێکەوە، لە گردبوونەوەیەکی هێمنانەدا بۆ بەرپەرچدانەوەی هەموو کردەوە قێزەونەکان و دەستدرێژییە هۆڤانەکان، بە مەبەستی گەڕانەوەی ئاسایش و ئیدانە کردنی هەر جۆرە دەستدرێژییەک، هاواری دادپەروەری و بەسزا گەیاندنی تاوانباران بەرز دەکەین و بەرگری لە شار و کۆمەڵگا و کەرامەتمان دەکەین.
◽️ئەمجارەش بۆ پاراستنی کەرامەتی مرۆڤیمان هاوسۆزی لەگەڵ قوربانییەکانی ئەم تاوانە قیزەونە و بنەماڵەکانیان دەکەین و لەبەرانبەر ئەو هەوڵە چەپەڵانە چەپەڵانە هەڵوێست دەگرین و خوازیاری بنبڕ کردنی دەبین و ئەرکی ئەخلاقی خۆمان بەجێ دێنین.
◽️کات: شەممە، ١٤٠٠/٧/٣ ، کاتژمێر ٤ی دوای نیوەڕۆ
◽️شوێن: مەیدانی سەرچاوێ
No comments:
Post a Comment