ئەمەش وێنەى پەیمان کیاى تمن ٤١ ساڵە کە هاووڵاتى سویدى ـ ئێرانییە و یەکێک بوو لە بەرپرسە باڵاکانى سازمانى ئەمنیەتى سوید (سپۆ) کە بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ کۆمارى پەتوسیدارەی ئیسلامى ئیران دەستبەسەر کرا!
http://samuelkub.blogspot.com/2021/09/an-iranian-regime-spy-arrested-in.html#more
کیا پەیمان کارمەندی دەزگای ئیتلاعاتی سوید بووە و لە سالەکانی ٢٠١٣ ،و٢٠١٤ و ٢٠١٥ لە سەر داوایی ئیتلاعاتی ئیران زانیاری هەلەی لە بارەی کانالی ئاسمانی نەوروز تیڤی داوەتە دەزاگای هەوالگری سوید و زانیاری ئەم سیخورە سەبب دەبیت تا کانالی ئاسمانی نەوروز تیڤی دابخریت ئەم سیخورە زۆر کات دەژ بە کوردەکان لە سەر داوای دەزگای هەوالگری ئیران کاری کردوە و هەولی داوە کە ریکخراوە کوردیەکان خراپ نیشانبدات لە برچاوەی سویدیەکان
لە وڵاتى سوید سیخوڕێکى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرا
▪️ ئافتۆن بلادێت و ئیکسپرسن کە دوو ڕاگەیاندنى وڵاتى سویدن، بڵاویان کردەوە: پۆلیسى سوید بەڕێوەبەرێکى پێشووى پۆلیسى ئەمنیەتى ئەو وڵاتەى بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ ڕژێمى ئاخوندى کۆمارى ئیسلامى لە نێوانى ساڵەکانى ٢٠١١ تا ٢٠١٥ دەستبەسەر کرد. ئەم دەستبەسەرکراوە سیخوڕەش ناوى پەیمان کیا و تەمەن ٤٠ ساڵە.
▫️ پەیمان کیا کە بووەتە هاووڵاتى سوید، وەک بەڕێوەبەرى پۆلیسى ئەمنیەتى سوید (سپۆ) کارى دەکرد و پێشتریش لە ئۆرگانێکى سەربازى ئەو وڵاتە وەک شڕۆڤەکار کارى دەکرد.
▫️ ئەم هاووڵاتییە سویدى ـ ئێرانییە، دووشەممە دەستبەسەر و پێنجشەممە لە لایەن دادگاى ستۆکهۆڵمەوە بە تۆمەتى سیخوڕى و بەکراهێنانى شوێن و پلەکەى خۆى بۆ بردنى زانیارى نهێنى و پێشێلکردنى ئاسایشى نیشتمانى سوید بۆ کۆمارى ئیسلامى، تۆمەتبار کرا و دەستبەسەر کرا تا بەڵگەکان نەشارێتەوە و یا لەو وڵاتە هەڵنەیێت!
▫️ سرویسى ئەمنیەتى سویدیش لە بەیاننامەیەک بڵاوى کردەوە کە ئەم کەسە دەستبەسەر کراوەیان بە بەڵگەى ددانپیانراو تۆمەتبار کراوە بە سیخوڕى. ئەم تۆمەبتار دەڵێت: لە کارە جیاوازەکاندا کە دەمکردن، ئەزموونى زۆرم بەدەست هێنا و توانیم بە لێکۆڵینەوە و شڕۆڤە و کۆکردنەوەى زانیارى پێویست بڕیار بدەم. ئەم ئەزموونە ئەو تواناییەى دامێ تا پلەکانم بەرز ببنەوە و پڕۆسەى کاریم لە بوارە جیاوازەکان بەرمە پێشەوە.
▫️ شایەنى باسە ساڵى ڕابردوو پۆلیسى ئەمنیەتى سوید چەندین سیخوڕى کۆمارى ئیسلامى دەستبەسەر کرد و هەروەها ماوەیەک بەر لە ئێستا دوو بەکرێگیراوى دیکەى کۆمارى ئیسلامى لە جلوبەرگى ئەفغانى و بە بەڵگەى ساختە ئاشکرا بوون.
No comments:
Post a Comment