Pages

Ads 468x60px

5 Sept 2021

هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند؛ لە رۆژەکانی ٢٧ بۆ ٣١ تەباخ لە ناوچە جیاجیاکانی عەفرین و عەزا لە دژی هێرش و پەلاماری سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چەند چالاکێکیان ئەنجام داوە.

 


هێزەکانی ڕزگاری عەفرین ڕایگەیاند؛ لە رۆژەکانی ٢٧ بۆ ٣١ تەباخ لە ناوچە جیاجیاکانی عەفرین و عەزا لە دژی هێرش و پەلاماری سوپای داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی چەند چالاکێکیان ئەنجام داوە.


🔹بە پێی ڕاگەیاندراوەکە ،لەو چالاکیانەدا بە گشتی ١٢ داگیرکەر و چەتەی تورکیا کوژراون و ١٦ ی دیکەش بریندار بوون.


🔹لە چالاکی رۆژی ٢٧ی تەباخ بنکەیکی چەتەکانی تورکیا لە لایەن هێزەکانی رزگاری عەفرین کراوەتە ئامانج و لەوچالاکیەدا ٥ داگیرکەر کوژراون و سێ دیکەش بریندار بوون.


🔹لە رۆژی ٢٩ی مانگ لە چالاکێکی شەڕڤانان لە عەفرین ٢ چەتە بریندار بوون، هاوکات لە چالاکێکی دیکە لە ناوچەی عەزاز شەڕڤانان دژی چەتەکانی جبەئەلشامییە چالاکیان پێک هێناوە  و تێدا سەرچەتەێک کوژراو و دوو چەتەش بریندار بوون.


🔹لە رۆژی ٣٠ مانگ لە ئەنجام چالاکێک لە ناوچەی ئەشرەفییەی عەفرین ٢ چەتە کوژران و چواری دیکەش بریندار بوون.


🔹لە لایکەی دیکەوە رۆژی ٣١ی مانگ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لە گوندی هەزوان سەر بە ناوچەی باب دژی سوپای داگیرکەری تورکیا چالاکیان ئەنجام داوە و لەو چالاکیەدا ٣ ئەندامی سوپای داگیرکەری تورکیا کوژراون و پێنج ی دیکەش بریندار بوون.


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates