فەهمی دەشتی وتەبێژی بەرەی بەرخۆدان لە پەنجشێر بە ڕاگەیاندنەکانی وتووە کە رۆژی سێ شەممەی ڕابردوو هێرشێکی چەکدارانی تاڵیبان بۆ سەر ناوچەکانی رۆژئاوای ویلایەتی پەنجشێر تێکشکێندراوە و ٨ چەکداری تاڵیبان کوژراون و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.
🔹بە پێێ قسەکانی فەهیم دەشتی، لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بە لانی کەمەوە ١١٥ چەکداری تاڵیبان لە هێرشەکانیان بۆ سەر پەنجشێر کوژراون.
🔹ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەمیر خان موتەقی،بەرپرسی کۆمیسیۆنی ئیرشادی تاڵیبان ڕایگەیاندوە، هێزەکانی لە ئامادەباشیدان بۆ هێرش کردنە سەر پەنجشێر.
🔹پێشتریش بەرپرسانی تاڵیبان داوایی دانوستانیان لە فەرماندەکانی بەرخۆدانی پەنجشێر کردبوو .
🔹ئەحمەد مەسعود فەرماندەی بەرخۆدانی پەنجشێر دەلێت؛مەرجی ئەو بۆ دانوستان لە گەڵ تاڵیبان بەشداری کردنی هەموو پێکهاتەکان لە دامەزراندنی دەوڵت و پەیرەو کردنی یەکسانی و ئازادی هاوڵاتیانی ئەفغانستانییە.
🔹ویلایەتی پەنجشێر تەنها ناوچەیکە لە ئەفغانستان تاڵیبان نەیتوانیوە داگیری بکات و بە فرماندەی ئەحمە مەسعود بەرەی بەرخۆدان دژی دەسەڵاتی تاڵیبان لەو ویلایەتە ڕاگەیاندراوە.
No comments:
Post a Comment