مووشەکبارانى بنکەکانى دروستکردنى چەکى سوپاى تیرۆریستى قودس لە لایەن ئیسرائیلەوە
▪️ ئاڤاتودەى:
▫️ دیدەبانى مافى مرۆڤى سوریە باسى دوبارە هەواڵآ هێرشکردنە سەر بنکە سەربازییەکانى گرووپە تیرۆریستییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى لە نزیک دیمەشق بڵاو کردەوە.
▫️ بە پێى هەواڵەکە، سوپاى ئیسرائیل بەرەبەریانى ئەمڕۆ هەینى ١٢ى خەرمانان، بنکە سەربازییەکانى ناوچەى برزە و جومەیراى لە نزیک دیمەشق مووشەکباران کردووە کە لە لایەن گرووپە تیرۆریستییەکانى سەر بە کۆمارى ئیسلامى بۆ بەرهەمهێنان و دروستکردنى چەک بەکار دەبرێن.
No comments:
Post a Comment