Pages

Ads 468x60px

13 Sept 2012

دیداری بەریز سەرۆك وزیرانی ئیسرائیل لە گەل وزیرانی بۆلگاریا ئیمزای تەوافوقنامە لە نیۆان ئیسرائیل و حکومەتی بۆلگاریا


دیداری بەریز سەرۆك وزیرانی ئیسرائیل لە گەل وزیرانی بۆلگاریا  ئیمزای تەوافوقنامە لە نیۆان ئیسرائیل و حکومەتی بۆلگاریا

دیداری سەرۆك وزیری ئیسرائیل لە یەکیک لە پایگاکانی نیزامی ئەو وەلاتە

--------------------------------

نیوەڕۆ لەگەڵ نەورۆز تیڤی سەبارەت بە ڕەشبگیری مهاباد و دۆخی مەولوود ئافەند

لەو ڕۆژانەی دواییدا، شەپۆلێکی بەرفراوان لە قۆڵبەستکردنی هاوڵاتیان لە مەهاباد و شارەکانی دەورووبەر هاتۆتە ئاراوە. بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی بە دەست من گەیشتووە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو دا، هەری کەم 15 کەس، کە زۆربەیان خوێندکار و چالاکن، لە مەهاباد گیراون. هەندێک بانگهێشت کراون و لە ئیتلاعات قۆڵبەستکراون و هەندێکی تر لە ماڵەکانی خۆیان. ئیتلاعات هێرشی کردۆتە سەر ماڵی چەند کەسیان و دەستی بە سەر هەندێک کتێب و نووسراوە و تەنانەت کامپیوتێر و کەل و پەلی شەخسی هەندێک لەو گیراوانە داگرتووە.
تا ئێستاش دیار نیە کە هۆکاری گیرانی ئەو کەسانە چیە؟ یا چ تۆمەتێکیان بەڕەوڕوو کراوەتەوە. هەندێکیان خوێندکاری زانکۆن و سەرقاڵی ئامادەکردنی تێزی ماستەریان بوونە. بنەماڵەکانیان، سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر، چیان دەستنەکەوتووە. تەنانەت شوێنی گیران و چارەنووسی هەندێکیشیان نازانرێ. هەر لەم ڕۆژانەی دواییدا لە پیرانشآریش چوار کەس گیرابوون و بە هۆی هەڕەشەی بنەماڵەکانیان باس لە ناوەکانیان نەکرا. لە شنۆ مامۆستایەکی کورد، ساڵێک زیندانی بەسەر دا سەپا و لە دێگولان، دوو کەس لە ئەندامانی بنەماڵەی حوسێن پەناهی گیراون و دەگوترێ کاتی گیرانیان دا، زەربیان دیتووە و ئێستاش نازانرێ لە کوێ گیراون.
من هیچ زانیارییەکم نیە لەسەر ئەوەی کە گەلۆ پێوەندی هەیە لە نێوان گیرانی ئەو کەسانە و کەیسی مەوولوود ئافەند بەڵام نزیکبوونەوەی ساڵڕۆژی هێرشی سپا بۆ قەندیل و 22ی پووشپەر کە ساڵڕۆژی تیرۆری دوکتۆر قاسملوویە، دەتوانێ هۆکار بێت. مهاباد بەردەوام یەکێک لەو شارانە بووە کە ئەگەری سەرهەڵدانی جەماوەری لێدەکرێ و بەڵکوو ڕەژیم بیهەوێ بە چاوترسێنکردنی خەڵک، ڕێگە مانگرتن بگرێ کە لە ساڵانەی دوایی دا ئەنجام دەدرا. لە شەقامەکانیش گووشار بۆ سەر هاوڵاتیان زۆر بووە و کیژان و کوڕان بە بیانووی جیاواز دەخرێنە ژێر گووشار و بە بیانوووی پۆشینی جلو بەرگی نائیسلامی ئازار دەدرێن.
سەبارەت بە کاک مەولوودیش، بەداخەوە زانیاری نوێم نیە. دەزگای ئیسرائیل کورد، زانیاری روون نادات، ڕەوشەکە تۆزێک ئاڵۆزە. مرۆڤ ناتوانێ دڵنیا بێت. هەندێک لە دۆستان بەدواداچوونی وەزعەکە دەکەن بەڵام بە هۆی ئەوەی کە بنەماڵە و دۆستانیشی ئامادە نین بە ڕوونی زانیاری بدەن، مرۆڤ نازانێ چ بێژێ. دۆخەکە جێگەی نیگەرانییە و ئێمەش بە پەرۆشەوە لە وەزعەکە دەڕوانین و هەندێک کۆنسێرڤاتیڤانە لەگەڵی دەجووڵێینەوە تا نەکا بیانوو بداتە کۆماری ئیسلامی. لە باشووریش، حکوومەتی هەرێم و دەزاگاکانی ئیستخباراتی، نازانرێ کە چی دەکەن و چیان کردووە. دەکرێ سیگناڵی تەلەفۆنەکەی ببینەوە و بزانن دواجار لە کوێ بووە و چی کووتوە و … دۆسیەیی کاک مەولوود، کوردە ڕۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی باشووریشی نیگەران کردووە و … نەورۆز تیڤی/ ئاژانس

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates