موسته‌فا مه‌عروفی : بڕوایه‌ک هه‌یه له ئێران‌دا ئه‌گه‌ر هێرش نه‌کرێته سه‌ر ڕژێم ئه‌وا گۆڕانکاری ڕوونادات
سه‌ره‌ک وه‌زیری ئیسرائیل داوا له کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌کات هێڵێکی ڕوون و ئاشکرای سوور دابنێت تا ئێران ده‌ست له به‌رنامه ناوکیه‌که‌ی هه‌ڵبگرێت.

به‌نیامین نه‌ته‌نیاهۆ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه به ئه‌ندامانی کابینه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی گوتووه ئێران له‌وبڕوایه‌دایه جیهان سوور نییه له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئه‌و به‌رنامه ناوکیه‌ی هه‌یه‌تی.
موسته‌فا مه‌عروفی، نوسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان له‌و بڕوایه‌دایه به‌رنامه‌ی ناو‌کی ئێران نیگه‌رانی زیاتری بۆ ئیسرائیل دروستکردووه وه‌ک له وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا و هه‌ر بۆیه‌شه ته‌لئه‌ڤیڤ زیاتر جه‌خت ده‌کاته‌وه له دڵنیابوون له‌وه‌ی ڕێگه نه‌درێت ئێران ببێته خاوه‌ن چه‌کی ئه‌تۆمی و ئه‌وه‌ش له ڕێی داوکانیه‌وه ده‌کات بۆ گرتنه به‌ری هه‌نگاوی ڕادیکاڵانه تر دژ به تاران.
به‌ڕێز مه‌عروفی ده‌شڵێت ئیسرائیل ده‌خوازێت هاوشێوه‌ی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی پێشتر دژی عێراق و دژی سوریا گیرانه به‌ر، له به‌رامبه‌ر ئێرانیشدا بگیرێته به‌ر بۆ لێدانی دامه‌زراوه ناوکیه‌کانی.
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ موسته‌فا مه‌عروفی کردووه.زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه:
سەرچاوە رادیۆ کوردی دەنگی ئەمریکا
No comments:
Post a Comment