Pages

Ads 468x60px

4 Sept 2012

به‌شداری کردنی گروپێکی کوردی به‌ هه‌لپه‌رکی کوردی له‌ فیستیڤالێک له‌ ولاتی ئیسرائیل به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆکی ئیسرائیل ( شه‌مۆن پێرێز ) دوای هه‌موو ئاماده‌بووان سه‌رسورمانی خۆیان پیشان دا به‌ خوانی و لێهاتوی کوردان .....



به‌شداری کردنی گروپێکی کوردی به‌ هه‌لپه‌رکی کوردی له‌ فیستیڤالێک له‌ ولاتی ئیسرائیل به‌ ئاماده‌ بوونی سه‌رۆکی ئیسرائیل ( شه‌مۆن پێرێز ) دوای هه‌موو ئاماده‌بووان سه‌رسورمانی خۆیان پیشان دا به‌ خوانی و لێهاتوی 
کوردان ..




ئاهه‌نگی کوردانی جوله‌که‌ له‌ ئیسرائل .. هه‌رگیز ره‌سه‌نایه‌تی خۆیان له‌ ده‌ست نه‌داوه‌ به‌ جلی کوردی و به‌ دهۆل و زوارنا و ئاوازی کوردی ئاهه‌نگ ده‌گێرن فه‌رمۆ سه‌یرکه‌ن ........ رێز و سلاو بۆ هه‌موو لایه‌ک
----------------------



-------------------------



Ezdi Kurds From Caucasus in 1981 ♥♥ i love you my kurdistan ♥ 

کوردانی ئێزیدی هله‌ قوقاسیا که‌ ساڵی 1981 ..... کورد له‌ هه‌ر کوێیه‌ک و هه ئاینێک بێ هه‌ر کورده‌ ... رێز و سلاوم بۆ هه‌موو کوردێک
-----------------
-----------

ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست یان برایانی مارکس لە ئەمریکای لاتین
سەرلێشێواوی رێکخراوێک کە خراپ ناسراوە
ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست یان برایانی مارکس لە ئەمریکای لاتین

موریس لۆموان / لۆمۆند
لە فارسیەوە؛ سەلاحەدین بایەزیدی

(١ - ٢)
ساڵی ١٩٥١، ئەنترناسیۆنال سۆسیالیست (IS) لە پێناو "ئازادکردنی گەلان لە وابەستەبوونیان بە خاوەنانی کەرەستەی بەرهەمهێنان" چالاکیەکانی دەست پێکرد. شەست ساڵ دواتر، رێبەرانی ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست پێیان باشە قسە لە "کۆنتڕۆڵی ژیرانەی کاریگەریی نەرێنیەکانی بەجیهانی بوون" بکەن. لارێ بوونێکی هێواش کە نیشانەی هەڵسوکەوتی ئەم "سۆسیالیستانە"یە لە مەڕ هاوتاکانیان لە ئەمریکای لاتین.

لە قسەکانی کردنەوەی جڤاتی دەستەی ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست (IS) کە رۆژی ١٥ی نۆڤامبری ٢٠١٠ لە بارەگای رێکخراوی فرە لیبڕاڵی هاوکاری و گەشەی ئابووری (OCDE) لە پاریس بەڕێوە چوو، مارتین ئوبری، سەرۆکی گشتی حزبی سۆسیالیستی فەرەنسا، بێ ئەوەی خۆشحاڵی خۆی بشارێتەوە، دەڵێ "دەمویست بە بۆنەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی هەرێمی لە یۆنان، پیرۆزباییەکی تایبەت ئاراستەی سەرۆکمان جۆرج پاپاندرۆئۆ بکەم {وێرای بەشداری نەکردنی ٥٣%}. لە هەلومەرجی دژواردا، ئەم دڵگەرمی و سەرکەوتنە، پاداشێکە بۆ بوێری سیاسی کە بۆ هەموو لایەک مایەی ستایشە." کەس نیە نەزانێ سەرۆکی بزووتنەوەی سۆسیالیستی پان یۆنانی (پاسۆک) و ئەو "گۆشەگیرییە دادپەروەرانە"یەی کە بانگەشەی دەکرد بە سەر وڵاتەکەی دا سەپاندوە، چی بە سەر هات. هەروەها هەموو لایەک دەزانێ ژمارەیەک لە ئەندامە بەرچاوەکانی رێکخراوی سۆسیالیست ئەنتەرناسیۆنالیست چ چارەنووسێکیان بە سەر هات، بۆ نموونە لوران باگبۆ، زەینەدین بن عەلی یان حوسنی موبارەک. لە ناوهێنانی زیاتر خۆ دەبوێرم.

بەو شیکردنەوە لاوازە و ئەو شێوازە کارە، ئاخۆ بەڕاستی پێویستە مرۆڤ سەری لەوە سووڕ بمێنێ کە ئەم "ئەنجومەنە باڵایەی کاردینال سۆسیالیستەکان" سەبارەت بەو جموجوڵە بنەڕەتیانەی ئێستە زیاتر لە دەیەیەکە ئەمریکای لاتین دەگۆڕێ، کەمتەرخەمە؟ 

رۆژی ٧ی دێسامبری هەمان ساڵی ٢٠١٠، لە بروکسێل، وێنەیەک و ناوێک لە سەر دەرگای "ئالتی یرۆ سپینلی"ی پەرلەمانی ئەوروپا هەڵواسرا: "گیلێرمۆ فاریناس" سێهەمین نەیاری کوبییە کە لە ماوەی نۆ ساڵی رابردوو دا خەڵاتی "ساخارۆف" بۆ ئازادی ئەندێشەی وەرگرتوە. لە بەرامبەر دا، بێ ئەوەی ریکلامێک کرابێ، لە ئامفی تیاترێک، دە نوێنەری پەرلەمانی ئەوروپا و جێگر پەرلەمانێک، گوێ لە راپۆرتی سەندیکالیست و چالاکانی مافی مرۆڤ دەگرن کە لە کۆلۆمبیاوە هاتوون.

خاڵی وەرچەرخانی کودەتای شیلی
هەندێک شایەتحاڵ مرۆڤ رادەچڵەکێنێ: لە چوار مانگ لەمەو پێشەوە واتە لە ساتەوەختی بە دەسەڵات گەیشتنی "خوئان مانوئێل سانتوس" (وەزیری پێشووی بەرەڤانی "ئالوارۆ ئوریبێ"ی، سەرۆک کۆماری پێشوو)، سی و نۆ ئەندامی سەندیکا و دوازدە چالاکی بەرەی دیموکراتیکی ئەلتەرناتیڤ (PDA) و ژمارەیەک کەسی تر، کوژراون. "ئولێ کریستنسن"، سۆسیال دیموکراتی دانیمارکی، زانیاری ورد پێشکەش دەکا: ناوبراو ژوئیەی ٢٠١٠ لە گەڵ "ریچارد هوویت"، لە پارتی کرێکاری بریتانیاوە کە خۆیشی بەشداری کۆبوونەوەکەیە، شان بە شانی رێکخراوی "عەداڵەت بۆ کۆلۆمبیا" سەفەرێک بۆ "ماکارنا" دەکەن کە ناوبانگێکی دڵتەزێنی هەیە. "ئێمە تا کوشتارگە رۆیشتین. زیاتر لە دوو هەزار کەس {قوربانیانی سوپا و چەکدارەکان} لەوێ نێژراون. ئێمە دەبێ بۆ پەیمانی بازرگانی ئازاد { TLC} کە یەکێتی ئەوروپا و کۆلۆمبیا پێکەوە دانوستان دەکەن، "نا" بڵێین." تەنیا دەنگێک بۆ داکۆکی کردن لە "بۆگۆتا" بەرز دەبێتەوە، دەنگی "ئێمیلیۆ دێل والێ"، نوێنەری پارتی سۆسیالیستی کرێکاری ئیسپانیا (PSOE): "پێتان وایە دەوڵەتێک بتوانێ لە ماوەی سێ مانگ دا هەموو کێشەکان چارەسەر بکا؟ ئەگەر سەرانسەری وڵات {٥٥،٥٩% بەشداریان نەکردوە} دەنگیان بە "سانتوس" دابێ، دەبێ رێزی لێ بگیرێ."

وێدەچێ ئەو سێ نوێنەرەی پەرلەمانی ئەوروپا کە سەر بە تەشکیلاتی ئەندامی ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیستن، خۆیان هاوئاهەنگ نەکردبێ. "پۆل ئێمێل دوپرێ"ی بێلژیکی، راوێژکاری چەپی یەکگرتووی ئەوروپی / چەپی سەوزی سکاندیناو (GUE/NGL)(١)، ئەم کۆبوونەوەیە و کۆبوونەوەکانی دیکە، تاوتوێ دەکا: " کریستنسن و هوویت، لە دەستەی پەرلەمانی خۆیان دا {حزبی سۆسیالسیتی ئەوروپی (PSE)} بە پێچەوانەی رەوتی ئاو مەلە دەکەن. من دڵنیا نیم زۆرینەیەک دژی ئیمزاکردنی پەیمانی بازرگانی ئازاد (TLC) دەنگ بدا. سەرۆکی گرووپەکە، مارتین شولتسی ئەڵمانی {حزبی سۆسیال دیموکرات (SPD)} هاوڕایە. حزبی سۆسیالیستی ئیسپانیا (PSOE) تەنانەت ئەولاتریش، هیچ شەرت و مەرجی نیە!"

بێ ئەوەی پێویست بکا بگەڕێینەوە بۆ دەسپێک، بە بیرتان دێنمەوە کە حزبی سۆسیالیستی شیلی کە ساڵی ١٩٣٣ لە لایەن سالوادۆر ئالندێ دامەزرا، رەخنەی لە ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست گرت کە "لە بۆتەی سیستەمی دیموکراتیک بورژوازی سەرمایەداری دا هەڵوێستی ئاشتی خوازانەی هەیە"(٢) و لە ئەندامێتی رێکخراوەکە خۆی بوارد. بە درێژایی جەنگی سارد، ئەم مژارە کێشەیەکی دروست نەدەکرد: ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست لە رێگەی حیساب کردن بۆ ناوچەکە لە جەرگەی ناوچەکانی ژێر دەستی ئەمریکا، لەوێ بە دوای سەرئێشە دا نەدەگەڕا. ''ئانتوان بلانکا'' ئەو کات ئەندامی دەفتەری پەیوەندیە دەرەکیەکانی بەشی فەرەنسی ئەنتەرناسیۆنال کرێکار (SFIO) بوو، بیر دەکاتەوە و دەڵێ "هیچ دەقێکم نایەتەوە بیر، رووخانی "جاکابۆ ئاربێنز"ی لە ساڵی ١٩٥٤ لە گواتمالا مەحکووم کردبێ. دە ساڵ دواتر، کاتێک ویستم دەستێوەردانی سەربازانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا لە "سەن دومینگۆ" {کۆماری دومینیکان} لەقاو بدەم، "گی موولێ" واقی وڕما."

سەرباری ئەمەش، لەو سەروبەندەدا، شۆڕشی کووبا (١٩٥٩) چەمکی دژە ئیمپریالیزمی خستبووە رۆژەڤەوە. بێ دەسکەوتێکی بەرچاو: "ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست چاوێکی کڕیارانەی لێکرد بەڵام دووراودوور." تاکوو ١١ی سێپتامبری ١٩٧٣. رووخان و مەرگی سالوادۆر ئالندێ زەبرێکی رۆحی هاوشێوەی شەڕی براکوژی ئیسپانیا بوو کە لە ناو سۆسیالیستەکانی ئەوروپا "یەکگرتنی سۆزدارانە و دۆزینەوەی دونیایەک کە نەیاندەناسی" وروژاند. لە بیرەوەرییەکانی بلانکا کە ئەو کات بە نوێنەرایەتی لە لایەن ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست، چەند رۆژ دوای کودەتا سواری فڕۆکە دەبێ و دەچێتە شیلی. لە "وینیا دێل مار" بەر لەوەی لەو وڵاتە دەربکرێ، دەچێتە سەر مەزاری "هەڤاڵ سەرۆک کۆمار". "ئەمە یەکەمین ناکۆکی بەرچاوی ئەنتەرناسیۆنالێک بوو لە بەرامبەر واشنگتۆن دا کە تا ئەو دەم هەموو هەوڵێکی دەدا بۆ ئەوەی سەبارەت بە ستراتژی ئەمریکا و "ناتۆ" {رێکخراوی پەیمانی ئەتلانتیکی باکووری} ملکەچ بێتە بەرچاو."

لەو ساتەوە بە دوا، لایەنگری ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لە دیکتاتۆڕەکان خاڵی ناکۆکی وەچەیەکی سۆسیال دیموکراتەکان لە گەڵ هاوپەیمانی ئەمریکایی پێک دێنێ: ویلی برانت (ئاڵمانیا)، ئۆلۆف پالمێ (سوید)، فەرانسوا میتەران (فەرەنسا)، برۆنۆ کرایسکی (ئوتریش) و هەروەها ماریۆ سوئارز (پورتوگال) و فلیپێ گونزالس (ئیسپانیا). لە لایەکی دیکەوە، حزبەکانی لایەنگری چاکسازی و قوربانیانی ئەم حکومەتە سەرەڕۆیانە، لە وڵاتانی پێشکەوتوو بە دوای هاوپەیمانیەوە وێڵ بوون. پەیوەندییەکان پەرە دەستێنن. دانیشتنێکی فەرمی لە مانگی ئاوریلی ١٩٧٦ لە "کاراکاس" لە سەر بانگهێشتی "کارلۆس ئاندرێس پرێز"، سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا و پارتەکەی بزووتنەوەی دیموکراتیک (AD) بەڕێوە دەچێ. "یەکەمین کۆنفرانسی ناوچەیی ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست بۆ کاروباری ئەمریکای لاتین و کارائیب" لە "سەن دومینگۆ" لە مانگی مارسی ١٩٨٠، نیشانەی گەشەسەندنی ئەو رەوتە سیاسیەیە لە ناوچەکەدا.

هەڵسوکەوتی پشتیوانی دەربڕین
ئەو کات، لە نێوان بیست و نۆ رێکخراوی هەرێمی، لە نیکاراگوا، بەرەی ساندینیست بۆ ئازادی نەتەوەیی (FSLN) بەشدار بوو، کە لە ساڵی ١٩٧٨ەوە ببوو بە ئەندام، ئەوە لە کاتێک دا کە هێشتا چەکی دانەنابوو و لە پێناو دەرکردنی "ئاناستازیۆ سوموزا" خەباتی دەکرد. فیدێل کاسترۆ وەک سەرۆکی پێشووی "بزووتنەوەی وڵاتانی بێ لایەن" بۆ ئەو کۆنفرانسە بانگهێشت کرابوو. ئەوروپیەکانیش "مەترسیەکان بە گیان دەکڕن": بەشداری ئەحزابی "برا" لە بۆتەی بەرەی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ (FDR) لە ئال سالوادۆر، بەرەی دیموکراتیک دژی سەرکوت (FDCR) لە گواتمالا و بەرەی نیشتمان پەروەر (FP) لە هیندۆراس (دیارە دوو گرووپی یەکەم لقێکی سیاسی و لقێکی سەربازیان هەیە) ئەوروپییەکانی هان دا بە کردەوە پشتیوانی لە خەباتی چەکداری بکەن.

ساڵی ١٩٨١، لە فەرەنسا "میتەران" بە گوڵێکی سوورەوە، پێی نایە کۆشکی ئەلیزا. لە ژێر کاریگەری کەسانی وەک "لیونێل ژوسپێن"، "رۆژیس دوبرێ" (مەئموری تایبەتی لای سەرۆک کۆمار) و "بلانکا" (کە ساڵی ١٩٨٢ بووە باڵوێزی گەڕۆکی ئەمریکای لاتین)، پاریس، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای لە ناوچەیەکی زۆر هەستیار بۆ ئەو وڵاتە، هێنایە مەیدان. راگەیەندراوی هاوبەشی فەرەنسا و مەکزیک سەبارەت بە ئاستی متمانەی نەیارانی ئال سالوادۆر – لە گەڵ لقە سەربازیەکەیان (٣)- لە ٢٨ی ئووتی ١٩٨١، شوێنەوارێکی بەرچاوی بە جێ هێشت. میتەران هاوسۆزی خۆی لە گەڵ ساندینیستەکان ناشارێتەوە؛ پەیوەندییەکان لە گەڵ کووبا لە لووتکە دان. ''بلانکا'' بە خۆشحاڵیەوە رادەگەیەنێ: "بە ناوی ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست و دوور لە چاوی واشنگتۆن، توانیم کۆمەڵێک کار ئەنجام بدەم، بۆ نموونە لە بەرزبوونەوەی ململانێی نێوان کوستاریکا و نیکاراگوا بەرگریم کرد."

سەرەڕای تووڕەبوون و هەڵچوونی رۆنالد ریگان، تیۆری ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست لە مەڕ چارەسەری سیاسیانەی پێکدادانە سەربازییەکان لە ریزی پێشەوە دێ. ئۆسکار ئاریاس، سەرۆک کۆماری کۆستاریکا، گەڵاڵەی ئاشتی بۆ ئەمریکای ناوەندی پێشنیار دەکا کە لە ساڵی ١٩٨٧ خەڵاتی نۆبێلی بۆ بە دیاری دێنێ. میگوئێل ئانجێل ساندۆڤالی کۆنە گەریلا، ئەندامی کۆمیسیۆنی سیاسی – دیپلۆماتیکی "یەکیتی شۆڕشگێڕی میللی گواتمالا" (URNG) بەمجۆرە ئەو ساڵانە دێنێتەوە بیر: "بزووتنەوەکەمان بەردەوام لە ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست دا فەزایەکی لەباری بۆ پێشکەوتنی ئامانجەکانی واتە دانوستان و هەلی ئاشتی دۆزیوەتەوە.  بەم شێوەیە، یەکەمین چاوپێکەوتنمان لە گەڵ دەوڵەت و سوپا لە مادرید و بە ناوبژیوانی پارتی سۆسیالیست کرێکاری ئیسپانیا (PSOE) بەڕێوە چوو. بەڵام ئێمە بەردەوام ئاگاداری ناکۆکی قووڵی نێوان کۆمەڵێک حزبی وەک حزبی سۆسیالیستی سوید، فەرەنسا و ئیسپانیا و حزبەکانی دیکەین کە ریفۆرمخوازتر یان راستڕەوێکی ئاشکران."

لە دانیشتنی "سەن دۆمینگۆ" بەملاوە، بە کردەوە ئۆردوگاکان خۆیان نیشان دەدەن. هەندێک ئەندامی "لاتینی" ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست – حزبی ئازادی نەتەوەیی کۆستاریکا  (PLN)، بزوتنەوەی دیموکراتیکی ڤێنزۆئێلا (AD)، حزبی شۆڕشگێڕی دومینیکا (PRD) و ... تاد – لە ئەوروپیەکان دوور دەکەونەوە. بە پێچەوانەی ئەوروپییەکان، ئەوان کە رەگە دێرینەکانیان لە مارکسیسزم دا ناچەقێنن، بە هیچ شێوەیەک سەرمایەداری ناخەنە ژێر پرسیار و لە هەندێک حاڵەت دا خۆیان بە دژە کۆمۆنیستێکی توند نیشان دەدەن. رودریگۆ بورخا، سەرۆکی پارتی چەپی دیموکراتیکی ئێکوادۆر (ID) (٤) تەنانەت لەمە زیاتر پێ لە بەڕە رادەکێشێ و دەڵێ: "خودی چەمکی چینی کۆمەڵایەتیش لە ئەمریکای لاتین مشت و مڕێکی زۆر هەڵدەگرێ."

ئەو حزبانەی ناویان برا، بە شێوەیەکی ئاڵۆز ریفۆرمخوازن، بۆ زاڵ بوون بە سەر دیموکراسی مەسیحی لە کاتی رووخانی دیکتاتۆرەکان دا، کەڵک لە ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست وەردەگرن. چونکە ئاگاداری دەسەڵاتی ئابووری ئەو وڵاتانەن کە دۆستانی ئەوبەری ئۆقیانووسی ئەتلانتیک حکومەتیان تێدا دەکەن یان بە زوویی بە حکومەت دەگەن. ئەو سوودانە هەڵدەسەنگێنن کە لەوانەیە لەم رێگەیەوە نەسیبیان بێ. ساڵی ١٩٩٩، پورفیریۆ مونیۆس لێدۆی مێکزیکی (حزبی شۆڕشگێڕی دیموکراتیک، PRD) ناڕەزایەتیەکی توندی دەربڕی و گوتی: "شێوازی کاری ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست لە سەر بنەمای پشتیوانی دەربڕینە. هەندێک حزب دێنە ئێرە بۆ ئەوەی لە گەڵ ئەوروپیەکان هەستن و دابنیشن، وەک بڵێی لە گەڵ چینێکی سەرتر هاموشۆیان کردوە(٥)."

لە کۆمیتەی ئەنتەرناسیۆنال بۆ کاروباری ئەمریکای لاتین و کارائیب (SICLAC) کە ساڵی ١٩٨٠ دروست بووە، کۆمەڵێک حزبی وەک (FSLN) و یەکێتی مەدەنی رادیکاڵ (UCR)ی فرە میانەڕەوی ئارژانتینی هاوشانن؛ هەروەها حزبی سۆسیالیستی شیلی (کە ساڵی ١٩٩٦ تەڤلی بووە!) و لە گەڵ دیموکراسی مەسیحی بە هاوبەشی حکومەت دەکەن، لە گەڵ حزبی شۆڕشگێڕی دامەزراوەیی مەکزیک (PRI) کە بە شێوەیەکی نە زۆر دیموکراتیک، هەفتا ساڵە دەسەڵاتی بە دەستەوەیە. لە لایەکی دیکەوە دەتوانین ئاماژە بە حزبی لیبڕاڵی کۆلۆمبیا (PL) بکەین کە مۆدێلی نیۆلیبراڵی (١٩٩٤ تاکوو ١٩٩٠) ژێر دەسەڵاتی هەمان ئەو حکومەتانە لە وڵاتەکەی پەیڕەو دەکا کە دامەزراوەی چەپی یەکگرتووی نیشتیمان پەروەریان (١٩٨٦ تا ١٩٩٠) خاشەبڕ کرد، هەمان ئەو حکومەتانەی "ئوریبێ" تا ساڵی ٢٠٠٢ سەر بەوان بوو(٦).

با لەمانە تێپەڕین. لە گەڵ زۆربوونی ئەندامەکان لە ئەنتەرناسیۆنال، سۆسیالیستەکانی ئەوروپا "پەرە بە نفوزی خۆیان دەدەن". لەم رێگەیەشەوە، لە چوارچێوەی کۆمەڵێک بەڕێوەبەری باش کە لە ناو ئابووری لیبڕاڵ دا گەشەیان سەندوە و تێدەکۆشن تاکوو لە پەراوێز دا هەندێک رێک و پێکی بکەن، دەبنە هۆی پێشخستنی بەرژەوەندی ناوەندە ئابووری و سەرمایەکانی ئەوروپا.

فلیپێ گونزالزێس، لە پەراوێزی دانیشتنی دەستەی ئەنتەرناسیۆنال لە بۆئنۆس ئایرێس لە ٢٥ و ٢٦ی ژوئەنی ١٩٩٩ دا دەڵێ: "جاران،  سۆسیالیزم داخراوتر و دەوڵەتی تر بوو؛ بەڵام سۆسیال دیموکراسی بەردەوام بازاڕی پەژراندوە کە لە کردەوە دا شان بە شانی دیموکراسی دەڕواتە پێش. (٧)" ناوبراو ئەگەر "نایەکسانیەکی دێوزمە ئاسا کە جیهانی داگرتووە" مەحکووم دەکا، بەڵگەی دواتری حەشاردانی "سوودوەرگرتن لە بە جیهانی بوون" بە مەبەستی لە ناوبردنی بێکاری، برسیەتی و هەژارییە(٨). بەکورتی بە پێی شیکردنەوەکانی "لئۆنێل بریزۆلای"ی برێزیلی (پارتی دیموکراتیکی کرێکاری، PDT ): "{دەقەکە} هێند گشتگیرە کە بە کەڵکی هیچ نایە.(٩)" پەرەگرافێکی کورت کە گۆیا هیچکەس نەیبینیوە (؟)، نیشانەی نیگەرانی ئەنتەرناسیۆنالە لە مەڕ "گۆڕانکاری رەوتی سیاسی لە ڤێنزۆئێلا {و} سیاسەتی دەستەویەخەبوونی بێ پسانەوەی دەوڵەت لە گەڵ چاوگەکانی دەسەڵات". هۆگۆ چاڤێز شەش مانگ نابێ دەسەڵاتی بە دەستەوە گرتووە.

رێوشوێنی هاوشێوە هەم بە سەر کۆبوونەوەی دەستەکان (کە کۆی حزبەکان تیایدا بەشدارن) و هەمیش بە سەر کۆبونەوەی هەرێمی SICLAC دا زاڵە. خاتوو "مارگاریتا زاپاتا (FSLN)، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست، بە ناڕەحەتیەوە دەڵێ: "ناچاری دوو رۆژی رەبەق، وڕ و کاس، گوێ بدەیتە وتاری چەند سەرۆک دەوڵەت یاخود سەرۆک حزبێ، ئەو وتارانەی لە لایەن راوێژکارانیانەوە ئامادە کراون و زۆربەیان پاش ئەوەی دەچنە بەردەم تریبوون، چاویان بە دەقەکە دەکەوێ و بۆیە بە ئاسانی بۆیان ناخوێنرێتەوە." ئاغای "بلانکا"ش وەک تەواوکردنی قسەکانی دەڵێ: "کۆمەڵێک وشەی پووچ، بە نیەتێکی چاکەوە، بەڵام بێ بەرهەم و بێ کەڵک؛ دواجار، هەر کەسە و بێ ئەوەی دیمەنێکی ورد لە بارودۆخەکەی وێنا کردبێ، ملی رێگە دەگرێتە بەر."

تاکە تایبەتمەندی ئەم کۆبوونەوانە: "چاوپێکەوتنی تایبەت و چاک و خۆشی کردنە لە گەڵ هاوڕێیانی کۆن" (بلانکا)، "پەیوەندی بەستن و بە تایبەت چاوپێکەوتن لە گەڵ دۆستان" (خاتوو زاپاتا). لە کاتێک دا کە هەموویان دەزانن "دوژمنانی دۆستانی من، دوژمنانی منن". "بەو بڕیارانەی کە وا هەست دەکەم دەگیردرێن، بارودۆخی ئەم وڵاتە زۆریش گونجاوە." لە قسەکانی "فیلیپێ گونزالێس" پاش ئەوەی کارلۆس ئاندرێس پرێز – کە سیفەتی CAPی پێ دابوو – لە یەکەمی ژانوییەی ١٩٨٩ جارێکی تر دەبێتە سەرۆک کۆماری ڤێنزۆئێلا. هەر بژی "هەڤاڵ"! CAP بە رووکردنە لیبرالیزم و بە دانوستانی چاکسازییەکی پێکهاتەیی لە گەڵ سندووقی دراوی نێودەوڵەتی، نەتەوەکەی لەمڕۆوە بۆ بەیانی برسی دەکا. خەڵکیش لە ٢٧ی فێوریە رادەپەڕێ، ئەو رۆژەی دواجار لە ژێر ناوی "کاراکازۆ" لە مێژوودا ناوی خۆیان تۆمار دەکەن.

بەرپەرچدانەوەی توندی دەسەڵاتی زاڵ کە تا بڵێی توندو تیژە، نزیک بە سی هەزار قوربانی لێ دەکەوێتەوە. خۆش بەخت تر لە "جڤاتی مەشروتەی دیموکراتیک RCD"، واتە حزبەکەی بین عەلی، سەرۆک کۆماری تونێس کە دوابەدوای سەرکوتی بزوتنەوەی خەڵک لە ژانوییەی ٢٠١١، لە ئەنتەرناسیۆنال سۆسیالیست دەرکرا، "بزووتنەوەی دیموکراتیک (AD) و پارتی (CAP)ن کە بە سڵامەتی دەرباز بوون. ساڵی ١٩٩٣، نوسینگەی ئەنتەرناسیۆنال برووسکەیەکی بۆ CAP نارد کە بە هۆی گەندەڵی لە سەر کار لابرابوو و لەو برووسکەیەدا رێز و حورمەتی خۆی بۆ ئەوان دەربڕیبوو. ئەوەی راستی بێ، لە یەکەمین خولی سەرۆک کۆماری دا "ئەو لە گەڵ دۆستە ئەوروپیەکانی زۆر کراوە و دەست ئاوەڵا بوو: حاشا هەڵنەگرە کە لە ژێر سەرۆکایەتی گونزالێس، پارتی سۆسیالیست کرێکاری ئیسپانیا (PSOE) بە شێوەیەکی بەربڵاو سوودی لە "هاوپەیوەندی" مادی ئەو بینی(١٠)". بەم حاڵەوە، چۆن چاوەڕوان دەکەن "چاڤێز" کە ٤ی فێوریەی ١٩٩٢ دژی "دیموکڕاسی گەندەڵ و زاڵمان" راپەڕی، خۆشەویست نەبێ.

هەر وەک ڤێنزۆئێلا، سەرۆکی پارتە "لاتینی"یەکانی ئەندامی ئەنتەرناسیۆنال کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٠ تا ١٩٩٠ بە دەسەڵات گەیشتن – ئارژانتین، بۆلیڤی، برێزیل، شیلی، ئێکوادۆر، مێکزیک، پاناما و ... تاد- خودان سیاسەتێکی واقیعی کۆمەڵایەتی بوون: ئەوان دابینکەری ویست و داخوازی کەسانێکن کە جوان پۆشن و باش دەخۆن. لە گەڵ سڕینەوەی تەواو و تایبەت کردنی بێ سنوور، بە هاودەستی لە گەڵ واشنگتۆن، بانکی جیهانی و سندوقی دراوی نێودەوڵەتی (FMI)، ئەوان دواجار بێ بایەخ و تەنانەت دەفەوتێن. رێبەرانی نوێ لە میانەی خەبات یان پاڵپشت بە بزوتنەوەی خەڵک دەردەکەون، کەسانی وەک چاڤێز (ڤێنزۆئێلا)، لوئیس ئیناسیۆ لولا دسیلۆ (برێزیل)، ئوو مورالس (بۆلیڤی)، رافائێل کورئا (ئێکوادۆر).

درێژەی هەیە... 

NNSROJ

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates