Pages

Ads 468x60px

25 Sept 2012

رژیمی ئیران و درۆکانی ئەم رژیمە بۆ کەس شاراوە نییە ئەمجاریان کاک مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری دەزگای هەوالگری ئیسرائیل مۆساد تۆمەتبار دەکات


رژیمی ئیران و درۆکانی ئەم رژیمە بۆ کەس شاراوە نییە  ئەمجاریان کاک مسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان بە 
هاوکاری دەزگای هەوالگری ئیسرائیل  مۆساد تۆمەتبار دەکات .
دیارە رژیمی ئیران تۆشی نەخۆشینی مالیخۆلیا هاتوە  هەر رۆژیک چەتیکی سیر و سەمەر بەلاو دەکاتەوە  کە وەک خۆەکەی نەنە خرسەی لی هاتوە  خۆیی چەواشە  دەبینن جا دەین خۆەکەیان بۆ خەلک باس دەکن.

فەردا نیوز: موسادی ئیسرائیلی، بەهاوکاری مەسعود بارزانی زانایانی ئەتۆمی ئێرانی تیرۆر کردووە


پێنوسەکان...
لە ڕیپۆرتاژێكی ڕۆژی یەکشەممەی فەردا نیوزدا هاتووە، هەرێمی کوردستان، لەباکوری عێراق، کەلەلایەن مەسعود بارزانیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت، بووەتە جێگایەکی پارێزراو بۆ دەزگای هەواڵگری حکومەتی ئیسرائیل، بۆ کوشتن و لەناوبردنی زانا ئێرانیەکانی بوواری ئەتۆمی.
هەروەها هاتووە" هەرێمی کوردستان، وەك جێگایەکی پارێزراو و ئاسایش، بۆ کارەکانی دەزگای هەواڵگری موساد، لەبارە و لەلایەن مەسعود بارزانیەوە، پارێزگاریان لێ دەکرێت".
بەرپرسێکی ئێرانیش ڕایدەگەیەنێت، بەڵگەی تەواومان لەبەردەستە کە دەزگا هەواڵگریەکەی ئیسرائیل، لەڕێگای هەرێمی کوردستانەوە و بەهاوکاری مەسعود بارزانی، لەهەوڵی کوشتن و لەناوبردنی زانا ئەتۆمیەکانی ئێراندایە.
حەیدەر مصڵحی، وەزیری ئیتڵاعاتی ئێران، ڕایگەیاند" بەڵگەی تەواومان لەبەردەستایە کە هێزەکانی قاعیدە و دەزگای هەواڵگری موساد، بنکە و بارەگای نهێنیان لەهەرێمی کوردستاندا هەیە و لەلایەن مەسعود بارزانیەوە پارێزگاریان لێ دەکرێت".
لەڕیپۆرتاژەکەدا هاتووە" مەنسور بارزانی کوڕی مەسعود بارزانی، لەسەفەریدا بۆ تەل ئەبیب، چاوی بە دوو گەورە بەرپرسی ئەو ووڵاتە کەوتووە، لەوانە، سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپای ئیسرائیل و بەرپرسی ژووری عەمەلیاتی کوردستان-ئیسرائیل".
هەروەها هاتووە" چاوپێکەوتنەکە، کاتژمێر و نیوێکی خایاندووە و باس لەو نەخشانە کراوە کە لەبەرنامەیاندایە لەدژی ئێران و ناوچەکە جێبەجێی بکەن. یەکێك لەلایەنەکانی دۆستایەتیشیان، فراوانکردنی بازرگانیەکانی نێوانیانە".
لە ڕۆژی ٢١ ی مانگی ٩ دا، موسڵحی، ئاشکرای کرد، لەماوەی ئایندەدا، ئەندازیاری هەوڵی نەخشەداڕێژەری تیرۆرکردنی زانا ئەتۆمیەکانی ئێرانتان پێ ڕادەگەیەنین کە گورزێك دەبێت لە ڕۆژئاوا. هەر پاش یەك هەفتەش، وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێرانی، کوژرانی هەردوو زانای ئەتۆمی ماجد شەهریاری و مستەفا ئەحمەدی ڕوشان و ڕەزا قەشقەیی دووا شۆفێری زانا ئەتۆمیە تیرۆرکراوەکانی ڕاگەیاند.
ئەحمەدی ڕوشان و شۆفێرەکەی لە کانونی دووەمی ٢٠١٢ دا لەناو ماشێنەکە تایبەتیەکەی خۆیدا، بە بۆمبێکی تەوقیتکراو کەلەناو ماشێنەکەیدا تەقیەوە، لەتاران، تیرۆر کران. هەروەها، لە ٢٩ ی نۆڤەمبەردا، زانای ئەتۆمی دکتۆر شەهریاری و فەرەیدون عەباسی تیرۆ و سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ئەتۆمی ئێرانیش، بریندار کرا.
سەرچاوە:
http://www.islamicinvitationturkey.com/2012/06/25/barzani-set-up-mossad-den-against-iran-in-iraqi-kurdistan/\
...................................

ئه‌و كچانه‌ی‌ قه‌زافی ده‌ستدرێژی‌ سێكسی كردونه‌ته‌ سه‌ر چی ده‌گێڕنه‌وه‌؟

نوسه‌رێكی فه‌ره‌نسی كتێبێكی له‌سه‌ر ژیانی سێكسی سه‌رۆكی پێشوی لیبیا موعه‌ممه‌رقه‌زافی بڵاوكرده‌وه‌‌و تیایدا ژماره‌یه‌ك له‌و كچانه‌ی‌ دواندووه‌ كه‌ "له‌یه‌ن قه‌زافیه‌وه‌ ده‌ستدرێژی‌ سێكسیان كراوه‌ته‌سه‌ر."
ره‌وا بورهان، ئاوێنه‌نیوز: هه‌فته‌ی رابردو نوسه‌رێکی فه‌ره‌نسی کتێبێکی به‌ ناونیشانی "نێچیره‌كان له‌ژوری نوستنی قه‌زافیدا" بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رۆکی پێشوی لیبیا موعه‌ممه‌ر قه‌زافی‌و باس له‌رفاندندنی كچانی گه‌نج‌وخوێنکار ده‌کات بۆ قه‌زافی دواتریش ئه‌و ده‌ستدرێژی سێکسی‌و لێدان‌و سوکایه‌تیانه‌ی‌ كه‌ توشی بوون، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی باس له‌په‌یوه‌ندیه‌ نهێنیه‌کانی قه‌زافی ده‌کات له‌ژوری نوستنه‌که‌یدا.

قەزافی، کچ و کوڕە گەنجەکانی دەڕفاند و هەتکی دەکردن و تاکو بێزار دەبوو سێکسی لەگەڵ دەکردن و پاشان دەیکوشتن

پێنوسەکان...
خانمە ڕیپۆرتەری فەرەنسی، ئانیك کۆجیان، پەرتوکێکی تایبەت بەکارەکانی موعەممەر قەزافی، بڵاوکردۆتەوە. تێیدا، باس لەو کیژ و کوڕە منداڵانە دەکات کە قەزافی لەڕێگای پاسەوانە ژنە تایبەتیەکانی خۆیەوە، دەیڕفاندن و پاشان وەکو کۆیلە و بۆ کاری سێکسی هێناونەتیە ماڵە تایبەتیەکانی خۆی و کەئارەزووشی لێیان نەمایە، دەیکوشتن.
نوسەری پەرتوکەکە نوسیویەتی" یەکێك لەقوربانیەکان، بەناوی( سورەیا) ی تەمەن ١٥ ساڵی وتی" لەساڵی ٢٠٠٤ دا کاتێك موعەممەر قەزافی هاتە خوێندنگەکەمان، لەلایەن بەرێوەبەرایەتی خوێندنگەکەوە، دەستنیشانکرام کە دەسکەگوڵ پێشکەش بە سەرۆك بکەم. ۆك، ئیشارەتێکی تایبەتی بەکچە پاسەوانەکەی کرد، کە پاش یەك ساڵ، حاڵی بووم بەمانای( ئەوە، ئەو کچەیە کەمن دەمەوێت)  بوو.
سورەیا، وتی" لەڕۆژی دووەمدا، دوو ژن لە دەستەی پاسەوانە تایبەتیەکانی سەرۆك، لەشاری سرت، هاتن بۆ ماڵمان و باوك و دایکمیان ڕازیکرد کە من پێشکەش بەسەرۆك بکەن".
سورەیا، ووتی" هەر ئەو ڕۆژە، دووای چەندین کاتژمێر، بەئۆتۆمبێل، بردیانم بەرە و بیابانی خوارووی ووڵات و لەڕەشماڵەتایبەتیەکەی سەرۆکدا، پێشکەشی سەرۆکیان کردم". " جلوبەرگێکی سپی ئاوریشمی تەنکی ئاودامانیان لەبەرکردم و بردیانمە ژوورێکی بەپەردە دروستکراودا و پاشان سەرۆك، دەستی گرتم و بەزۆر لەسەر جێگا خەوەکەی خۆی داینیشانم. چاوەکانی ىرییە تەواوی جەستەم و دەستی بەهەموو جەستەمدا هێنا. بەبێ ئەوەی من لێی بڕوانم و چاوم هەڵبهێنم. تەنها سەرم دانەواندبوو و هیچ جوڵەم نەدەکرد ".
سورەیا ووتی، سەرۆك، پێی ووتم" مەترسە، من باوکی تایبەتی تۆم. ئەمەش ئەو شێوەیەیە کە خەڵك پێم دەڵێن. تۆش هەروا دەڵێیت، وانیە؟ بەڵام، من برا و خۆشەویستی تۆم. من هەموو شتێکت پێدەبەخشم. تۆش، تا ژیانت هەیە و تاکۆتایی، موڵکی تایبەتی من دەبیت".
لەسەرەتادا، سورەیا، شەرمی دەکرد و لە لەدەستچوونی قوتابخانەکەی دەهری ببوو. لێ، تازە، هیچی لەدەست نەدەهات و خۆی دایە دەست قەدەر. هەربۆیە، یەکێك لەبەرپرسە ژنەکان، پێی ڕاگەیاند( تۆ، پێویستە، مەشق و ڕاهێنان سەبارەت بە ئارەزووەکانی سەرۆك بکەیت. تاکو، ئامادەبیت بۆ خۆشیەکانی ئەو). لەو دەمەوە تاکو سەرهەڵدانەکانی شۆڕش، سورەیا خزمەتی بە قەزافی دەکرد. ئەو ووتی" قەزافی، هەرکاتێك بیویستایە، من دەچوومە لای و بەشێوازی جیاواز سێکسی لەگەڵدا دەکردم. تەنانەت، لەکاتی سێکسکردندا، فیلمی سێکسیان لێدەدا و دەبوو لەفیلمەکەدا، چی بکرایە، منیش بمکردایە".
لەپەرتوکەکەدا هاتووە" چەندین کچی دیکەش هەبوون، لەوانە، هودا، لەتەمەنی ١٨ ساڵیەوە هێنرابوو و قەزافی بەشێوەی جودا و دوور لە شێوازی ئاسایی سێکسی لەگەڵدا دەکرد".
هودا، خێزانەکەیان دەستبەسەر کرابوون و ئەویش وەك دەستکەوت و لەپێناوی خۆشیەکانی قەزافیدا، کرابووە کۆیلە. هودا، ووتی" ژمارەی ئەو کچانەی کۆیلەبوون و قەزافی تەنها بۆ سێکسکردن بەکاری دەهێنان زیاتر لە ٢٠٠ کچ بوون و هەموویان لیبیایی بوون.
هودا، ووتی" چەندین کچ و کوڕم بینیوە، کەپاش ماوەیەك دیار نەماون و وون بوون. لەکۆتاییدا بۆم دەرکەوت کە ئەوانەی قەزافی ئارەزووی لێنەمان دەکوژرێت. بۆیە، هەوڵم دەدا باشترین سێکسی لەگەڵ بکەم تاکو لێم بێزار نەبێت و نەکوژرێم".
قەزافی، لەگەڵ کوڕە منداڵکارەکانیشدا سێکسی دەکرد. بەتایبەتی کوڕانی تەمەن ١٤ ساڵ و هەر کاتێك ئارەزووی هەبوایە، هەتکی دەکردن. ژمارەی ئەو کوڕە منداڵکارانەش کە قەزافی سێکسی لەگەڵ دەکردن زیاتر لە ١٣ کەس بوون.
کوڕەکان، ڕاهێنانیان پێدەکراو لەگەڵ کچەکاندا تێکەڵ نەدەکران. بەڵکو، بەجودا، لەناو ڕەشماڵێکی تردا دادەنران.
وەلید، یەکێك لەو کوڕانەبوو و ووتی" لەتەمەنی ١٤ ساڵیمدابووم کە ڕۆژێك لەڕێگای قوتابخانە، ماشێنێك وەستا و ژنێك دەستیگرتم و خستمیە ناو ماشێنەکەوە. پاش چەند کاتژمێرێك بردیانم بەرە و بیابان. ئەوان، ووتیان دەتبەینە لای بابا قەزافی. دڵم زۆر خۆش بوو".
وەلید، ووتی" پاش ئەوەی چوینە بیابان، تێیان گەیاندم کەدەبێت چی بکەم. لەو ڕۆژەوە، تاکو ئازادکردنی لیبیا. هەرکاتێك، قەزافی بیویستایە، منی بانگ دەکرد و سێکسی لەگەڵ دەکردم".
لە پەرتوکەکەدا هاتووە" موعەممەر قەزافی، کچ و کوڕی منداڵکاری لەڕێگای پاسەوانە ژنە تایبەتیەکانی خۆیەوە دەڕفاند و تاکو ئارەزووی بکردایە سێکسی لەگەڵ دەکردن و پاشان دەیکوشتن".

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates