Pages

Ads 468x60px

6 Sept 2012

دیداری بەریز سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نەتانیاهو لە گەل مندالانی ئیسرائیلدا لە گەل مندالەکاندا دەستی بە قسە کردن کرد جا هەوالیانی پرسی داوای لە مندالە کان کرد کە داواکاریەکانی خۆیان باس بەکن



دیداری بەریز سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نەتانیاهو لە گەل مندالانی ئیسرائیلدا لە گەل مندالەکاندا دەستی بە قسە کردن کرد جا هەوالیانی پرسی  داوای لە مندالە کان کرد کە داواکاریەکانی خۆیان باس بەکن

دیداری بەریز سەرۆک وەزیری ئیسرائیل نەتانیاهو لە گەل مندالانی ئیسرائیلدا لە گەل مندالەکاندا دەستی بە قسە کردن کرد جا هەوالیانی پرسی  داوای لە مندالە کان کرد کە داواکاریەکانی خۆیان باس بەکن


ערב פתיחת שנת הלימודים הקרובה, סיירו ראש הממשלה בנימין נתניהו ושר החינוך גדעון סער בגני ילדים חדשים שנבנו בעיר רחובות לקראת יישומו של חוק חינוך חינם מגיל 3.
כבר בשנת הלימודים הקרובה כ-270,000 ילדים בגילאי 3-4 יזכו לחינוך חינם שיחסוך 800 ₪ בכל חודש לכל ילד. מדובר על כ-85% מהשנתון. במסגרת יישום החוק נוספו למערכת 860 גני ילדים חדשים ו-910 גננות. 
צילום: רועי אברהם, לע"מ



---------------------------------

نەتانیاهو رەتى كردەوە پۆزش بۆ توركیا بهێنێتەوە


Benjamin Netanyahu press conference jerusalem

هەولێر 4 ئەیلوول/سێپتەمبەر (ئاكانیوز)- دواى ئەوەى توركیا بڕیارى دا باڵوێزى ئیسرائیل لە وڵاتەكەى دەربكات تا ئەوكاتەى بەهۆى كوشتنى چەند هاووڵاتییەكى توركى لە لە ئایار/مایۆى 2010دا داواى لێبوردن دەكات ، بنیامین نەتانیاهوى سەرۆك وەزیرانى ئیسرائیل دووپاتى كردەوە وڵاتەكەى مافى خۆیەتى بەرگرى لەخۆى بكات و لەو رووەوە پۆزش بۆ توركیا ناهێنێتەوە. تۆڕى هەواڵەكانى CNNى ئەمەریكایى ئەمڕۆ یەكشەم بڵاوى كردەوە.


توركیا بەهێزترین هاوپەیمانى توركیایە لە ناوچەى رۆهەڵاتى ناوەڕاستدا، لە ئەنجامى هێرشى كۆماندۆكانى ئیسرائیل بۆ سەر كەشتییەك كە فریاگوزاریى مرۆیى هەڵگرتبوو و دەیویست گەمارۆى سەر كەرتى غەزە بشكێنێ، 9 هاووڵاتیى توركى كوژران.

توركیا دەستبەجێ باڵوێزى خۆى لە تەلئەبیب كێشایەوە تا ئەو كاتەى ئیسرائیل پۆزشى بۆ دێنێتەوە و قەرەبووى قوربانییەكان دەكات، بەڵام ئیسرائیل تائێستە ئەو داوایە رەت دەكاتەوە و جەخت لەوە دەكات ئەو بەرگرى لە خۆى كردووە.

هەینیى رابردوو توركیا لە هەنگاوێكى نوێدا بڕیارى دا باڵوێزى ئیسرائیل لە ئەنقەرە دەربكات و رێكەوتنە سەربازییەكانى نێوان هەردوو وڵاتیش هەڵپەسێرێ.

ئەمڕۆ یەكشەم نەتانیاهو راى گەیاند وڵاتەكەى پێویستى بەوە نییە بڵێ بەداخەوەیە بۆ ئەوەى رووى داوە. 

ئەو گوتى "دەوڵەتى ئیسرائیل مافى بنەڕەتى و تەواوى هەیە بەرگرى لە خۆى بكات و داواى لێبوردن ناكات لەسەر ئەوەى سەربازەكانیان لەدژى هێرشێك بەرگرییان لە خۆیان كردووە، یان كاریان بۆ راگرتنى بە قاچاخبردنى چەك بۆ حەماس كردووە، یان بەرگرییان لە هاووڵاتییانمان كردووە".

بەڵام ئەوەیشى گوت ئەو پەشیمانە بۆ لەدەستدانى ژیانى مرۆڤ و هیواى خواست "رێگەیەك بۆ چارەسەرى ناكۆكییەكان لەگەڵ توركیادا بدۆزرێتەوە، چونكە ئیسرائیل قەت نەیویستووە پێوەندییەكانى لەگەڵ توركیادا تێك بدات و ئێستەیش نایەوێ تێكى بدات".
و: عومەر عەلى
aknews.com
/////////////////////////////////

رۆژنامەیەك: ئەمەریكا وریایی دەداتە مالیكى لە قۆستنەوەى ئاسمانى عێراق بۆ یارمەتیدانى رێژیمى ئەسەد

هەولێر 6 ئەیلوول/سێپتێمبەر (ئاكانیوز)- رۆژنامەى "نیۆیۆرك تایمز"ی ئەمەریكایی راپۆرتێكى بڵاوكردەوە و تیایدا ئەوەی خستە ڕوو ئەمەریكا وریایی داوەتە عێراق كە ئێران ئاسمانى وڵاتەكەى قۆستووەتەوە بۆ گواستنەوەى چەك و كەلپەلى سەربازى بۆ سووریا و پشتیگریكردنى رێژیمى بەشار ئەسەد.

Iran Air
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، 3 ئەندامی كۆنگریسی ئەمەریكا كە ئێستە بە سەردانێك لە عێراقن، وریاییان دایە نووری مالیكى سەرۆكك وەزیرانى عێراق لە بەكارهێنانى ئاسمانى عێراق لەلایەن ئێرانەوە بۆ یارمەتیدانى سەربازی رێژیمى بەشار ئەسەد.


بەگوێرەى رۆژنامەكە، جۆن ماكین و جۆ لیبرمان و لیندسى گراهام لە بەرامبەر راپۆرتەكەى رۆژنامەى "نیویۆرك تایمز"یان كە دوێنێ چوارشەم هاتە بڵاوكردنەوە و تێیدا ئاماژەی كردبوو، ئێران لە رێگەى باڵەفڕەوە ئاسمانى عێراق بەكار دێنێ بۆ گواستنەوەى چەك بۆ سووریا و بانگەشەى ئەوەش دەكا كە یارمەتیی مرۆیی بۆ سووریا دەنێرێ، عێراقییان ئاگەدار كردەوە.

جۆ ماكین ئەندامی كۆنگرێسى لە پارتی كۆمارییەكان بۆ رۆژنامەكە گوتى، وریاییم داوەتە مالیكى كە بەكارهێنانى رێڕەوى ئاسمانیی عێراق لەلایەن ئێرانەوە پرسێكى ترسناكە بۆ ئەمەریكا و ئەگەر نەیەتە وەستاندن، كار دەكاتە سەر پێوەندییە دوو قۆڵییەكانمان.

لیبرمان كەسایەتییەكى سیاسی سەربەخۆیە و ئەندامى ئەنجوومەنى پیرانى ئەمەریكایە بۆ رۆژنامەكە گوتى، ئێمە دەزانین گەشتەكانى ئێران بۆ سووریا نیوچە رۆژانە ساز دەدرێن.

جێی باسە گەشتە ئاسمانییەكانی ئێران لە مانگى ئادار/مارسی ئەمساڵ دواى ناڕەزایییەكانى ئەمەریكا هاتنە وەستاندن، بەڵام لە مانگى تەمووز/یۆلیۆ جارێكى تر گەشتەكان دەستیان پێ كردەوە، بەتایبەت دواى روودانى تەقینەوە گەورەكەى دیمەشق كە بووە هۆى كوشتنى ژمارەیەك لە سەركردە گەورەكانى رێژیمى سووریا.

رۆژنامەكە ئەوەشى خستە ڕوو، دەست پێكردنەوەى گەشتە ئاسمانییەكان جارێكى تر نیگەرانییەكانى ئیدارەى ئۆبامایان دروست كردەوە، لەسەر ئەو پرسەش 3 ئەندامەكەی كۆنگرێسى ئەمەریكا رۆژى سێشەمى رابردوو بە سەردانێك گەیشتنە بەغدا و كۆبوونەوەیەكى داخراوایان لەگەڵ مالیكى ساز دا.

پاتریك فنتریل گۆتیاری وەزارەتى دەرەوەى ئەمەریكا راى گەیاند، نیگەرانیمان بە عێراقییەكان راگەیاندووە، چاوەڕێین لە عێراق كە هاوپەیمانیی ستراتیجیی ئەمەریكایە، رێز لە بنەما ناودەوڵەتییەكان بگرێ.

پتر گوتى، باشتر وایە بۆ دڵنیابوون لەو گەشتانەى ئێران بۆ سووریا، باڵەفڕەكان پێش گەیشتنیان بۆ سووریا لە خاكى عێراق دابەزن و پشكنینیان بۆ بكرێ.

و: ئاسۆ ئەكرەم
aknews.com

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates