Pages

Ads 468x60px

11 Nov 2012

کۆماری تێرۆریستی ئیسلامی ئێران


کۆماری تێرۆریستی ئیسلامی ئێران
سۆران کەرباسیان


جەنایەتی شەڕ، جەنایەت دژی مرۆڤایەتی و تێڕۆر لە تاوانەکانی نێونەتەوەیی دێنە ئەژماردن و بە هۆی ئەوە کە دژ بە مافی حقوقی ئاشتی دەوەستنەوە، هەر بۆیە کاریگەری ڕاستەوخۆی داناوەتە سەر پێوەندییەکانی زۆر وڵاتی ئەم جیهانە دەگەڵ کۆماری اسلامی ایران کە گومان لە تێڕۆریستبوونی ئەو حکومەتەدا نەماوە.



ئیدانەکردنی ئەو کردەوانە بەشێکە لە پرەنسیپی مافی ژیاری و ئەم ئەرکە لە سەر ئەستۆی ئەو مافناسانەیە کە ئەرکی لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوەی جەنایەتەکانیان لە سەر شانە تا لە ڕێگەی حقوقییەوە سزایان بۆ دابین بکرێ. لە زۆر حاڵەتدا بە هۆکاری جۆراوجۆر، سەرچاوەی داد و سزادان لە ناوخۆی وڵاتی جەنایەتکار لە شەرعییەت دەکەوێ و پێویستە وەک کەیسی جددی دژ بە مرۆڤایەتی پێشکەش بە سەرچاوەیەکی بیانی جێی متمانە و ستاندارد بکرێ. هەر بۆیەشە کە ئەم سەرچاوە بیانییانە دامەزراون کە بۆشایی و لاوازی سیستەمی دادگایی ناوخۆیی وڵاتانی جەنایەتکار قەرەبوو بکرێ.

بەرگری لە ڕوودانی جەنایەتی شەڕ وجەنایەت دژی مرۆڤایەتی بەر لە هەر خاڵێک پێویستە لە چوارچێوەی پاراستنی مافی مرۆڤ پڕۆسەی خۆی تێپەڕ بکا. کردەوەگەلێکی وەک تێڕۆر کە کۆماری اسلامی ایران دەستی باڵای تێیدا هەبووە، دەچنە خانەی دەستدرێژی بۆ سەر هێماکانی بنەڕەتی ژیاری مرۆڤ و هەر وەکی لە ساڵی ١٩٤٥ی زایینییەوە پێداگری لە سەر ئەم مافانە کراوە، بڕوا بە مافی ئێتنیک گرووپەکان و ڕێزلێنان لە مافی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٤٨ی زایینییەوە بوون بە بناغەی پاراستنی مافی مرۆڤ و ئەو ئازادییە سیاسییانەی کە لە کۆنوانسیۆنە نێونەتەوەییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پاش ١٩٦٦ی زایینییەوە ئاماژەی پێ کراوە.

فاکتەری گرنگ بۆ پێشگرتن لە دووپاتبوونەوەی جەنایەتەکان و کارەساتەکان تەنێ تۆمارکردنی ئەو جەنایەتانە وەک کەیسێکی حقوقی، کۆکردنەوەی زانیاری و بەڵگە لە مەڕ جەنایەتەکان و دۆکیومێنتارکردنی تاوانەکانە تا سکاڵایان لە سەر تۆمار بکرێ و لە دادگایەکی بێلایەن و مرۆڤانەدا پێداچوونەوەی بکرێ.

ایران و تێڕۆر دوو ناون کە بە بینینی یەک لەوان ئەوی دیکەشیان لە مێشکی مرۆڤدا زەق دەبێتەوە و دەکارگرتنی تێڕۆر لە لایەن ایرانەوە ئەوەندە بەرچاو و بەرفراوان بووە کە گەر باس لە تێڕۆر دەکرێ، یەک لەو ناوەندانەی گومانی لە سەر دادەنرێ، وڵاتی ایرانە. دوایین هەواڵێک کە لە پێوەندی بە تێڕۆری کوردێک بڵاو بۆوە، کوشتن و توناکردنی زۆر دڵتەزێنی ئەندامێکی حیزبی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ایران بە ناوی اسعد امیری زەرزا بوو.[1] هەر چەند کە تا ئێستا زۆر لایەنی کوشت و بڕی ئەو مرۆڤە پاکە ڕوون نەبۆتەوە، بەڵام لانی کەم بە دوای پەیوەندییەکی کە بە کادرێکی بەرزی ئەو حیزبەوەم گرت، دەرکەوت کە ناوبراو هیچ کات کێسەیەکی شەخسی دەگەڵ کەس نەبووە و لە پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیدا زۆر سەرکەوتوو بوو. هێژا گیانبەخت کاک اسعد امیر زەرزا چەند مانگ بەر لە ئێستا لە ڕێگەی تەلەفوونەوە لە لایەن کەسێکی فارسی وێژ هەڕەشەی کوشتنی لێ کرابوو.[2]


بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە زۆر سەرچاوەوە لەم دواییانەدا بڵاو بوونەوە، زۆرینەی خاڵەکان و لایەنی ڕووداوەکە، رفاندنی هێژا مولود ئافەند بۆ سەرچاوەی پێشینەدار و جێی گومانی ناوچە دەگەڕێننەوە کە کۆماری اسلامی ایرانە.[3] ئەم حکومەتە کە هەر لە دەستپێکی دامەزراندنییەوە وەک فاکتەرێکی چارەسەری کێشە لە تێڕۆر کەڵکی وەرگرتووە،[4] هەرکات لە هەوڵی ئەوەدا بووە کە بە نانەوەی ترس و خۆف و پێکهێنانی بنکەی کوشت و بڕ و ڕێکخستنی تیمی تێڕۆریستی، کاریگەری بخاتە سەر ناوچە و جیهان، واتە لە ڕێگەیەکی نە ژیار و ناشارستانییەوە هەوڵی داوە تا دەگەڵ پرسەکان، مافەکان و جیابیرکەرەوەکان هەڵس و کەوت بکا و بەرژەوەندی خۆی تەنێ لە نائاسایی کردنی ڕەوشی خەڵکی دیکە و پێشێلکاری ماف و مرۆڤایەتیدا پاراستووە.

مێژووی تێڕۆر لە ایراندا تەنێ بە مێژووی ڕەش و دژەمرۆڤی کۆماری اسلامی ایران کۆتایی پێ نایە. وڵاتی ایران کە دەستپێک و بناغەی مانەوە و دامەزرانی لە سەر کوشتاری فیزیکی/ڕۆحی/حقوقی و ئابووری نەتەوەکانی دیکە ساغ بووەتەوە، مێژوویەکی ناشرینی لە پێوەندی بە تێڕۆر هەیە. لە توانای ئەم مژارەدا نییە کە پێداچوونەوەیەکی مێژوویی بە سەر پێشینەی تێڕۆری ایران بکرێ، ئەگینا نموونە لە مێژووی ئەو ناوەندی دەسەڵاتە زۆر زێدەتر لە نموونەگەلێکی وەک تێڕۆڕەکانی ناسراوی امیرکبیر، ناصرالدین قاجار، آقا محمدخان قاجار، رزم آرا، سمایل ئاغای سمکۆ، تێڕۆری کەسایەتییەکانی مەنگوڕایەتی، موکریان و ئەردەڵانن. ئەو محمد رضا سوادکوهییە (پهلوی) کە وەک ئامرازێکی ڕۆژئاوا بە جێگەی باوکی کرا بە پاشای ایران و خۆشیان لە سەر دەسەڵاتیان خست، لە کاتێکدا کە خوێندەکارانی دەرەوەی وڵات بە دژی ئەو بۆچوونی خۆیان دەردەبڕی، لە ڕێگەی کاربەدەستانی خۆی (بە تایبەتی لە ئاڵمان و ئامریکا)، چەقۆکێش و بکوژی شارەزای بەکرێ دەگرت تا لە ڕێپێوانەکانی دەرەوەی وڵاتدا، نەیارانی خۆی دڵتەزێنانە لە سەر شەقامەکان شەتڵانی خوێن بکا و بە چەقۆ ئەنجن ئەنجن دەکران.

سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران کە لە شێوەی سەرکوت و دەسەڵاتداری و ڕووبەرووبوونەوە دەگەڵ پرسی نەتەوەکانی ژێردەست و جیابیرکەرەوەکان سیستەمێکی جیا لە زەمانی پاشایەتی بنبڕکراوی پێشوو نییە، لە سەرەتای دەسەڵاتداری خۆیەوە پلانی تێڕۆری وەک پڕۆژەی دەرەوەی وڵاتی خۆی[5]،[6],[7]،[8]،[9] بەڕێوە بردووە کە کەیسی ئارژانتین نموونەیەکی ئاشنا و بەرچاو بۆ هەموو جیهانییانە. جیا لەوە کە پێشتر لە سەر کردەوەی ئەم حکومەتە پێشتر زانیاری و وێنە خستراوە بەر چاوی جەماوەر، دوایینجار کە بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ لە سەر کردەوە و پلانەکانی کۆماری اسلامی ایران لە دەرەوەی سنووری خۆی لێکۆڵینەوە کراوە، ڕاپۆرتێکی لڤین پرێس بوو کە تێیدا ئاماژەی بە دەستی باڵای حکومەتی ایران لە نانەوەی ئاژاوە و تێڕۆر لە خاکی عراق و باشووری کوردستان کرد.[10]


پاڵپشتی ایران لە تێڕۆریزم بە ئاستێک گەییشتووە کە کابینەی دەوڵەتی ئۆباما تەنیا یەک ئاڵتێڕناتیڤی بۆ دابین کردووە و ڕاشکاوانە ڕایگەیاندووە کە بە مەرجێک حکومەتی ایران دەست لە هاریکاری و یارمەتی ڕێکخراوە تێڕۆریستییەکان هەڵبگرێ و واز لە چالاکی و سەرمایەگوزاری لە پڕۆژەگەلی ئەتۆمی[11] و تێڕۆریستی بهێنێ، ئەوکات دەکرێ پێوەندییەکی ئاسایی دیپلۆماتیکیان دەگەل ئەم سیستەمە جەنایەتکار و مەترسیدارە هەبێ.[12] هەڵبەت سیاسەتی ئەورووپا لە بەرانبەر سیستەمی تێڕۆریستی کۆماری اسلامی ایران جیا لەو سیاسەتە بووە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئامریکا دەکاری گرتووە. ئەوان بە زۆرینە بڕوایان بە تیۆری دیالۆگی ڕەخنەگرانە هەیە و لایان وایە وەک نموونەیەکی تاقیکراو وڵامی پۆزەتیڤ دەداتەوە[13] و ئەم جیاوازییەی سیاسەتی ئامریکا و ئەورووپاش دەرفەت و دەرەتانی زۆرتری بۆ ایران گونجاندووە کە تا ئێستاش لە سەر پلانە قێزەوەنە تێڕۆریستییەکانی خۆی بەردەوام بێ.

پەروەندەی تێڕۆڕی ایران بەرفراوانتر لەم باسەیە کە ڕۆژانە لە مێدیا جیهانییەکان دەخرێنە بەر باس. ئەم حکومەتە بە شێوەیەکی سیستەماتیک، تێڕۆڕی وەک ئامرازێکی سەرەکی بەرانبەر بە جیابیرکەرەوەکانی نەتەوەی کورد دەکار گرتووە. قارەمانی ڕاستبێژ و کوردیزانی نیشتمانپەروەر، هێژا کاک حسن شێوەسەڵی لە نموونەکانی هەرە بەرچاوی کردەوە قێزەوەنەکانی تێڕۆڕیستی کۆماری اسلامی ایرانە. جیا لە تێڕۆڕی گیانبەخت کاک دوکتوور قاسملوو و گیانبەخت کاک دوکتوور صادق شەڕەفکەندی و باقی کەسە ناسراوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ماوەی ١٥ ساڵی ڕابردوودا زۆر ئازادیخوازی سەربەخۆ و پێشمەرگەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەستی ئەم سیستەمە جەنایەتکارە تێڕۆڕ کراون و کوژراون. دوایین کەس هێژا کاک مولود ئافەند، سەرنووسەری گۆڤاری کورد-ئیسرائیلە کە بێ سەرو شوێن بووە و زۆرینەی سەرچاوەکان قامکی گومان دەخەنە سەر کۆماری اسلامی ایران. گەلۆ ئەم سیاسەتە تا کەی دەبێ هەر وا لە بەرانبەریدا بێ دەنگی بکرێ؟ چما خوێنی مرۆڤێکی ئازادیخواز دەبێ وا هەرزان بێ کە پرسی ڕفاندن، توناکردن و خاشەبڕکردنیان هەر وا بە بێ چارەسەری و پێداچوونەوە بمێنێتەوە؟ ئەم پرسە لە بواری حقوقییەوە شان و باڵی لایەنێکی دیکەش جیا لە سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران دەگرێتەوە؟ حیزبەکانی کوردی چلۆن دەتوانن هاریکار بن تا پێداچوونەوەیەکی حقوقی بەم کەیسانەدا بکرێ؟ سکاڵا لە مەڕ ئەم تێڕۆڕانە بە چ شێوەیەک دەبێ پێشکەش بە دادگا بکرێ؟ بە ڕاستی ڕێژەی ئەو کەسانەی کە بە دەستی حکومەتی ایران تێڕۆڕ کراون چەندەیە؟ کێن ئەو کەسانەی کە زانیارییان لە لایە و دەتوانن یارمەتیدەر بن؟ پرسیار زۆرن بەڵام خاڵی هەرە گرنگ لەم پێوەندییەوە زیندووکردنەوەی ئەم باس و پرسەیە و هاریکاری لایەنەکان و بە تایبەتی بنەماڵەی کەسانی تێڕۆڕکراو گەلێک پێویستە.

نها پتر لە پێنج مانگ لە بێ سەر و شوێن کردنی هێژا کاک مولود ئافەند تێدەپەڕێ.[14] بۆ ئەوە کە بە چاوێکی جددیتترەوە چاو لەم پرسە گرنگ و مەترسیدارە بکرێ، بەشێک لە ناوی ئەو کەسانەی کە بە دەستی سیستەمی جەنایەتکاری کۆماری اسلامی ایران تێڕۆڕ کراون و کوژراون، دەخرێتە بەر چاو. بەو هیوایە کە لەم پێوەندییەوە چالاکییەکی ئۆرگانیک دەست پێ بکرێ و جیا لە پەرەسەندنی ئەو مەترسییە دژە مرۆڤییە، هەوڵ بدرێ تا سکاڵا بۆ هەر کام لەو کەیسانە بخرێتە بەر دادگایەکی بە واتای ووشە بێ لایەن!

تێبینی: ئەم لیستەی ژێرەوە هەموو ئەو کەسانەی لە خۆ نەگرتووە کە بە پیلانی کۆماری اسلامی ایران تێڕۆڕ کراون. ناوەکانی دیکە لە بەر دەستدا نەبووە و بەم شێوەیە نییە کە لایەنگری حیزبێکی تایبەتی یان چەمک و فاکتەرێکی تایبەت کاریگەری خستبێ سەر بڵاوکردنەوەی ئەو ناوانە. هەر کەس کە بتوانێ یارمەتی بەم لیستەی ژێرەوە بکا، دەتوانێ لە ڕێگەی ئەم پۆستگە(ئیمەیل)ی ژێرەوە ناو و نیشان و زانیاری لە مەڕ کەسی تێڕۆڕکراو بنێرێ تا پاش لێپرسینەوە بە لیست زیاد بکرێ.

پێویستە ئەمەش بگوترێ کە بە هۆی لێکدابڕانی هەندێک لایەنی سیاسی، لە ناو لیستەکاندا بە گشتی ئاماژە بە ناوی  لایەنی پێوەندیدار کراوە. بۆ وێنە گەر ئەندامێکی حیزبی دێمۆکراتی کوردستان تێڕۆڕ کراوە، تەنیا بە ناوی حیزبی دێمۆکرات ناو بردراوە. ئەم کارەش تەنیا لە بەر بێپرەنسیپزانینی دابەشکردنی گیانبەختان کراوە، نەک لە ڕووی هۆکارێکی دیکە.

terror@kurd.no
سۆران کرباسیان
١١ی ١١ی ٢٠١٢ی زایینی

1. عبدالڵه بیژنفر، خەڵکی مەهاباد و ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری ٢٠ی ٩ی ١٩٩٠ی زایینی لە شاری ڕانییە تێڕۆڕ کرا و کوژرا.
2. مامە حبیب عەودە خەڵکی شاری سنە و ئەندامی کۆمەڵە بوو. لە ڕێکەوتی ٥ی ٦ی ١٩٩١ی زایینی لە شاری ڕانییە تێڕۆر کرا و کوژرا.
3. احمد کوردکوشی لە شاری ئەردەوێڵ لە دایک ببوو و ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری ٢٢ی ٨ی ١٩٩١ی زایینی لە شاری سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
4. مه‌لا رسول کوردی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 30ی 9ی 1991 له‌ گوندی بۆڵێ تێرۆر کرا و کوژرا.
5. منصور علیپور، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات،  له‌ هه‌مان رێکه‌وتدا له‌ بۆڵێ تێرۆر کرا و کوژرا.
6. جلیل جلیلی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات،  به‌ هه‌مان شێوه‌ له‌ هه‌مان رێکه‌وت و شوێندا تێرۆر کرا و کوژرا.
 7 و 8.  کمال  و جمال زوری، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، هه‌ر دووکیان له‌ سالی 1991 له‌ دۆڵی شه‌هیدان تێرۆر کران و کوژران.
9. کمال قادرزاده‌، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، ساڵی 1991 له‌ شارۆچکه‌ی پێنجوێن تێرۆر کرا و کوژراو.
10. محمد آرام فتحی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی کرماشان، له‌ رێکه‌وتی 27ی 8ی 1991 له‌ زڕگوێز تێرۆر کرا و کوژرا.
11. صارم فرهادی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی سنه‌، له‌ رێکه‌وتی 1ی 9ی 1991 له‌ قه‌ڵادزێ تێرۆر کرا و کوژرا.
12 و 13 و 14. حسن حه‌سۆ پیرانشار و مه‌لا رسول گه‌ردی و جلیل مامائی  ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار که‌ له‌ رێکه‌وت 29ی 9ی 1991ی زایینی له‌ ئینزی بولی تێرۆر کران و کوژران.
15. سعید یزدانپناه، ئه‌ندامی یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی کوردستان و خه‌ڵکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی 18ی 9ی 1991 له‌ باشوری کوردستان تێرۆر کرا و کوژرا.
16. خالید سقزی، ئه‌ندامی خه‌بات و خه‌ڵکی سه‌قز، له‌ سالی 1991 تێرۆر کرا و کوژرا.
17. محمد بابایی، خه‌ڵکی سه‌قز، له‌ سالی 1991 له‌ سلێمانی تێرۆر کرا و کوژرا.
18 و 19.  کمال  و جمال زوره‌ی، خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له‌ سالی 1991 له‌ دۆڵی شه‌هیدان تێرۆر کران و کوژران.
20. کمال قادرزاده‌، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ ساڵی 1991 له‌ پێنجوێن تێرۆر کرا و کوژرا.
21. سید محمود خدری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی سه‌قز، له‌ رێکه‌وتی 12ی 1ی 1992 له‌ سلێمانی تێرۆر کرا و کوژرا.
22. خاڵه‌ حه‌مه‌، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 12ی 1ی 1992 له‌ کاولۆک تێرۆر کرا و کوژرا.
23. شاپور فه‌یروزی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 21ی 5ی 1992 له‌ رانیه‌ تێرۆر کرا و کوژرا.
24. محمد رحمانی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار، له‌ رێکه‌وتی 2ی 6ی 1992 له‌ چۆمان تێرۆر کرا و کوژرا.
25 و 26 و 27 و 28. علی تاتوره‌ خه‌ڵکی مه‌ریوان، هادی محمودی خه‌ڵکی هه‌ورامان، سالار ساعدپناه و فخرالدین مرادی خه‌ڵکی سنه‌، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات، له‌ 30ی 6ی 1992 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تێرۆر کران و کوژران.
29. ابراهیم شیخی باڵدار، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی 17ی 6ی 1992 له‌ هه‌ولێر تێرۆر کرا و کوژرا.
30. 31 و 32.  ستار جلالی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی نه‌وسود، له‌ رێکه‌وتی 1ی 9ی 1992 له‌ مام خه‌تیب تێرۆر کرا و کوژرا. خدر الماس خه‌ڵکی شنۆ و محمد معروفی خه‌ڵکی پیرانشار، له‌ هه‌مان رێکه‌وت و شوێندا بریندار کران (له‌مه‌ڕ مان یان نه‌مانیان له‌وکاتدا نووسه‌ری ئه‌م بابه‌ته‌ هیچ زانیارییه‌کی له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
33 و 34 و 35 و 36 و 37. طاهر منوچهری خه‌لکی نه‌وسود، شاهرخ مرادی، انور ابراهیمی، صلاح مرادی، رشید رستمی، خه‌ڵکی سنه‌ و ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 12ی 11ی 1992 له‌ ده‌ربه‌ندیخان تیرۆر کران و کوژران.
38. محمد نظری، ئه‌ندامی ره‌نجده‌ران و خه‌ڵکی قه‌ڵغان، له‌ سالی 1992 له‌ عه‌ربه‌ت تیرۆر کرا و کوژرا.
39 و 40 و 41. صیف اله‌ و رضا و کامران سلیمانپور، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سقز، له‌ که‌مپی باریکه‌ و له‌ رێکه‌وتی 18ی 10ی 1992 تێرۆر کران و کوژران.
42. محمد مهربانی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ رێکه‌وتی 18ی 10ی 1992 له‌ که‌مپی باریکه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
43 و 44. کریم و احمد گالی، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ رێکه‌وتی 18ی 10ی 1992 له‌ پێنجوێن تێرۆر کران و کوژران..
45. کامران شافعی ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 10ی 3ی 1993 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
46. امیر بایاب، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌لکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی 1ی 2ی 1993 له‌ سلێمانی تیرۆر و بریندار کرا. له‌مه‌ڕ ده‌ربازبوونی هیچ زانیارییه‌ک تا به‌ ئێستا له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌.
47. جمال نامی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سنه‌، له‌ رێکه‌وتی 22ی 7ی 1993 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
48 و 49. سعدون عباسی، خه‌ڵکی مهاباد و احمد فاطمی، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 11ی 5ی 1993 له‌ رانیه‌ تیرۆر کران و کوژران.
50. رفیق محمدی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ مانگی 7ی 1993 له‌ زڕگوێز تیرۆر کرا و کوژرا.
51. دکتر بهرام، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌دایکبووی شاری ته‌ورێز، له‌ رێکه‌وتی 25ی 7ی 1993 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
52. ملا احمد درویشی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی ورمێ، له‌ رێکه‌وتی 6ی 9ی 1993 له‌ دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
53. صدیق رشیدی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ ریکه‌وتی 3ی 10ی 1993 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
54. محمود مجاهیدی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له‌ رێکه‌وتی 11ی 12ی 1993 له‌ حاجیاوا تیرۆر کرا و کوژرا.
55. محمد شیخه‌ پور، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار، له‌ رێکه‌وتی 11ی 12ی 1993 له‌ سه‌نگه‌سه‌ر تیرۆر کرا و کوژرا.
56. محمد بوکانی (خاڵه‌ حه‌مه‌)، ئه‌ندامی دیموکرات و خه‌ڵکی بۆکان، له‌ ساڵی 1993 له‌ دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
57 و 58 و 59 و 60. حسین شماعی، عبدولا رسولزاده‌، رسول عوسمانی، محمد محمدپور ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات، له‌ کاتی بۆردومانی مه‌کته‌بی سیاسی له‌ هێلی 36، له‌ رێکه‌وتی 12ی 3ی 1993 تیرۆر کران و کوژران.
61. محمود خلخالی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 28ی 7ی 1993 له‌ کاتی بۆردومانی بنکه‌ی سیاسی له‌ بۆڵی تیرۆر کرا و کوژرا.
62 و 63 و 64 و 65 و 66. شاهرخ مرادی، انور ابراهیمی، صلاح مرادی، رشید رستمی و طاهر منچهری، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 13ی 11ی 1993 له‌ ناوتاقی ده‌ربه‌ندیخان تیرۆر کران و کوژران.
67. مصطفی هورامان، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 12ی 1ی 1994 له‌ هه‌ولێر تێرۆر کرا و کوژرا.
68. شریف رحمانی، ئه‌ندامی حیزبی خه‌بات و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 12ی 1ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
69. جلال حسینی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی کانی سانان، له‌ رێکه‌وتی 15ی 3ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
70. فتاح سعیدی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی ورمێ، له‌ رێکه‌وتی 2ی 4ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
71. عثمان عثمانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و سه‌رده‌شت، له‌ رێکه‌وتی 10ی 9ی 1994 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
72. رشاد کریمی، اندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 15ی 3ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
73 و 74. واسع و صالح جهانگیری، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی بۆکان، له‌ 2ی 4ی 1994 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تیرۆر کران و کوژران.
75. علی حیدری، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی شائاباد، له‌ رێکه‌وتی 23ی 4ی 1994 له‌ ده‌ربه‌ندیخان تیرۆر کرا و کوژرا.
76 و 77. امیر و عبدولا ایزدی، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 24ی 4ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
78. ابراهیم ساعدی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سنه‌، له‌ 24ی 4ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
79. احمد محمدپور، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سقز، له‌ رێکه‌وتی 12ی 6ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
80. ابوبکر سبکتین، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی شنۆ، له‌ رێکه‌وتی 16ی 6ی 1994 له‌ دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
81. قاله‌ مامه‌ گوڵه‌، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له‌ رێکه‌وتی 22ی 6ی 1994 له‌ ماوه‌ت تیرۆر کرا و کوژرا.
82. کریم بال افکن، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ رێکه‌وتی 24ی 6ی 1994 له‌ پێنجوێن تیرۆر کرا و کوژرا.
83. علی اصغر الماس پور، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سنه‌، له‌ رێکه‌وتی 19ی 7ی 1994 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
84. ابراهیم رحمانی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی کامیاران، له‌ 19ی 7ی 1994 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
85. احمد رومین تن، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی ورمێ، له‌ رێکه‌وتی 23ی 7ی 1994 له‌ دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
86. مام مراد محمد زاده‌، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌لکی ورمێ، له‌ رێکه‌وتی 24ی 7ی 1994 له‌ باسڕمه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
87. مراد جۆڵا، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌لکی ورمێ، له‌ رێکه‌وتی 30ی 7ی 1994 له‌ دیانا بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیارییه‌ک له‌به‌ر ده‌ست دانییه).
88 و 89. یوسف مولودی و قادر قلنده‌ری ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار، له‌ رێکه‌وتی 30ی 7ی 1994 له‌ دیانا بریندار کران (هیچ زانیاریه‌ک له‌ چاره‌نووسیان له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
90. شیرین وطن خواه، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی 10ی 10ی 1994 له‌ زڕگوێز بریندار کرا (له‌چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
91. احمد نادری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌لکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی 2ی 5ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
92. کاظم رفعتی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بناو، له‌ رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
93. اسعد سلیمی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
94. بهروز ایوبی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی سنه‌، له‌ رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
95. حسن محمدی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌لکی دیوانده‌ره‌، له‌ رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
96. صلاح امانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
97. شادی صالحی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌ ، له‌ رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
98. شیدا بانه‌یی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
99. ستار قادری ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مه‌ڕه‌بزان، له‌ رێکه‌وتی 5ی 7ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
100. محمد درخشان، ئه‌ندامی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار، له رێکه‌وتی‌ 20ی 7ی 1994 له‌ دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
101. محمدامین بایزیدی، ئه‌ندامی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار، له‌ رێکه‌وتی 21ی 7ی 1994 له‌ دیانا تیرۆر کرا و کوژرا.
102. اکبر تیموری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی کرماشان، له‌ رێکه‌وتی 4ی 8ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
103. کشتمند عباسی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی کرماشان، له‌ رێکه‌وتی  4ی 8ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
104. عبدولا سوزی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ رێکه‌وتی 9ی 8ی 1994 تیرۆر کرا و کوژرا.
105. محمد رشیدی، ئه‌ندامی دیموکرات و خه‌ڵکی مه‌ریوان، 12ی 8ی 1994 له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ تیرۆز کرا و کوژرا.
106. عمر کورده‌، خه‌ڵکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی 22ی 9ی 1994 له‌ سه‌نگه‌سه‌ر تیرۆز کرا و کوژرا.
 107. مام مولود سلیم ساغلو، خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 2ی 11ی 1994 له‌ حاجیاوا تیرۆز کرا و کوژرا.
108. اکبر منبری، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌لکی سنه‌، له‌ رێکه‌وتی 2ی 11ی 1994 له‌ بازیان تیرۆر کرا و کوژرا.
109. حسین اوجاقی، خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له‌ رێکه‌وتی 4ی 11ی 1994 له‌ حاجیاوا تیرۆز کرا و کوژرا.
110. خالید جیهانی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی 22ی 11ی 1994 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
111. حسن جت، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 25ی 11 1994 له‌ قه‌ڵادزێ تیرۆر کرا و کوژرا.
112. حسن بازرگان، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار، له‌ 27ی 11ی 1994 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
113. نوری مهاباد، خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 6ی 12ی 1994 له‌ هه‌ولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
114. محمد شیخه‌، خه‌لكی پیرانشار، له‌ رێکه‌وتی 7ی 12ی 1994 له‌ سه‌نگه‌سه‌ر تیرۆر کرا و کوژرا.
115. جلال خانه‌خولی، خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له‌ رێکه‌وتی 12ی 12ی 1994 له‌ قه‌ڵادزێ تیرۆر کرا و کوژرا.
116. حمه‌ سعید قادری، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی نه‌وسود، له‌ رێکه‌وتی 14ی 12ی 1994 له‌ کۆیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
117. صدیق سقزی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سه‌قز، له‌ رێکه‌وتی 27ی 12ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
118. محمود لاویسانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ رێکه‌وتی 28ی 12ی 1994 له‌ پێنجوێن تیرۆر کرا و کوژرا.
119. مراد شوکری، خه‌ڵکی سه‌رپێڵی زه‌هاو، له‌ مانگی 12ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
120. امیر ایزدی و محمد محمدپور، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات، له‌ مانگی 12ی 1994 له‌ بازیان تیرۆر کران و کوژران.
121. عبدالڵه ریانی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ مانگی 12ی 1994 له‌ داربه‌نکان تیرۆر کرا و کوژرا.
122. محمد کلهوری، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ مانگی 12ی 1994 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
123. خالید محمدزاده‌، خه‌ڵکی مهاباد، له‌ 5ی 1ی 1995، له‌ شه‌قڵاوه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
124. حیدر خسروی، خه‌ڵکی بانه‌، له‌ 9ی 1ی 1995 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
125. محمد خالق حفیدی، ئه‌ندامی دیموکرات و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له‌ 12ی 1ی 1995 له‌ سلێمانی بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
126. محمد نانوا، ئه‌ندامی خه‌بات و خه‌ڵکی سه‌قز، له‌ رێکه‌وتی 12ی 1ی 1995 له‌ بازیان تیرۆرکرا و کوژرا.
127. حیدر عبدولا بگ، ئه‌ندامی خبات و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی 19ی 1ی 1995 له‌ دوکان تیرۆرکرا و کوژرا.
128. اسماعیل انجییری، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 9ی 2ی 1995 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
129. سعدون بارزان، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی 7ی 2ی 1995 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
130. مام ئازه‌ر برزین، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی ، له‌ رێکه‌وتی 7ی 2ی 1995 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
131 و 132. بارزان انجینه‌ای و مظفر محمدی ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سه‌قز، له‌ رێکه‌وتی 21ی 2ی 1995 له‌ سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
133 و 134. محمد عبدوالهی وسلیمان چکرده‌، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار، له‌ رێکه‌وتی 1ی 4ی 1995 له‌ باسڕمه‌ تیرۆر کران و کوژران.
135. نجم الدین شریعت پناه، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سه‌رده‌شت، له‌ 22ی 5ی 1995 له‌ هه‌ولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
136 و 137. دکتور علی دبیری، خه‌لکی ورمێ، له‌ رێکه‌وتی 24ی 5ی 1995 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
138 و 139. عثمان کیانی و عثمان فرمان، ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ رێکه‌وتی 2ی 6ی 1995 له‌ سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
140. سید عسکر حسینی، خه‌ڵکی مه‌ریوان، له‌ ریكه‌وتی 16ی 6ی 1995 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
141. قادر فلاحی، خه‌ڵکی شنۆ، له‌ رێکه‌وتی 8ی 7ی 1995 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
142. رحیم محمودی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 16ی 7ی 1995 له‌ رانیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
143. فاروق محمودی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات، له‌ رێکه‌وتی 20ی 7ی 1995 له‌ هه‌ولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
144. ناصر پیرانی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات  و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 20ی 7ی 1995 له‌ هه‌ولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
145. خسرو بایزیدی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی بۆکان، له‌ رێکه‌وتی 27ی 7ی 1995 له‌ رانیه‌ بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
146. عسکر رستمی، ئه‌ندامی دیموکرات و خه‌ڵکی قه‌ڵغان، له‌ رێکه‌وتی 22ی 9ی 1995 له‌ گوندی روست تیرۆر کرا و کوژرا.
147 و 148. مصطفی قادرزاده‌ و حسین ده‌مه‌، ئه‌ندامانی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی پیرانشار، له‌ رێکه‌وتی 16ی 10ی 1995 له‌ رانیه‌ تیرۆر کران و کوژران.
149 و 150. سید طلب حسینی و سید مسلم حسینی، خه‌ڵکی دیوانده‌ره‌، له‌ رێکه‌وتی 22ی 10ی 1995 له‌ سلێمانی تیرۆر کران و کوژران.
151 و 152. حسن خالقی و عزیز کریمی، خه‌ڵکی شنۆ، له‌ رێکه‌وتی 1ی 11ی 1995 له‌ دیانا، بریندار کران (له‌ چاره‌نووسیان هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
153. خالق احمد نژاد، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌لکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی 28ی 11ی 1995، له‌ ده‌ربه‌ندیخان، بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
154. جلیل کسروی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی تاران، له‌ رێکه‌وتی 28ی 11ی 1995 له‌ ده‌ربه‌ندیخان بریندار کرا (له‌ چاره‌نووسی هیچ زانیاریه‌ک له‌به‌ر ده‌ستدا نییه‌).
155. عمر دهستانی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی مهاباد، له‌ رێکه‌وتی 6ی 12ی 1995 له‌ حه‌ریر تیرۆر کرا و کوژرا.
156. عثمان رویان، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی شنۆ، له‌ رێکه‌وتی 20ی 12ی 1995، له‌ هه‌ولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
157. ابوبکر رحیمی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌لکی نه‌غه‌ده‌، له‌ رێکه‌وتی 20ی 12ی 1995 له‌ هه‌ولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
158. غفور مهدی زاده‌، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی نه‌غده‌، له‌ رێکه‌وتی 21ی 12ی 1995، له‌ کۆیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
159. علی امینی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌لکی سقز، له‌ رێکه‌وتی 21ی 12ی 1995 له‌ کۆیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
 160. صدیق عبدالهی، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی سردشت، له‌ رێکه‌وتی 21ی 12ی 1995 له‌ کۆیه‌ تیرۆر کرا و کوژرا.
161. محمد سوری، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خەڵکی سید صدیق، مانگی 12ی 1995 له‌ هه‌ولێر تیرۆر کرا و کوژرا.
162. حاجی عبداله‌ محمدی، خه‌ڵکی سه‌قز، له‌ رێکه‌وتی  2ی 1ی 1996 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
163. رحمان شعبان نژاد، ئه‌ندامی حیزبی دیموکرات و خه‌ڵکی بانه‌، له‌ رێکه‌وتی 2ی 1ی 1996 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
164. طاهر (شاهو) روحانی، ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ و خه‌ڵکی کامیاران، له‌ رێکه‌وتی 14ی 2ی 1996 له‌ سلێمانی تیرۆر کرا و کوژرا.
165 و 166 و 167 و 168 و 169 و 170 و 171 و 172 و 173 و 174 و 175 و 176 و 177. فرامرز کشوری، طاهر عزیزی، عثمان رحیمی، حسن علی پور، فریق حسن زادە، جهانگیر ابراهیمی، پریزاد آبرندی، عثمان شیخانی، علی بابل و علی شاداب (هەموویان خەڵکی شنۆ بوون)، دەگەڵ حسن ابراهیم زادە و محمدامین ابراهیمی (خەڵکی پیرانشار بوون)، سەرجەم ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات لە بەرواری 17ی 2ی 1996 لە جیژنیکان کەوتنە بەر هێرشی تێڕۆریستانەی کۆماری اسلامی ایران. لە ناو ئەو کەسانەدا حسن علی پور، فریق حسن زادە، جهانگیر ابراهیمی، پریزاد آبرندی، محمد امین ابراهیمی، عثمان شیخانی، علی بابل، علی شاداب و عبدالکریم جلالی بریندار بوون و باقی هاوڕێیانیان کوژران.
178. کاوە حکیم زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی سەردەشت، لە ڕێکەوتی 21ی 7ی 1996 لە ڕانیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
179. جعفر بایزیدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی شنۆ، لە ساڵی 1996 لە هەولێر بێ سەر و شوێن بوو.
180. محمد ملایی، ئەندامی خەبات و خەڵکی بانە، لە ساڵی 1996 لە قەڵادزێ کەوتە بەر هێرشی تێڕۆریستی چەکدارانی کۆماری اسلامی ایران و بریندار کرا.
181. محمد قەڵغانی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی سەرپێڵی زەهاو، لە بەرواری 18ی 7ی 1996 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
182. رحیم چنگالی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی پیرانشار، لە ڕێکەوتی 24ی 8ی 1996 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
183. قادر اکلون، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی مەهاباد، لە ڕێکەوتی 24ی 8ی 1996 لە چوارقورنە تێڕۆر کرا و کوژرا.
184. علی درماهی تیلەکو، ئەندامی خەبات و خەڵکی سەقز، لە بەرواری 7ی 10ی 1996 لە هەڵەبجە تێڕۆر کرا و کوژرا.
185، 186، 187، 188، 189 و 190. فتح الڵه رستمی، ارشد رضایی و داریوش اسلامدوست (هەر سێکیان خەڵکی کرماشان بوون) کە دەگەڵ محمد عزیز قادری، یونس محمدپور و نەفەرێکی دیکە(؟) ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوون و لە بەرواری 18ی 11ی 1996 بە زیندوویی ڕادەستی ایران کران. چەند ساڵ دوایە ئێعدامی ئەو شەش ئەندامە لە لایەن حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ایران بە فەرمی ڕاگەیێندرا. هێژا عبدالڵه حسن زادە لەو کاتەدا لە سەر ڕادیۆی دەنگی کوردستان قسەی کرد.
دوو سەرچاوە ئەوە دەبێژن کە نەفەری شەشەم ناوی یونس پیرۆتەسوور بوو کە ئەندامی حیزبی دێمۆکرات و خەڵکی مەهاباد بوو.
191، 192، 193، 194، 195 و 196. علی محمدی (خەڵکی بۆکان)، ناصر حیدری (خەڵکی کرماشان)، رحمان اسماعیلی (خەڵکی مەریوان)، مصطفی امین پور (خەڵکی بۆکان) و کمال زنگ بنگ (خەڵکی سنە) لە ئەندامانی یەکێتی شۆڕشگێڕان بوون کە لە ڕێکەوتی 7ی 12ی 1996 لە پیرەمەگروون دەست بە سەر کران و بە زیندوویی ڕادەستی ایران کران.
197. حسین پاییزی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە ساڵی ١٩٩٦ بە دەستی چەکدارانی کۆماری اسلامی ایران تێڕۆر کرا و کوژرا.
198. جعفر عمر بێڵ، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری 30ی 11ی 1996 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
199. ئامانج سوری (منداڵێکی چوار ساڵانە بوو) کە بنەماڵەکەی ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوون. تێڕۆریستەکانی کۆماری اسلامی ایران لە بەرواری 30ی 11ی 1996 ئەو منداڵەیان تێڕۆر کرد و کوشت.
200. حامد احمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری 8ی 7ی 1996 لە تانجەڕؤ تێڕۆر کرا و کوژرا.
201. عبدالڵه پیرۆت زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 19ی 1ی 1997 لە دیانا تێڕۆر کرا و کوژرا.
202. عباس بدری، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، لە بەرواری 4ی 2ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
203. عطا فیزی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو، ناوبراو لە ڕێکەوتی 6ی 2ی 1996 تێڕۆر کرا و کوژرا.
204. حسین حمزەپور، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 14ی 2ی 1997 لە ڕانیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
205. فریدون فرددوست، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 14ی 2ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
206. سلیم کریم زادە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 10ی 3ی 1997 لە کانی قرژاڵە تێڕۆر کرا و کوژرا.
207. شاباز محمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات بوو. لە بەرواری 23ی 4 1997 لە سلێمانی بزر بوو و هەر وا بێ سەر و شوێن ماوەتەوە.
208. لطیف نقشبندی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 17ی 5ی 1997 لە هەولێر تێڕۆر کرا و کوژرا.
209. مەولان سوارە، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 3ی 6ی 1997 لە ناوبەری کۆیە و سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
210 و 211. غالب علیزادە و امجد ملایی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 14ی 8ی 1997 لە سلێمانی تێرۆر کران و کوژران.
212، 213 و 214. سعید مرادی، آرمان ژەکاڵا و اسماعیل ئەمەکی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 19ی 8ی 1997 لە ناوبەری دوکان و کانی خان تێڕۆر کران و کوژران.
215. جمال نیکوجریان، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 3ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
216. منصور فتاحی. ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 8ی 12ی 1997 لە دوکان تێڕۆر کرا و کوژرا.
217. یدالڵه شیرین سخن، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 18ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
218. منصور ناصری، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 8ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
219. حسین زینتی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 20ی 12ی 1997 لە سلێمانی تێڕۆر کرا و کوژرا.
220. محمد مصطفی آرشی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە ڕێکەوتی 12ی 12ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
221. منصور محمدی، ئەندامی حیزبی دێمۆکرات، لە بەرواری 2ی 10ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کرا و کوژرا.
222 و 223. ابوبکر اسماعیل زادە و رفعت حسینی، ئەندامانی حیزبی دێمۆکرات بوون، لە بەرواری 8ی 11ی 1997 لە کۆیە تێڕۆر کران و کوژران.
......
 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates