Pages

Ads 468x60px

21 Nov 2012

ئەردۆغان تیرۆریستە بۆ تیرۆریستان شین دەکات لە وەلاتەکی خۆیی مندالانی کورد دەکۆژێت ئەی رۆت رەش بێت ریۆەی فیل بازی درۆزنی کەزاب دەلێت ئیسرائیل تیرۆریستە خۆتان قەزاوەت بەکن تۆرکیا تیرۆریستە یان ئیسرائیل؟ ئەگر لە من پرسیار بەکێت بە دەلنیایەوە دەلێم تۆرکیا تیرۆریستە


ئەردۆغان تیرۆریستە بۆ تیرۆریستان شین دەکات لە وەلاتەکی خۆیی مندالانی کورد دەکۆژێت ئەی رۆت رەش بێت ریۆەی فیل بازی درۆزنی کەزاب دەلێت ئیسرائیل تیرۆریستە   خۆتان قەزاوەت بەکن تۆرکیا تیرۆریستە  یان ئیسرائیل؟  ئەگر لە من پرسیار بەکێت بە دەلنیایەوە دەلێم تۆرکیا تیرۆریستە

ئەردۆغان دەڵێت ئیسرائیل تیرۆریستە !

نوسینی شوان بورهان
لەکوردستان خوێنی هەزاران منداڵی ڕشت، بە هەزاران منداڵی لە زیندانەکاندا توند کردوە بەزیندانی کردنیش دەستبەرداریان نەبووە و دەستدرێژی سێکسی دەکاتە سەریان، مۆدێرنترین چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی دژ بە هاوڵاتی سڤیل و منداڵ بەکاردەهێنێت، لەتەنها یەک هێرش دا بۆسەر کاروانی منداڵانی تەمەن ١١ بۆ ١٧ ساڵ لە چرکە ساتێک دا ٣٧ منداڵی کۆمەڵ کوژ کرد لە ڕۆبۆسکی، لە چرکە ساتێکدا  بنەماڵەیەکی بە منداڵی تەمەن ٦ مانگەوە لە لۆفەکانی کورتەک کۆمەڵ کوژ کرد، بە هۆڤانەترین شێوە بە چەکی کیمیایی قەدەغەکراو پەلاماری شۆڕشگێڕە گریلاکانی کوردی دا،  لەکوردستاندا لەسەردەمی ئەردۆغانی زوحاکی سەردەمدا دڕندانەترین جۆری جەنگی پاکتاو کردنی گەلی کورد بەڕێوە چوو کە دەستی لە مرۆڤ و خاک و ژینگە و سروشتی کوردستان نەپاراست و درێغی نەکرد کەچی هەمان
داود ئۆغڵۆ بۆ منداڵانی غەززە دەگری و لەکوردستانیش منداڵ دەکوژن !!
خوێنڕێژو شەڕەنگێز بە ئیسرائیل دەڵێت تیرۆریست!، بەبڕوای من گورگ هەر گورگە و هەرگیز ڕام نابێت و هەرگیز لەجێی ئەودڕندەیی یە لە سروشتیدایە ئاسایی بونەوە ئاستەمە بۆیە گورگی سپی و گورگی بۆر و گۆرگی محەلی هەر گورگە و خاوەنی هەمان سیفەتی دڕندەیی خۆیەتی بەڵام گورگێتی ئیسرائیل لە گورگێتی ئەردۆغان باشترە، لەگەڵ ئەوەی کە جەنگی عەرەب ئیسرائیل ڕیشەیەکی مێژوویی هەیە بەڵام ئەگەر جیاوزی یە ئاینی یەکە لەبەرچاوبگرین لەنێوان دوو باوەڕی جودادپێکدادانی لەوجۆرە لەوانەیە ئاسایی بێت، واتە جولەکە و موسوڵمان بەڵام ئەگەر ئەردۆغان لەئیسرائیل گورگتر نی یە ئەدی بۆ گەلێک کۆمەڵکوژ دەکات کە تورکەکان لەوانەوە فێری ئیسلامیەت بوون؟ ئەردۆغان و فەتحوڵا گوڵەنی یەکانی قوتابی سەعید نەورەسی کوردی بۆگەلەکەی سەعیدی کوردی کۆمەڵکوژ دەکەن؟،
گورگێتی ئەردۆغان و ئاکەپە قێزەونترین و بێئابڕوترین جۆری خۆحەشاردانە لەپێستی مەردا، ئیسرائیل منداڵ کوژە بەڵام منداڵ زیندانی ناکات پاشان لەزینداندا دەستدرێژی سێکسیشی ناکاتە سەر، هەروەک چۆن لەسەر هاویشتنی بەردێک ٢٠ ساڵ زیندانی بۆ منداڵێک نابڕێتەوە، کاتێک منداڵیش ئەکوژێت بەهیچ جۆرێک فرمێسک بۆ منداڵی کەس ناڕێژێت، لەوەش گرنگتر ئەوەیە ئیسرائیل قەت هێرشی سەر جولەکەیەک ناکات و ناویکوژێت، کەچی ئەردۆغان بانگەشەی موسوڵمانێتی دەکات و خۆی بەڕێبەری خەلافەتی ئیسلامی نمایش دەکات و گەلی موسوڵمانی کورد کۆمەڵکوژ دەکات و بەناوی ئاینی ئیسلامەوە فاشیزم و تورکچێتی پێشدەخات منداڵ دەکوژێت و کۆمەڵکوژی دەئافرێنێ ونکولی لەسەرەتاییترین مافە خۆزایی یەکانی گەلی کوردەکات لەوەش سەیرتر فرمێسک بۆ کوژرانی منداڵ لە غەززە دەڕێژێ!!!.
بەگورگ کردن سیاسەتی ئەوسیستەمەیە کەلەژێر سایە و سێبەریدا دەوڵەتی جولەکە ئاواکراوە، هەروەک چۆن هەمان گورگ کەئەردۆغانە هیز لەهەمان سیستەم وەردەگرێت، لەوەدەچێت ئەم جەنگەی کە گەلی هەژاری فەلەستین دەکرێتە سوتەمەنی یەکەی و ئەردۆغان کراوەتە پاڵەوان و گوایە بەرهەڵستکاری ئیسرائیل و پارێزەری ئومەتی ئیسلامی ئەو ئینعاشە بێت کە دوبارە بۆخستنەوەگەڕی دڵی سیاسەتەکانی پێشخستنی ئیسلامی سیاسی میانرەو بەپێشەنگی زوحاکی سەردەم ئەردۆغان وەک سیناریۆ ئامادە کرابێت، بەکورتی جۆرێک لەتاکتیکی پلانگێڕی قەبەی پاکتاوکردنی ئیسلامی سیاسی تونڕەوبێت لە کەسێتی حەماس دا بۆ گرەنتی کردنی ئاسایش و داهاتوی ئیسرئیل و خەساندنی بزوتنەوە جیهادی یە ئیسلامی یەکان و جێگیرکردنی ئیسلامی سیاسی میانڕە، ئالیرەدا گورگێتی دەچێتەوە سەر هەمان ڕاستینەی خۆی مەڕەکان بەبێ ئەوەی بەخۆیان بزانن گورگەکان دەیانخۆن هەر مەڕەکان بەهەسانی ئەوبۆشایی یە زهنییەی کەسەدان ساڵە لە هزراندنیاندا چەکەرەی کردووە کەڵبەی ئەردۆغانەکان تیژدەکەنەوە، بۆیە لەدەرەوەی شۆڕشێکی زهنی و دیموکراتیانەی ڕادیکاڵ هیچکات ناتوانرێت رۆژهەڵاتی ناوین کە گەرمترین ناوچەی تەراتێنی گورگەکانە لە لمۆز و کەڵبەی خویناوی ئەردۆغان و ئیسرائیل و ئەوسیستەمەی ئیدارەی قەیرانی ناوچەکە دەکات کە ئەمریکا ڕێبەرێتی دەکات بکرێتەوە.


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates