Pages

Ads 468x60px

14 Nov 2012

ئیسرائیل گه‌وره‌ فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌ ده‌کوژێت

ئیسرائیل گه‌وره‌ فه‌رمانده‌یه‌کی له‌شـکری حه‌ماس له‌ غه‌ززه‌ ده‌کوژێت

ئیسرائیل ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ هێرشێـکی ئاسـمانی ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌عبه‌ری کوشت که‌ گه‌وره‌ فه‌رمانده‌ی چه‌کدارانی حه‌ماس بوو له‌ غه‌ززه‌.




ئه‌لجه‌عبه‌ری ته‌مه‌ن 52 سـاڵ فه‌رمانده‌ی هێزی ناسراو به‌ که‌تائب عزه‌دین ئه‌لقه‌سام بوو، ئه‌وه‌ی باڵی له‌شـکری حه‌ماسه‌ و به‌رپـرسه‌ له‌ زۆربه‌ی ئه‌و هێرشانه‌ی له‌ غه‌ززه‌وه‌ ده‌کرێنه‌ سه‌ر باشوری ئیسرائیل.
ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌م فه‌رمانده‌یه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ سـاڵ بوو خه‌ریکی کاری تێرۆرسـتی بووه‌، بۆیه‌ ئه‌مڕۆ به‌ موشه‌کی فڕۆکه‌یه‌کی له‌ ئۆتۆمبیله‌که‌ی داوه‌ و کوشـتوویه‌تی. ده‌شڵێت هه‌روه‌ها شۆفێره‌که‌شی کوژراوه‌ که‌ کوڕه‌که‌ی بووه‌.
جه‌عبه‌ری له‌ سه‌ره‌تای هه‌شـتاکاندا ئه‌ندامی ڕێـکخراوی ڕزگاریخوازی فه‌ڵه‌سـتین بوو و‌ هه‌ر به‌ تاوانی تێرۆرسـتی بۆ ماوه‌ی 13 سـاڵ له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ زیندانی کرابوو، به‌ڵام له‌ سـاڵی 1995 ئازادکرا.
فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان لای خۆیانه‌وه‌ کوشـتنه‌که‌یان سه‌رزه‌نشت کرد.
موشیر ئه‌لمیسری ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی حه‌ماس گوتی ئه‌مه‌ تاوانه‌ و ئیسرائیل به‌رپـرسیاره‌ له‌ په‌ره‌سه‌ندنی توندوتیژیـیه‌کان.
سـائب عوره‌یقاتی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بزوتنه‌وه‌ی فه‌تح کوشتنی جه‌عبه‌ری به‌ توندی سه‌رزه‌نشت کرد و گوتی ده‌ترسین ئه‌م کوشتنه‌ و بۆردومانکردنی غه‌ززه‌یه‌ ڕه‌هه‌ندی دیکه‌ی له‌ پشـته‌وه‌ هه‌بێت.
له‌گه‌ڵ کوشتنی ئه‌م فه‌رمانده‌ فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌، ئیسرائیل چه‌ندین هێرشی ئاسـمانی دیکه‌ی کرده‌ سه‌ر که‌رتی غه‌ززه‌ و زیانی گیانی و ماڵیـیان لێـکه‌وتووه‌ته‌وه‌.
http://www.dengiamerika.com/content/article/1546047.html

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates