Pages

Ads 468x60px

11 Nov 2012

کەبوودوەند مەرەخەستی پێدرا/ بنەماڵەکەی لە هەوڵی دابینکردنی بارمتە ٧٠٠ میلیۆن تمەنییەکە دان


کەبوودوەند مەرەخەستی پێدرا/ بنەماڵەکەی لە هەوڵی دابینکردنی بارمتە ٧٠٠ میلیۆن تمەنییەکە دان
NNSROJ: زانرا کە محەممەد سدیق کەبوودوەند لە لایەن بەرپرسانی دەزگای قەزاییەوە مەرەخەستی پێدراوە بەڵام بنەماڵەکەی توانای دابینکردنی ٧٠٠ میلیۆن تمەن بارمتەی داواکراویان نییە.



"ئیجلال قەوامی" وتەبێژی "رێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان" لە لێدوانێک دا بە ئێن ئێن ئێس رۆژی راگەیاند کە ئەمڕۆ یەکشەممە[٢١ی گەڵاڕێزانی ١٣٩١ی هەتاوی]، بەرپرسانی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە فەرمی بە بنەماڵەی کەبوودوەندیان راگەیاندووە کە مەرەخەستی بە ناوبراو دەدەن.



بە گوێرەی وتەبێژی RMMK بەرپرسانی پێوەندیدار داوای سپاردنی بارمتەیەکی ماڵی ٧٠٠ میلیۆن تمەنییان کردووە بەڵام بنەماڵەی کەبوودوەند تاکوو ئێستا نەیاتوانیوە ئەو بڕە ئامادە بکەن و هەر بۆیەش هەوڵەکان لەو پێناوەدا درێژەی هەیە.




کەبوودوەند، هاوینی ئەمساڵ، سەرەڕای رەوشی نالەباری تەندروستی، بە مەبەستی وەرگرتنی مەرەخەستی، مانی لە خواردن گرت و لە سەر داوای چالاکانی کورد و چەند ناوەندی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ، پاش دوو مانگ و لە رۆژی سێشەممە، ٣ی گەلاوێژ، کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا.



محەممەد سدیق کەبوودوەند، بە "باوکی مافی مرۆڤ" لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە، بە هۆی دامەزراندنی RMMK و کاری ڕۆژنامەنووسی، ١١ ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپاوە و لە ١٠ی پووشپەڕی ١٣٩١ی هەتاوییەوە پێی ناوەتە ناو شەشەمین ساڵی زیندانی بوونی.



ناوبراو لە گرتووخانە تووشی کۆمەڵێک نەخۆشی وەک پڕۆستات، هەوکردنی سییەکان، چڵکی ریخۆڵە و هتد بووە.



پێوەندیدار:



دوو چالاکی بە پشتیوانی لە کەبوودوەند/ مەهاباد ڤانکۆڤێری کانادا 




No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates