Pages

Ads 468x60px

14 Nov 2012

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر: ئۆپه‌راسیۆنی دیجله به‌ ناقانوونی ناوده‌بات‌

فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر: ئۆپه‌راسیۆنی دیجله به‌ ناقانوونی ناوده‌بات‌


وتووێژی جه‌بار یاوه‌ر



وه‌زاره‌تی پـێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌ باره‌ی "ئۆپه‌راسیۆنی حه‌مرین" بڵاوکرده‌وه‌ ‌و تیایدا پێکهێنانی "ئۆپه‌راسیۆنی حه‌مرین" له‌ نێو وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ره‌تده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌‌ گوایه‌ بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی ئۆپه‌راسیونی دیجلە دروست ده‌کرێت.
سه‌باره‌ت به‌و هه‌واڵه‌ و نیگه‌رانی خه‌ڵکی له‌ ناوچه جێ‌ ناکۆکه‌کان فه‌ریق جه‌بار یاوه‌ر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە له‌ وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر که‌ریم بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌دوێت.

http://www.dengiamerika.com/content/article/1544896.html
----------------------

دیجلە ھات

تەنیا کوردی-سەرنوسەری رۆژنامەی بانگ
بەپێی ئامارە نافەرمییەکان سوپای عێراق ٢٧٦ ھەزارو ٦٠٠ سەرباز دەگرێتەوەو لە ١٧ فرقە پێکدێت و ھەر فرقەیەکیش ٤ لیوایەو ژمارەی سەربازەکانی ھەر فرقەیەکیش ١٤ ھەزار کەسە. لە ئێستادا دیجلە سەرپەرشتی ٣ فرقەی پێدراوە، وێڕای ژمارەیەک لە سەربازی تایبەت کە ژمارەی ئەو ھێزە نزیکەی ٥٠ ھەزار سەرباز دەبێت و بە یەکێک لە ھێزە دیارەکانی سوپای عێراق دادەنرێت. ئەو ھێزە وەک ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەسێ ئامانج بۆ ناوچە کێشەلەسەردارەکان ھاتۆتە پێشەوە:
ئامانجی یەکەم: کۆنتڕۆڵکردنی جموجۆڵی ئەمنی و بەرزکردنەوەی ورەی عەرەب نشینەکانی ئەو ناوچانەو ئامادەکارییەکیش بۆ ھێزی کوردی لەو ناوچەیە کە بە شەقامی عێراق بڵێن ئێمە ئامادەی ھەر جوڵەیەکی ئەمنین بۆ کۆنتڕۆڵی ناوچە کێشەلەسەرەکان.
ئامانجی دووەم: وەک کارێکی خزمەتگوزاری بۆ ناوچەکە تا کێشەو گرفتەکان بۆ سەرۆکوەزیران بنێرن و پێگەی مالکی لەو ناوچانە بەرزبکەنەوە.
ئامانجی سێیەم: بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ھەڵبژاردن و چاودێریکردنی جموجۆڵی سەربازی ھەرێم و رێگریکردن لە یەکلابوونەوەی سنووری ھەرێمی کوردستان لەناوچە کێشەلەسەرکاندا.
ھاتنی ئەو ھێزە وێڕای ئەوەی پرسیاری جدی بۆبەرپرسانی ھەرێم و سوننیەکانی عێراق دروستکردووە، ھاوکات دروستکردنی شورایەکی ئەمنی حزبی دەعویە بەدەوری سنوورەکانی ھەرێمەوە. جاران دەگوترا کە کورد پێشمەرگەی ھەیەو سەدر جەیشی مەھدی و سوننەکان ھێزی تایبەتی و شتی تر، بەڵام حزبی دەعوە ھیچ سوپایەکی سەربازی نییە، بەڵام ئەمڕۆ وەک دەبینرێ  مالکی گشت ھێزەکانی سەربازی عێراقی خستووەتە خزمەت دەعوەو بەرێگەی حکومەتەوە کردویەتی بە کارێکی دەستووری و یاساییەوە! ئەمە چەند نا یاساییە پێویستە پەرلەمانی عێراق وەڵامی ھەبێ.
مالکی وەک یەکەم ھەنگاوی ئەمنی ھەر بەوە ناوەستێت بەڵکو ئێستا ٧٠٠ دەبابەو ٢٦٩٥ ناقیلەو ٢٦٦ ھیلیکۆپتەری لەبەردەستەو بە گرێبەستەکانیشی بەو نزیکانە دەبێتە خاوەن چەکی قورسیش و چاوەڕێی ھاتنی یەکەم کاروانی فرۆکەی ١٦ـکانیشە ئەو کاتە دەبێ چی لێ بخوێندرێتەوەو ھەنگاوەکانی داھاتووی چی بێت!
من پێم وایە مالکی ھەنگاوی داھاتووی دەست دەکات بە فراوانکردنی حزبی دەعوە لەرووی ھاوڵاتییانیشەوە کە تەنیا شیعەنشین نەگرێتەوەو بەڵکو چەند لقێک لە دەعوە دەکاتەوە کە لەنێو سوننەکانیش پێگەی بەرز بکاتەوە. لەبەرامبەر ئەوەی ئەیاد عەلاوی و بەرپرسە سوننەکانی دیکەی نێو عێراق لەرووی پێگەی جەماوەرییەوە لە پاشەکشەی سیاسیی دان، پێدەچێ مالکی ببێتە شوێنگرەوەی ئەوانیش، چونکە ئێستا بەھۆی ئەو دژایەتییەی لەگەڵ تورکیاو ھەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە لەنێو شەقامی عەرەبی عێراقی پێگەی لە ھەڵکشانە.
بەڵام ئەوەی کە جێگەی مەترسییە سەیرکردنی بەرپرسانی کوردە لەو جموجۆڵەی مالکی و ھیچ چارەسەرێکی کاتییان نییە، رەنگە ئەمەش لەبەر دوو ھۆکار بێ:
یەکەم: مالکی بە ئاشکرا دژایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات و ھیچ لێدوانێکی ئاگرینی بەرامبەر تاڵەبانی و پارتە ئۆپۆزسیۆنەکانی کوردستان نییە، لە کاتێکدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەپێی ھەندێ زانیاری دیالۆگی لەگەڵ دیجلە ھەیە.
دووەم: بەپێی ھەندێ زانیاری کوردەکان بەنیازن سنووری داھاتووی ھەرێم واتە ناوچە کێشەلەسەرەکان رادەستی ئەمریکا بکەن کە ئەمەش رەنگە یاریکردن بە ئاگر بێ، چونکە ھەرکاتێ ئەمریکا خۆی بەخاوەنی سنوورەکان بزانێ و بۆ بچوکترین بەرژەوەندی کە مالکی ئامانجێکی بەرامبەر ئێران بۆ بپێکی یان ھەر سەرکردەیەکی عەرەبی لای ئاسانە کە ئەو ناوچانە پڕ لە عەرەبنشین و سوپای عێراقی بکرێ.
کورد چی بکات؟
کورد کارتی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوکی بەدەستەوەیە کە داوای رەتکردنەوەی ئەو ھێزانە دەکات، بەڵام بەداخەوەسەرکردایەتی کورد لە دۆخە دژوارەکاندا پشت لەکەرکوک دەکات و ھەمو کات بەھانای بڕیارەکانی ئەو ئەنجوومەنە نایە کە زۆرینەی کوردەکانن وەک بینیمان لە رابردوو کە ئەو ئەنجوومەنە بڕیاری گەڕانەوەی کەرکوکی بۆسەر ھەرێمدا، بەڵام بەرپرسانی کورد پێشوازیان لەو بڕیارە نەکرد. کورد ناتوانێ بە کارتی جیابوونەوە لە عێراق گوشار بخاتە سەر بەرپرسانی عێراق، چونکە رەنگە لە بنەڕەتدا عەرەبەکان ئەوەیان لا خۆش بێ کە کورد بەبێ گەڕانەوەی ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ کوردستان لە عێراق جیاببێتەوە. ئێستا دیجلە بۆتە ئەمری واقیع لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و ھەمو ئەگەرێکیش بۆ کورد کراوەیە کە بتوانێ بە دیالۆگ کێشەکە چارەسەر بکات.
--------------------------

ئۆپەراسیۆنی دیجلە وپەرتەوازەیی خۆمان

نوسینی: محەمەد هەریری...
خەریکە ئۆپەراسیۆنی دیجلە ڕۆژ بە ڕۆژ لە سنوری کوردستان نزیك دەبێتەوە، ئێمەش هەر خەریکی مشتومر وجەدەلین ، پێغەمبەر دەفەرموێت: " ما ضل قوم بعد هدى إلا أوتوا الجدل " هیچ میللەتێك لە پاش هیدایەت گومڕا نابن تەنها کاتێ توشی مشتومڕ وجەدەل دێن.
بارەکە زۆر ترسناکە ئەمڕۆ ئێمەی کورد وامان لێهاتوە دەبێت باجی خۆشی وناخۆشی پارتی ویەکێتی بدەین. کاتێ ئەو دوو حزبە لەگەڵ یەك باشن وکێشەیان نییە وەك ڕێکەوتنی دز وماڵخۆ گا لە کونە دەرزی دەبەنە دەرەوە، وڕێک دەکەون لەسەر بە دوو قٶڵی ڕووتاندنەوە و شکاندنی هەتا ئێسکە پەیکەری میللەت، کاتێکیش گرژی وکێشە دەکەوێتە نێوانیانەوە هەم دیسان بە زیان وزەرەری میللەت کۆتایی پێ دێت. ئەو دوو حزبەی دەسەڵات  ئەمڕۆ بە سوڕی گرژی تێدەپەڕن خەریکی یەکتری لاواز کردن وپاشقول گرتنن لە یەك وهێندە ڕۆچوون لە نەیاریکردنی یەکتر بەئاشکرا دابەش بوون بەسەر دوو جەمسەر لە ناوچەکە کە دەزانن ئەو دابەش بوونە بە مل شکاندنی خۆیان و کورد تەواو دەبێت.
ئەمڕۆ ڕۆژی ئەوە نییە کێ کێشەی لەگەڵ مالیکی دروست کردوە، هەموومان دەزانین کێشەکە لە هەڵوێستەکانی بارزانی سەرۆکی هەرێم دەستی پێکرد. ئەو کێشەیە لەسەر شتی مادی وبەرژەوەندی شەخسی بێت یان لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بێت گرنغنییە، گرنگ ئەوەیە کێشەکە ڕویداوە وڕەهەندی زۆر ترسناکی وەرگرتوە ناکرێت چاو لە ئاست ئەو مەترسیانە بنوقێنین وخەریکی ڕەخنە لەیەک گرتن بین. سەرۆك بارزانی دەبێت لەو کێشەیە دەرس وپەندێکی گەورە وەرگرێت، کە پێش نانەوەی ئەو جۆرە تەنگژانە حیساب بۆ هەموو هێزەکانی سەر گۆڕەپانەکە بکات وبەر لەوەش حیساب بۆ میللەت وڕای گشتی بکات، نەك تەنگژەیەکی وا ترسناك بنێتەوە و چاوەڕوانی هەموو خەڵکیش بێت بەوپەڕی دڵسۆزیەوە خۆیان تێوەی گلێنن. سەرۆك دەبێت بزانێت خەڵکی کوردستان هەمووی ئەندام نین لە پارتی تا بەو ڕوحیەتە مامەڵە لەگەڵ پرسە هەستیار وچارەنوس سازەکاندا بکات بەبێ گەڕانەوە بۆ ڕای هیچ کەسێك.
یەکێتیش وەك چۆن بەژدارە لە هەموو کارە باش وخراپەکانی ئەو دەسەڵاتە دەبێت چاك بزانێت، کە ئەمڕۆ لەبەر خۆدانە پاڵی جەمسەرێکی نەیار بەو جەمسەرەی  پارتی خۆی داوەتە پاڵ، هیچ ئازادی ناکات لە بەرپرسیارەتی بەرامبەر سەلامەتی ئاسایشی هەرێم وپێویستە جەخت کەنەوە لەسەر هەڵوێستەکانی ئەم دوییانەیان لە دژی ئۆپەراسیۆنی دیجلە دەنا کاتێ هاتن بۆ ناوچەکان تەڕ ووشك پێکەوە دەسوتێنن یان پارت ویەکێتی وخەڵک بە گشتی پێکەوە دەسوتێنن.
هەڵەی سەرۆکی هەرێم هەرچەندە گەورە بێت لە نانەوەی ئەو کێشەیە لەگەڵ بەغدا، هیچ لەو هەقیقەتە بۆگەنەی مالیکی کەم ناکاتەوە کە تەنها دژی سەرۆکی هەرێم نییە، بەڵکو دژی هەموو ئەزموونەکەی هەرێمە ودەیەوێ وەك حوکمی زاتیەکەی سەدام کوردستان مامەڵە بکات وهێزی بەسەر هەموو سنوور وفڕگەکانی کوردستان دا بشکێت تا بیخاتە خزمەتی پڕۆژە تایفیەکانی وڕاژەی ئاغاکانی لە ئێران.
ئەوەی زیاتر ترسی خستۆتە دڵی سەرتاسەری کورد، ئەو سەفقە گەورانەی چەکە لەگەڵ ڕوسیا وچیك، ودەیسەلمێنێت عەرەب هەرچی بن لە هەر دین ومەزهەبێك بن هەمان عەقڵیەتی هێز بەڕێوەیان دەبات.
ئەوە تەنها کوردە کاتێ داشی سوار دەبێت بەسەریان بە شێوەیەکی بێ عەقڵانە وسۆزدارانە هەڵسوکەوت دەکات. خوا خێری گەندەڵی بنوسێ ئەمجارە کە ئەو سەفقەیەی هەڵوەشاندەوە دەنا کورد وەك ئەو مەڕەی لێهاتوە کە شەو وڕۆژ چاوەڕوانی چەقووی قەسابە. پێویستە بەو هەموو پارەیەی کە ساڵەهای ساڵە دەسەڵات گڵی دەداتەوە بەناوی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، کەرکوک ودەوروبەری بکەنە دۆزەخ بۆ هێزەکانی دیجلە، بۆمبێكی چێنراو لێرە وبۆمبێکی کەتیرەکراو لێرە وتۆقاندنێك لێرە وڕێگە خۆشکردنێك بۆ لێدانیان بە دەستی هەر گروپێك یان هەر تاقمێک هەتا پیویستە پارەیەک تەرخان بکەن بۆ کرێگرتنی بەکرێگیراوی عەرەبیش لە نێو بەدوەکانی دەوروبەری کەرکوک کو ئامادەن بۆ پارە خۆیان بفرۆشنە هەر کەسێك،  دەبێت وایان لێ بکرێت سەریان لێ بشێوێت وبتۆقێنرێن. لە هەمووی گرنگتر ئێستا بیانووی چاک لە دەستدایە بۆ بیرکردنەوە لە سەربەخۆیی، با شەڕی ئەجارەی کورد ئەگەر دەکرێت لە پێناو سەربەخۆیی بێت، یان هەر نەبێت
--------------------

نۆژەنکردنەوەی پێشمەرگەی کۆن و ئۆپەراسیۆنی دیجلە

بەختیار شارەزوری ..
ئەگەر پێشمەرگە تا پێش ڕاپەڕین سمبولێک بوبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی ھەڕەشەی لە ناوبردنی ھەمەلایەنەی نەتەوەی کورد و تاکە ھۆیەک بوبێت بۆ بەرەنگاربونەوەی سەربازی دوژمن , ئەوا دەکرێت لە ئێستادا بپرسین ئایا ئێمە لەم ھەرێمەدا پێشمەرگەمان ھەیە تا بتوانین بەرگری لەخۆمانی پێ بکەین کە دەگوترێ ھەڕەشەمان لەسەرە لەلایەن ئۆپراسیۆنی دیجلەوە ..؟
پێشمەرگە پێش ڕاپەڕین ئەوە ناوە بوو کە ھەمومانی لە ناخەوە دەھەژان ئەو قەڵغانە بوو کە پێویستی گشتی بوو , پێشمەرگە تەنھا ھەڵگری ناوێک نەبوو بۆ مانایەکی سەربازی و بەرگری کردن بەڵکو خاوەنی ھەموو دیدەکان بوو لەسەر ئاستی گشتی خاوەنی دروشمگەلێک بوون کە ھەڵگری تەواوی ماناکانی دەسەڵاتی حکومداری بوو, بەڵام دوای ڕاپەڕین گەر چی لە ژێر ئەقڵی حزبایەتیدا نەتوانرا پێشمەرگە بکەنە ھێزیکی سەربازی گەورە و خاوەنی دسپلینی سەربازی خۆی بێت و ھەڵگری ولائی نەتەوایەتی بێت ببوە ئەو ھێزەی کە بچوککرایەوە بۆ خزمەتی حیزب و پێشمەرگە لە تەواوی مانا گشتیە نەتەوایەتیەکان داماڵرا و بوە موچەخۆرێکی کات بەڕێکەر بە تایبەت نەتوانرا موتربەی ئەقڵی شاخی پێشمەرگە بکرێ لەسەر نەوەی نوێ و بتوانرێ لە ناو نەوەی نوێدا پێشمەرگە دروست بکرێ بۆیە ئێستاش دەبینین ھەندێ لەو پێشمەرگە کۆنانە بەردەوام پێشمەرگەن و ئەیانەوێ کارئەکتەرێکی جێبەجێکاری دروشمەکانیان بن تا ھەموو تاکێک  ھەست بە مافی خۆی بکات لەسایەی ئەم پێشمەرگە کۆنانەوە ھەر ئەوەش بوو بینیمان بۆ ئەوەی دیموکراتیەتی ھەقیقی ھەبێت و دەستاو دەستکردنی دەسەڵات ببێتە کەلتور و نەریتێکی تەندروست زۆر لەو پێشمەرگە کۆنانەی کە تا ئەم چرکە ساتەش ھەر پیشمەرگەن ھەڵسان بە دروست کردنی ئۆپۆزسیۆن و پشتگیری لە نەوەی نوێ و چینی ڕۆشنبیران کە ئەمەش پاشماوەی قۆناغی کۆمەڵەی ڕەنجدەران بووە کە پرشنگدارترین قۆناغی مێژووی دروستکردنی پێشمەرگە بووە  کە بوە مایەی دروست کردنی قۆناغێکی نوێ و گەڕانەوە بۆ تاک و ناچارکردنی حیزب و گەڕانەوەی بۆ ڕای ھاوڵاتی تا ئاستێکی باش , ئەگەر چی ھەندێ پیشمەرگەی کۆن بە دیوێکی تردا حیزبیان کردە سەرچاوەی داھاتی تاک کۆیلەیان بەرھەم ھێنا و حوکمداریەتیەکەیان تەنھا بۆ بەرژەوەندی گروپێکی مافیایی بوو کە دەکاتە ئەوەی بڵێین دەتوانین پێشمەرگە پۆلێن بکرێت بۆ دوو بەش بەشێکیان تا ئێستاش ھەر پێشەمەرگەن و ھەندێکیان بونە بازرگان و ناوی پێشمەرگەیان تەواو لە خۆیان جیاکردەوە وە بەم حاڵەیان برد کە ئێستە لای نەوەی نوێ جگە لە کۆمیدیایەک ھیچی تر ناکات خۆ ئەگەر  گەریلاکانی پەکەکە نەبوایە  کە ئێستە بونەتە سمبولێک بۆ ھەموو تاکێکی کورد لەھەر شوێنێک بێن و وە ھیوایەکی گەوەرەشە بۆ مافەکانمان  و ھەڵویستی ئەو کۆمەڵە پێشمەرگە نەبوایە کە ئێستە گۆڕانن ئەوا بە تەواوی پێشمەرگە خاڵی دەبویەوە لە مانا بەرگریەکەی و تەواو پێچەوانە دەبویەوە و دەبوە مایەی گاڵتەجاڕی گەنجان  .
لێرەوە پرسیارەکە دەست پێ دەکات ئایا نەوەی نۆی پێشمەرگەیان تێدایە لە سایەی دەسەڵاتی پێشمەرگەوە , ئەگەر نا کەواتە پێویستیمان بەوەیە ئەو پێشمەرگە کۆنانەی کە تا ئێستاش ھەر پێشمەرگەن پڕن لە ماناکانی پێشمەرگە بوون نۆژەن بکرێنەوە ئامادە بکرێن بۆ ئەوەی پێ ی دەوترێت ئۆپراسیۆنی دیجلە تا بتوانرێت بەرگری بکرێت لە ھەرێمی کوردستان , خۆ ئەگەر وا نەبێت ئەوا ئەوەی کە نەوەی نوێیە لە ناو پێشمەرگەدا وەک پێویست نە ولائیان ھەیە و نە توانراوە فێری شەڕی بەرگری کردن بکرێن و نە ئەزمونیان ھەیە بۆیە لە ئێستادا ئەوانەی توانایان تیا ماوە لە پێشمەرگە کۆنەکان وەک پێویستی ئەم قۆناغە پێویستە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی پێشمەرگەی کۆن دەست پێ بکات تا بتوانرێ ئامادە بکرێن بۆ ڕو بە ڕو بونەوەی ئۆپراسیۆنی دیجلە و ھەر ئەگەرێکی تر کە ھەڕەشە بێت بۆ سەر ھەرێم و جارێکی تر ئەم ئەزمونی پێشمەرگایەتیە شۆڕ بکرێتەوە بۆ ناو لاشەی نەوەی نوێ و بتوانرێ کاری موتربە کردن بۆ دروستکردنی بەردەوامیی پێشمەرگە ناکۆتا بێت ..لێرەوە پڕۆسەی نۆژەنکردنەوەی پێشمەرگەی کۆن پێداویستیەکی گرنگی سەردەمە تا بتوانرێ سمبولی قەڵغانی ھەموان بێتە دی ناوی پێشمەرگەش ببێتەوە بە سمبولی مافی ھەموو تاکێکی ئەم ھەرێمە  .
http://www.penusakan.com

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates