Pages

Ads 468x60px

10 Nov 2012

داواکاریییەکی بەپەلە: پێویستە ژیانی سەدان بەندکراوی سیاسیی کورد لە تورکیا لە مەرگ رزگار بکرێ.


داواکاریییەکی بەپەلە: پێویستە ژیانی سەدان بەندکراوی سیاسیی کورد لە تورکیا لە مەرگ رزگار بکرێ.










بۆ/ نووسینگەی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ (OHCHR).
بۆ/ پارلەمانی یەکێتیی ئورۆپا.
بۆ/ پارلەمانی شانشینیی یەکگرتوو.
بۆ/ ڕێکخراوی لێبوردنی نێوەدەوڵەتی.
بۆ/ ڕێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (ھیومان رایتس وۆچ).
بۆ/ کەناڵە نێودەوڵەتیەکانی ڕاگەیاندن.
بۆ/ ھەمو پارتیە سیاسیەکان، و سەندیکاکان، و ئازادیخوازان لە سەرتاسەری جیھان.


ئێمە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو شەپۆلی ناڕەزاییە جەماوەری و مانگرتن لە خواردنەی خەڵکی کورد لە تورکیا ئەم داواکاریەتان بۆ دەنوسین. بە پێ یە ھەواڵەکان ٦٣ بەندکراوی سیاسیی کورد مانیان گرتوە لە خواردن لەپێناوی چارەسەرێکی سیاسی بۆ پرسی کورد لە تورکیا، ئەمەش لە ١٢ ی ئەیلولی ٢٠١٢ ەوە دەستی پێکردوە.ئەم مانگرتنە رۆژ لە دوای رۆژ پەرەی سەندوەو تا کۆتای مانگی ئۆکتۆبەر ژمارەیان گەیشتۆتە ٧٠٠ کەس لە ٥٠ بەندینخانەی جیاواز لە تورکیا. لە ٥ ی نۆڤەمبەر قسەکەری مانگرتوەکان ڕایگەیاند کە لە ئەمڕۆ بە دواوە( دە ھەزار) زیندانی سیاسی ماندەگرن لە خواردن.


ئەو بەندکراوانەی کە مانیان لە خواردن گرتوە ھەوڵەکەیان بۆ ئەوەیە دەوڵەتی تورکیا ڕێز لەو مافە بنچینەییانەی مرۆڤ بگرێت کە دەیەھا ساڵە پێشێل کراون. ئەم مافە بنچینەییانە مافگەلێک دەگرنەوە وەکو مافی ڕێزگرتنی کەرامەتی بنچینەیی مرۆڤ، کە خەڵکانێک بەکردەوە ئەم کەرامەتە مرۆییەیان ھەیە کە مامەڵەی ھاوڵاتیی پلەسێیان لەگەڵ ناکرێت و جیاکاریی سووکایەتیکارانە ناچێژن بە ھۆی ناسنامەی نەتەوەییەوە. سەرباری ئەوە، مانگرتوان ئامانجێکی تریشیان ئازادبونی عەبدوڵڵا ئۆجەلانە، ئەو سەرکردە کوردەی پارتیی کرێکارانی کورستان (پ‌ک‌ک) کە لە لایەن دەسەڵاتی تورکیاوە ڕفێنراوە و زیاتر لە ١٣ ساڵە لە بەندیخانەکانی تورکیادا لە بارودۆخێکی سەختدا بەند کراوە.


تورکیا لافی ئەوە لێ دەدات کە دەوڵەتێکی مۆدێرن و دیمۆکراتە لە کاتێکدا ھەزاران کوردی ناچار کردوە ببنە تورک و بەناچاری واز لە بنچینەی خۆیان بھێنن، و لەژێر سایەی ناسنامەیەکی تورکیی ساختەدا بژین کە بەزۆرداری و توندوتیژی لەلایەن یاسا ڕەگەزپەرستانە و جیاکارەکانی دەوڵەتی تورکیاوە سەپێنراوە بەسەریاندا. سەرباری ئەوەش؛ میلیۆنان لە کوردەکان لە تورکیا ڕووبەڕووی ڕەشەکوژی و کۆچپێکردن و گواستنەوەی زۆرەملێ و بەندکردن و ئەشکەنجەدان و بێبەشکردن لە ھاوڵاتیبوونی یەکسان، بونەتەوە.


لە کاتێکدا سەرۆک وەزیرانی تورکیا (ڕەجەب تەییب ئەردۆغان) ھاوڵی داوە وەکو ڕزگارکەرێک دەرکەوێت بۆ خەڵکانێکی تری "موسوڵمان" لە فەلەستین و سۆماڵ، لە ڕێگەی پەخشکردنی "کۆمەکیی مرۆڤخوازانە" وە؛ لە ھەمان کاتدا ھەزاران کورد لە تورکیا گیراون و لێیان دراوە ھەر لەسەر ئەوەی ویستویانە ھەمان ئەو مافەی بنچینەیی و ئازادیانەیان ھەبێت کە باقیی دانیشتوانی تورکیا ھەیانە.


لە ئەیلولی ٢٠١٢ ەوە، زیاتر لە ٧٠٠ بەندکراوی سیاسی لە تورکیا مانیان گرتوە لە خواردن. ئێستە ژیانیان لە مەترسییەکی کوشندەدایە. پیشەکارە پزیشکیەکان لە تورکیا وریاییان داوە لەوەی کە لە ھەر ئان و ساتێکدا حاڵەتێکی گیان لە دەست دان ڕو دەدات بە ھۆی مانگرتنەوە لە خواردن بۆ ماوەی زۆر.


بە درێژایی چەند دەیەیەک، دەوڵەتی نەتەوەیی تورکیا ڕەتی کردوەتەوە دان بە بونی کورددا بنێت و زمان و کولتوری کوردیی قەدەغە کردوە. لەسەرو ئەوەشەوە، ھەر چالاکییەکی سیاسی و ھەتاکو کولتوریی گەلی کورد بە توندوتیژی ڕوبەڕوبونەوەی لەگەڵ کراوە.

ئەگەر تورکیا خۆی بە دیمۆکراسیخواز دەزانێت؛ ئەی بۆچی بەندیخانەکانی جمەیان دێت لە چالاکیوانە سیاسیە کوردەکان ، ئەندام پەرلەمان، باژێرەوان و ژنان و منداڵان و ڕۆشنبیران و ئەکادێمیاییەکان و ڕۆژنامەنووسان؟ ئەمە زۆر شتمان پێ دەڵێت دەربارەی سروشت و حاڵەتی "دیمۆکراسیی" تورکی!


لەبەر ئەوە، ئێمە داواکارین لە ڕێکخراوەکان و بریکاریەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان، و پارلەمانی یەکێتیی ئورۆپا، و پارلەمانی شانشینیی یەکگرتو، و ھەمو ڕێکخراوە ناحکومیەکان لە سەرتاسەری جیھاندا، بێنە سەر خەت و ھەمو پەستانێک کە پێویست بێت بخەنە سەر ڕژێمی تورکیا ھەتا تورکیا بەڕێزەوە بە دەم داواکاریەکانی گەلی کوردەوە بچێت و داخوازیەکانیان قبوڵ بکات.


لە ھەمان کاتدا، دڵمان لەلای ئەو بەندکراوە سیاسیانەیە لە تورکیا، و داوایان لێ دەکەین ئەم مانگرتنە ڕاگرن تا ژیانیان لە مەترسی پارێزراو بێت. چونکە زۆر ژیانی بەنرخ لە دەست دراوە لە ڕێگای خەباتکردندا لە پێناوی یەکسانی لە تورکیادا.

لەگەڵ ڕێز و پێزانینمان لە قوڵایی دڵمانەوە.

واژۆکاران:

١. یەنار موحەممەد: چالاکیوانی مافەکانی ژنان، عێراق
٢. ھۆزان مەحمود: چالاکیوانی سیاسی، و کەمپەینوان (بەرگریکار) ی مافەکانی ژنان، کوردستان/عێراق
٣. سەروەر پێنجوێنی- نووسەر- باشوری کوردستان
٤. شەماڵ عەلی: چالاکیوانی سیاسی ـ سوید
٥. ھێلینا پیینتۆ: ئەندامی پارلەمان، پۆرتوگال
٦. د. دانا سەعید سۆفی: ئەندامی پارلەمانی کوردستان ـ کوردستان ـ عێراق
٧. د. سەروەر عەبدولڕەحمان: ئەندامی پەرلەمانی کوردستان-عێراق
٨. کەمال ڕەووف: سەرنووسەری ڕۆژنامەی ھاوڵاتی، کوردستان/عێراق
٩. نالیا ئیبراھیم: سیاسەتوان ـ سوید
١٠. نەجیبە مەحممود: ڕۆژنامەنووس و چالاکیوانی مافەکانی ژنان ـ سوید
١١. ڤینۆس فایەق: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
١٢. ئەنتۆنیۆ ئاڤێلاس: سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی لیسبۆن لە پۆرتوگال SPGL
١٣. د. چۆمان ھەردی: نووسەری سەربەخۆ و ئەکادێمیایی
١٤. ئاسۆس ھەردی: بەڕێوەبەری کۆمپانیای پەخش و ڕۆژنامەگەریی "ئاوێنە" ـ کوردستان ـ عێراق
١٥. شادی ئەمین: چالاکیوانی سیاسی، ئاڵەمانیا
١٦. ھەڵاڵە ڕافیع: چالاکیوانی مافەکانی ژنان ـ سوید
١٧. شادی ێەدر: مافناس و فێمینیست ـ شانشینیی یەکگرتو/ئێران
١٨. جەمال غەمبار: مافنای و شاعیر ـ ئوسترالیا
١٩. سەعید ئەرمان: ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی پەنابەرە ئێرانیەکان
٢٠. پاولۆ فیداوگۆ: پزیشک، سەرۆکی کۆمەڵەی نوێکردنەوەی کۆمیونیست، لیژبۆا، پۆرتوگال
٢١. جێفری ھەمفیڵد: شاری کانساس، ویلایەتی میزۆری، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٢٢. تارا جاف: موزیسیەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٣. سارا محەمەد: سەرۆکی رێکخراوی "ھەرگیز فاتیمە و پێلا لە بیر ناکەین" The Never Forget Pela and Fadime Association ـ سوید
٢٤. جانی دیلان: ڕۆژنامەنووس، پێشکەشکاری تەلەڤیزیۆنی، ھونەرمەند
٢٥. بیڵ واینبێرگ: ڕۆژنامەنووس ـ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٢٦. ئیڤان دەڕڕاجی: نوسەر و وێنەکێش / عێراق
٢٧. د.ئاشور کۆمار - پزیشکی دەروونی- پاکستان
٢٨. زەفەر ئیمام- نووسەر- کۆڵۆمست – پاکستان
٢٩. د.ھاریش کومار: دەرونناس، چالاکوان و سەرنوسەری گۆڤاری خەباتی کرێکاری- پاکیستان
٣٠. محەمەد خان ئاحمەدانی: چالاکی یەکێتی کرێکاری لە فیدراسیۆنی وەتەن دوست مەزدور -سیند-پاکیستان
٣١. ژیلە بەخشایش: چالاکیوانی سیاسیی قەزیەکانی دژەڕەگەزپەرستی و دژەجیاکاری
٣٢. سوھەیل زەھاوی: نوسەر و چالاکیوانی سیاسی ـ ھەولێر، کوردستان/عێراق
٣٣. شەماڵ عەبە ڕەش: ئەکتەر-کوردستان-عێراق
٣٤. عەلی مەحموود: چالاکیوانی سیاسی ـ کوردستان/عێراق
٣٥. ھیوا پەناھی: نووسەر و پرۆفیسۆری زانستە سیاسی کۆمەڵایەتیەکان ـ زانکۆی پانتیۆس، ئەپینا
٣٦. ڕێبوار حەسەن: وانەبێژی زانکۆ ـ ستۆکھۆڵم، سوید
٣٧. قوبادی جەلیزادە: شاعیر و دادوەری خانەنشین ـ کوردستان/عێراق
٣٨. ئۆفیڵیا بێنسۆن: نووسەر ـ سیاتڵ/ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٣٩. مەولوود سوارە: چالاکیوانی سیاسی ـ شانشینیی یەکگرتوو
٤٠. کاپی بلاک: سەرۆکی سەندیکایی، فیلادێلفیا، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٤١. سۆران ڕەمەزان: سەرۆکی فیدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە کوردستان ـ عێراق
٤٢. نوسینگەی سەرەکیی یەکێتیی گشتیی قوتابیانی کوردستان ـ عێراق
٤٣. سورەیا فەلاح: توێژەر و نووسەر ـ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٤٤. جەزا حەمەێاڵح وەلی، سەرۆکی کۆمەڵەی کۆمەڵناسان و دەرونناسان ـ کوردستان
٤٥. ڕێبوار حامید: وێنەگر و چالاکیوانی مافەکانی مرۆڤ ـ لەندەن/ شانشینیی یەکگرتوو
٤٦. دانا نەقشبەندی: ڕۆژنامەنووسی سەربەخۆکار ـ ڤییەننا ـ نەمسا
٤٧. حەمەڕەشید ھەرەس: نووسەر و ئەکتەری شانۆ ـ کەنەدا
٤٨. ماریا ھاگبێری: چالاکیوانی مافەکانی ژنان، ئەندامی ڕێکخستنی "دەستپێشخەریی فێمینیست" ی ئورۆپایی IFE- EFI ، www.efi-ife.org
٤٩. کیت لاشن ھیووز: مامۆستای خانەنشین، سوید
٥٠. لیلیان ھالس ـ فرێنچ: سەرۆکی ھاوبەشی "دەستپێشخەریی فێمینیست" ی ئورۆپایی IFE- EFI، پاریس ـ فڕەنسا
٥١. رۆمان ز. بابان: ڕۆژنامەنووس ـ شانشینیی یەکگرتوو
٥٢. نیکۆلا ستۆت: سەنتەری لێکۆڵینەوەکانی ژنان ـ زانکۆی یۆرک ـ شانشینیی یەکگرتوو
٥٣. ڕێنۆ رۆمانان: کارمەندی بواری IT و پسپۆڕی فیزیای فەلەکی
٥٤. نیکۆلاس دێساو، کۆمەڵەی سۆلیداریتیی عێراق
٥٥. لیام مەکنەڵتی: گروپی "یەکگرتن بۆ ئازادیی کرێکاران" Alliance for Workers' Liberty، لەندەن
٥٦. مارک مانینگ: کارمەندی ێیانە، سیاتڵ
٥٧. سائیرە زوبەیری: کەنەدا
٥٨. ئێستەر تاوسێند، ئازادیی کرێکاران Workers' Liberty و یەکێتیی خوێندکارانی زانکۆی لەندەنی خۆرھەڵات
٥٩. مارتین ھەدسۆن، ئازادیی کرێکاران Workers' Liberty
٦٠. بیل ھێنینگ: کۆمەڵەی کرێکارانی تۆڕی پەیوەندی، ناوچەی ١١٨٠ ـ نیو یۆرک
٦١. سەڵاح ڕەوف: موزیسیەن ـ ئاڵەمانیا
٦٢. ساشا ئیسماعیل، گروپی "یەکگرتن بۆ ئازادیی کرێکاران" Alliance for Workers Liberty
٦٣. بێریڤان دۆسکی: ڕاوێژکار ـ باڵوێزخانەی عێراق، سوریا
٦٤. ھۆرێن غەریب: شانۆکار
٦٥. موحسین کەریم: کەسایەتیی سیاسی ـ کوردستان ـ عێراق
٦٦. موسڵیح ئیروانی: وانەبێژ و توێژەر، لینکن ـ شانشینیی یەکگرتوو
٦٧. ڕەشید عەلی: ڕێکخراوی "خەبات" (گبقاتی جدوجہد) ی مارکسیست ـ پاکستان
٦٨. د. ساتیا پراکاش گوپتا Dr. Satya Parkash Gupta: فیلمساز ـ بومبای، ھیندستان
٦٩. د. راڤی کومار Dr.Ravi Kumar: کۆمەڵەی پزیشکانی لاو ـ سیند، پاکستان
٧٠. د. کێلاش کومار Dr. Kailash Kumar: چالاکیوانی سیاسی و نووسەر ـ سیند، پاکستان
٧١. جەی دیپ ـ دوبەی
٧٢. ڕەباب ئەلمەھدی: مامۆستای زانکۆ
٧٣. مارتین لووف، ئەندامی پارتیی چەپ، سوید
٧٤. خەندان محەمەد جەزا: نووسەر و چالاکیوانی مافەکانی ژنان ـ نۆروێژ
٧٥. حەسەن مستەفا: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٧٦. کۆشان عەلی زەمانی: خوێندکاری ماستەری پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکان ـ کوردستان
٧٧. کەژاڵ نووری: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی و کەمپەینکار (بەرگریکار) ی مافەکانی ژنان ـ ھۆڵەندا
٧٨. قادر نادر: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ سوید
٧٩. د. یوسف زەنگەنە: شانشینیی یەکگرتوو
٨٠. فوئاد قەرەداغی: نووسەر ـ کوردستان ـ عێراق
٨١. ستیڤان شەمزینانی: سەرنووسەری گۆڤاری شەپۆل ـ کوردستان ـ عێراق
٨٢. گۆنا سەعید: چالاکیوانی مافەکانی ژنان ـ شانشینیی یەکگرتوو
٨٣. توانا تەھا: ڕێکخەری ئۆفیسی چاوی ئەمڕۆ بۆ چاودێریی کاری ڕۆژنامەوانی ـ کوردستان
٨٤. د. ناجیح گوڵپی: ھەڵەبجە ـ کوردستان
٨٥. فەرەیدوون بێوار: توێژەری کۆمەڵایەتی و ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
٨٦. ڕزگار حەمە ڕەشید: نووسەر و ئەکتەری شانۆـ کەنەدا
٨٧. ناڵە حەسەن: نووسەر و شاعیر ـ کەنەدا
٨٨. نیھاد جامی: نووسەر و ئەکتەری شانۆـ کوردستان ـ کوردستان
٨٩. ناتالیا کەروسۆ: نیویۆرک سیتی ـ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٩٠. نیاز ئارت ـ ھونەرمەند ـ ئەمستێردام ـ ھۆڵەندا
٩١. تۆماس شمیدینگەر: زانای زانستە سیاسیەکان ـ ڤیەننا ـ نەمسا
٩٢. نات ویڵیامز: شاعیر ـ شانشینیی یەکگرتوو
٩٣. یفات سەسکند : نیویۆرک سیتی ـ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٩٤. نیاز عەبدوڵڵا: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ کوردستان ـ عێراق
٩٥. ئارام جەلال: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ کوردستان ـ عێراق
٩٦. د. یاسین ڕەشید حەسەن: وانەبێژی زانکۆ ـ کوردستان ـ عێراقn
٩٧. جەھانگیر عەبدوڵڵاھی ـ ئەندامی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورد ـ EU
٩٨. سانا سلێمان سەفەر: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
٩٩. سۆزان ئەمین: کۆمیتەی مافەکانی ژنان/ عێراق
١٠٠. تارا تۆفیق: کۆمیتەی مافەکانی ژنان/ عێراق
١٠١. سونا کۆسە، ڕۆژنامەنووس ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٠٢. بۆرشۆت ھایانگی: چالاکیوانی کار ـ یەکێتیی گشتیی کار (CGT) ـ فڕەنسا
١٠٣. د. ڕێبوار سەعید: وانەبێژی ھونەر لە زانکۆی سلێمانی ـ کوردستان ـ عێراق
١٠٤. لۆری م. ڕۆب ـ کۆنێتیکەت Connecticut، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
١٠٥. ئیلھامی ئەلمیرغەنی: پارتیی یەکگرتنی میللی سۆشیالیست (حزب التحالف الشعبی الاشتراکی) ـ مێر
١٠٦. ڕەزا مەنوچەھری: ڕۆژنامەنووس و چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ ئاڵەمانیا
١٠٧. مەلایکە ئالام ھۆلی: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ ئاڵەمانیا
١٠٨. توانا حەمەڕەشید: مووزیسیەن ـ کوردستان ـ عێراق
١٠٩. سۆفی بوەسۆ: گرووپی "دەستپێشخەریی کۆمیونیستی کرێکاران" ـ فڕەنسا
١١٠. ئارام عوسمان: ڕۆژنامەنووس ـ فڕەنسا
١١١. فەتاح زاخۆیی: چاودێری سیاسی- کوردستان\ عێراق
١١٢. توانا عومەر- جێگری سەرنوسەری گۆڤاری ھۆنیا - باشوری کوردستان
١١٣. کۆبەند - ڕێکخراوی گەشە پێدانی سیاسی کوردستان
١١٤. خانم ڕەحیم لەتیف- چالاکوانی مافی ژنان\ باشوری کوردستان
١١٥. عیماد عەلی- چاودێری سیاسی- باشوری کوردستان
١١٦. ئاودێر عەبدولرەحمان ڕەحیم- خوێندکار- باشوری کوردستان
١١٧. پاتریک مورفی، یەکێتیی نیشتمانیی مامۆستایان، بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانی، و کۆمیتەی نێودەوڵەتی
١١٨. دانیێل کووپەر، جێگری سەرۆکی یەکێتیی زانکۆی لەندەن
١١٩. جەنین بووپ: بەڕێوەبەرایەتیی نیشتمانیی یەکێتیی ھێڵی ئاسنین و گواستنەوەی دەریایی (RMT)
١٢٠. کاروان عومەر: ھونەرمەند ـ سەماکار ـ سویسرا
١٢١. شادان فوئاد: ئەکتەر ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٢٢. ئەڤین ئیبراھیم فەتاح نووسەر: ھەولێر
١٢٣. دڵشاد حافز: چالاکیوانی سیاسی ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٢٤. بەھمەن تاھیر نەریمان: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
١٢٥. فەخرەدین تاھیر: نوسەر و ڕۆژنامەنووس ـ سوید
١٢٦. سەمیرە ئەحمەد: چالاکیوانی سیاسی ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٢٧. ئاراس نوری ئەحمەد تەھا: چالاکیوانی مافەکانی مرۆڤ ـ ئاڵەمانیا
١٢٨. چنوور ئەکبەرپوور: ھونەرمەند
١٢٩. فاتیمە ئەناغی: دەروونناس و نووسەر و وەرگێڕ ـ دانمارک
١٣٠. ئاریان ئومێد عارف: ڕۆژنامەنووس ـ نۆروێژ
١٣١. نونۆ مانوێڵ تیتۆ دێ مۆرایس رامۆس دێ ئەڵمەیدا: ڕۆژنامەنووس ـ لیژبۆا ـ پۆرتوگال
١٣٢. ستارە عارف: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ کوردستان
١٣٣. فەریدە ڕەزایی: چالاکیوانی مافەکانی مرۆڤ ـ سوید
١٣٤. شەھلا دەباغی ـ سوید
١٣٥. ئۆز نوژین: ئەکتەر/کۆمیدیاکار ـ ستۆکھۆڵم، سوید
١٣٦. تێری موون: ڕۆژنامەنووس ـ شیکاگۆ، ویلایەتی ئیلینۆی، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
١٣٧. جوانا ڤیسێنت باجینیا: خوێندکاری ماستەر ـ لەندەن
١٣٨. دیانا رۆوشەر: ڕۆژنامەنووس ـ سوید
١٣٩. جوود جاکسۆن ـ لێستەر، شانشینیی یەکگرتوو
١٤٠. ڕێزان ساڵح: ھونەرمەند ـ بەلجیکا
١٤١. لوقمانی حاجی کەریم: نوسەر-بەریتانیا
١٤٢. ھێژەر شۆ: کارمەندی پەروەردە ـ شەفیڵد، شانشینیی یەکگرتوو
١٤٣. د. سەڵاح گەرمیان: دەروونناس ـ ئوسترالیا
١٤٤. لویس میگێڵ دێ ئەڵمەیدا کەھڤالو: ڕۆژنامەنووس ـ پۆرتوگال
١٤٥. ناسکە زادە: ڕۆژنامەنووس ـ واشینتۆن دی.سی
١٤٦. یادگار فایەق: ڕۆژنامەنووس لە ئێن.ئاڕ.تی ـ کوردستان/عێراق
١٤٧. کاپرین ناتانێل: خوێندکاری دۆکتۆرات ـ لەندەن
١٤٨. میدیا زەھاوی: ڕاوێژکاری تەندروستی و سەرپەرشتیی کۆمەڵایەتی
١٤٩. ئالان موھتەدی: ئەنجومەنی نیشتمانیی پەروەردە ـ سوید
١٥٠. بێریڤان سیندی: بەڕێوەبەرایەتیی پرۆژە Project Executive ـ سوید
١٥١. شۆڕش ئارمانج: بەڕێوەبەری پرۆژە ـ سوید
١٥٢. دلارا چێتینکایا: خوێندکار ـ سوید
١٥٣. ئاڤان فارس جاف: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
١٥٤. یەکبوون ئەڵپ: ئەنجومەنی کاروبارە نێودەوڵەتیەکانی پارتیی چەپ لە ئوپسالا
١٥٥. موحممەد مەحموودزادە: خوێندکار لە زانکۆی شەفیڵد
١٥٦. ئێلینا بودەکجی: پەرستاری دەروونی ـ سوید
١٥٧. دڵشاد کوێستانی: ھونەرمەند ـ پاریس، فڕەنسا
١٥٨. کاڵـێ کەریم: کارمەند ـ سویسرا
١٥٩. ئەڤین عەزیز: نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ سوید
١٦٠. ئالان پەری: شاعیر ـ دانمارک
١٦١. ئیدریس عەلی: شاعیر ـ کوردستان/عێراق
١٦٢. فەرەیدوون عارف: نووسەر ـ کوردستان
١٦٣. مەسعوود بینەندە: وانەبێژ و کۆمەڵناس ـ کوردستان/عێراق
١٦٤. شیلان سەعیدی: ڕۆژنامەنووس ـ سوید
١٦٥. سروود فارووق بەرزنجی: خوێندکار: کوردستان/ شانشینیی یەکگرتوو
١٦٦. د. نەدیم ئەلجەواھیری: پزیشک ـ ڤییەننا/نەمسا
١٦٧. قاسم بەرزنجی: وانەبێژ ـ زانکۆی سەڵاحەدین ـ ھەولێر
١٦٨. توانا عەلی: کارمەند ـ سویسرا
١٦٩. ئاسۆ خانم حەمەساڵح: شاعیر ـ ئاڵەمانیا
١٧٠. مەحموود ڕەش مەحموود: کوردستان ـ عێراق
١٧١. کارزان عەلی: مامۆستا، برۆمزگرۆوڤ، شانشینیی یەکگرتوو
١٧٢. سیروان جەلال: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
١٧٣. سەنگەر ساڵەیی: ھونەری موزیک، ھۆڵەندا
١٧٤. نیا ئەمین: چالاکیوانی مافەکانی مرۆڤ ـ ئاڵەمانیا
١٧٥. سەروەر سەعید: کارگوزاری کۆمەڵایەتی
١٧٦. ھەرێم کەریم: وانەبێژ، شانشینیی یەکگرتوو
١٧٧. ساڵح میراودەلی: نووسەر ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٧٨. بەکر عەبدولڕەحمان: کاریکاتێریست ـ کوردستان ـ عێراق
١٧٩. ئاڵا عەلی: چالاکیوانی مافەکانی ژنان ـ کوردستان ـ عێراق
١٨٠. سورەیا تاھیر: لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٨١. بەھمەن عومەر ـ ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
١٨٢. بەندی عەلی ـ نووسەر ـ دارشمتات، ئاڵەمانیا
١٨٣. ڕەنج ھەژار: نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٨٤. سەرکاو ئەمین: بەڕێوەبەر، ئۆسلۆ ـ نۆروێژ
١٨٥. سامان حەمەغەریب ـ ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
١٨٦. ھەڤاڵ نەژاد عەباس: مافناس ـ کوردستان ـ عێراق
١٨٧. بۆرە شاملۆ ـ فۆتۆگرافەر ـ لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٨٨. سۆران عومەر محیەدین: بەڕێوەبەری دیزاینی تەکنیکی ـ سوید ـ یۆتێبۆری
١٨٩. زولفی ماھێسەر:چالاکیوانی سیاسی ـ پاکستان
١٩٠. ڕەوف سۆفی: ژمێریار ـ نۆتینگھام ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٩١. شانتە سوڵتانە: ڕۆژنامەنووس/ لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٩٢. رۆمان زاگرۆس: شیکارزانی ڕۆژنامەوانی، شانشینیی یەکگرتوو
١٩٣. عیززەت مەلەکی: ژمێریار، چالاکیوانی مافە مەدەنیەکان ـ ڤانکوڤەر، کەنەدا.
١٩٤. ئەڤین میراودەلی: خوێندکاری دۆکتۆرات ـ لەندەن
١٩٥. چنوور حەمەئەمین: کەسایەتیی سەربەخۆ
١٩٦. پەرێز سەردار: "ماستەری زانست" ی کاروباری کۆمەڵایەتی ـ لینکن ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٩٧. ئازاد بەکر: چالاکیوانی سیاسی ـ لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
١٩٨. لەنجە عەبدوڵڵا: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
١٩٩. خدر ر. خدر: مامۆستای زانکۆ، ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٢٠٠. عەدنان گلی: چاودێری سیاسی ـ سوید
٢٠١. یاسی عەبدوڵڵا ڕەش: ئۆسلۆ ـ نۆروێژ
٢٠٢. ڕۆشنا حەمە عەبدوڵڵا: ئۆسلۆ، نۆروێژ
٢٠٣. سەریاس قەرەداغی: نووسەر ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٠٤. نەھرۆ ئەڵایی: چالاکیوانی سیاسی ـ کوردستان
٢٠٥. سامان فەرەج: نووسەری سەربەخۆکار و خوێندکار لە زانکۆی شەفیڵد، ئینگیلتەرا
٢٠٦. ھەرێز حەسەن: فینلەندا
٢٠٧. مۆنیکا ڕۆلی: سوید
٢٠٨. عەتا موفتی: لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٠٩. ئەڤین کاکەیی ـ بەلجیکا
٢١٠. ڕاپەر عوسمان عوزێری: چالاکیوان ـ کیێڤ ـ ئوکرانیا
٢١١. نەھرۆ شەوقی: کورستان/عێراق
٢١٢. ھێرش یاسین: شاعیر ـ کوردستان/عێراق
٢١٣. زریان کاکە: خوێندکار ـ دێربی/شانشینیی یەکگرتوو
٢١٤. گۆشی بانەیی: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ ھۆڵاندا
٢١٥. ھۆنەر تۆفیق: نووسەر ـ دانمارک
٢١٦. شەریف کەشکۆڵی ـ نەمسا
٢١٧. کۆچەر نامۆ: ڕۆژنامەنووس ـ سوید
٢١٨. مژدە کامیل: کوردستان
٢١٩. تەنیا محەمەد: سەرنووسەری گۆڤاری بڵێسە ـ کوردستان
٢٢٠. شەماڵ ڕەوف: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ کوردستان
٢٢١. نیھاد ھەرکی: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٢٢. نیھاد موکری: چالاکیوانی مافەکانی مرۆڤ/ژنان ـ سوید
٢٢٣. فەرمان سدیق: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٢٤. ھیوا بەرزنجی: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٢٥. عەزیز ڕەشید ھەریری: نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
٢٢٦. کارزان عوسمان: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٢٧. ڕێبوار سەعید: چالاکیوانی سیاسی ـ کوردستان
٢٢٨. کەژاڵ عەلی حەمەبۆر: کۆلن ـ ئاڵەمانیا
٢٢٩. پایزە ئەحمەد: نووسەر و چالاکیوان ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٣٠. محەمەد گۆران: نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٣١. محەمەد فەریق حەسەن: نووسەر
٢٣٢. ھێمن حەمە جەزا: شاعیر و مووزیسیەن ـ کوردستان
٢٣٣. خەبات عارف مەعروف: پەرستار ـ سوید
٢٣٤. شوان خورشید: نووسەر و ڕۆژنامەنووس
٢٣٥. ئەرسەلان محەمەد: نووسەر و ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٣٦. ھەورامان عەلی: نووسەر ـ فینلەندا
٢٣٧. نەژاد سیوەیلی: کەنەدا
٢٣٨. چیا رێنوار: ڕاوێژکاری ئای.تی، سوید
٢٣٩. حەمە کاکە ڕەش: شاعیر و نووسەر ـ سوید
٢٤٠. کامیل ئەحمەد: ھونەرمەند ـ ئاڵەمانیا
٢٤١. تریفە عەزیز: ئاڵەمانیا
٢٤٢. فەریبا موحەممەدی: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٤٣. ھاوار بازیان: ڕۆژنامەنووس ـ سوید
٢٤٤. بەختیار شارەزووری: نووسەر ـ کوردستان
٢٤٥. خولیا حوسەین: چالاکیوانی مافەکانی ژنان و شاعیر ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٤٦. شاکار عەزیز: دەرمانساز ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٤٧. عومەر غوڵامی: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٤٨. سالار ئەمین مەردان: کەرکووک ـ کوردستان
٢٤٩. ھیوا سەعید ساڵەیی: مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێکشانی کوردستان
٢٥٠. ڕێباز مستەفا: نووسەر و وەرگێڕ: کوردستان ـ عێراق
٢٥١. حەبیبە حەمەساڵح: ژنی ماڵەوە ـ کوردستان ـ عێراق
٢٥٢. نیگا ئەحمەد: شانشینیی یەکگرتوو
٢٥٣. نیان ئەحمەد: شانشینیی یەکگرتوو
٢٥٤. میھرەبان عەلی ڕەسوڵ: فینلەندا
٢٥٥. نەوزاد شێردڵ: کارمەند ـ کەنەدا
٢٥٦. ئالان کاکە: مافناس ـ کەنەدا
٢٥٧. دیار ھەڵەبجەیی: شاعیر ـ کوردستان ـ عێراق
٢٥٨. ئاسۆ خالید: وەرگێڕ ـ کوردستان ـ عێراق
٢٥٩. پشتیوان لەتیف: چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ کوردستان ـ عێراق
٢٦٠. کرمانج گوندی: وانەبێژی زانکۆ ـ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٢٦١. شەھلا ڕۆستەم: فینلەندا
٢٦٢. سەرخێڵ ھاشم: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
٢٦٣. ئەرسەلان ڕەحمان: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان ـ عێراق
٢٦٤. ھیوا جەمال: ڕۆژنامەنووس ـ کوردستان
٢٦٥. سیروان سەعید: ئەندامی بزوتنەوەی گۆڕان ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٦٦. گۆران عەزیز ھەریری: نووسەر
٢٦٧. لا‌وژە جەواد: چالاکیوانی مافەکانی ژنان ـ دانمارک
٢٦٨. رامونا فرانسۆن: نووسەر ـ سوید
٢٦٩. ژیروان نووری: خوێندکاری ڕاگەیاندن ـ کوردستان
٢٧٠. ئارا نەسیمی: خوێندکاری ڕاگەیاندن ـ سوید
٢٧١. ڕووناک شوانی: نووسەر و چالاکیوانی کۆمەڵگای مەدەنی ـ سوید
٢٧٢. ئیبراھیم زەھاوی: لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٧٣. ڕەزیە ڕۆستەم: لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٧٤. پەرۆش موحەڕەم محەمەد: سوید
٢٧٥. ئەیوب فایەق: کەنەدا
٢٧٦. لەیلان مارۆنسی: ڕۆژنامەنووس
٢٧٧. کازم محەمەد شەمێرانی: خوێندکار ـ کوردستان ـ عێراق
٢٧٨. ئازاد عزیز محێدین ماوەتی: چالاکیوانی سیاسی ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٧٩. سارا عومەر: مافناس و شاعیر ـ دانمارک
٢٨٠. جومعە محەمەد کاکەمەند: خوێندکار ـ فینلەندا
٢٨١. شەھێن شەھلانی: ستۆکھۆڵم ـ سوید
٢٨٢. باوان سەردەشت: خوێندکار لە زانکۆی شەفیلد-بەریتانیا
٢٨٣. موزەفەر ئەحمەدی: چالاکیوانی سیاسی ـ
٢٨٤. یادگار شێخ ئیسلامی: چالاکیوانی سیاسی ـ
٢٨٥. نەیاز بەیاتی: ھونەرمەند ـ دانمارک
٢٨٦. فاروق کەریم: سیاسەتوانی بەئەزموون ـ ئاڵەمانیا
٢٨٧. دیار کامیل: خوێندکار ـ مانچێستەر ـ شانشینیی یەکگرتوو
٢٨٨. کریستۆفەر لوندباری: پارتیی دادی سۆشیالیست ـ یۆتێبۆری ـ سوید
٢٨٩. ڕێباز محەمەد: سویسرا
٢٩٠. ئەفراسیاب گرامی: ڕۆژنامەنووس ـ ئاڵەمانیا
٢٩١. ئاکام نوعمان ھەڵەبجەی- خوێندکار و ڕۆژنامەنوس- باشوری کوردستان
٢٩٢. ژوان ئەحمەد سەعید - ڕۆژنامەنوس- باشوری کوردستان
٢٩٣. مەحموود محەمەد عوسمان: نووسەر ـ ھۆڵەندا
٢٩٤. گلێنە کوردی: خوێندکار، لەندەن، شانشینیی یەکگرتوو
٢٩٥. ھاودێر خچر: خوێندکاری بەشی ئینگلیزی ـ کوردستان ـ عێراق
٢٩٦. گۆران دوکانی: ڕۆژنامەنووس ـ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمێریکا
٢٩٧. ڕەزا ڕەوف: وانەبێژی زانکۆ ـ نەمسا
٢٩٨. ئاراس ڕەشید: چالاکیوانی سیاسی ـ کەنەدا
٢٩٩. مەریەم عەبدوڵرەحمان: چالاکیوانی مافەکانی ژنان ـ کەنەدا
٣٠٠. حەسەن ساڵح: وەرگێڕ: سوید
٣٠١. د. زەفەر فەھمی یەریک: ئیزمیر، تورکیا
٣٠٢. خەبات مارف: نەمسا
٣٠٣. تەیب بەکر: نەمسا
٣٠٤. ڕزگار ئیبراھیم: کەرکووک ـ کوردستان ـ عێراق
٣٠٥. دانا سابیر: پیتەربرۆ ـ شانشینیی یەکگرتوو
٣٠٦. شەپۆل سەعید: سەرتاش ـ شانشینیی یەکگرتوو
٣٠٧. دەریا سەعید: خوێندکار ـ شانشینیی یەکگرتوو
٣٠٨. ئاسکۆڵ سەعید: ژنی ماڵەوە ـ شانشینیی یەکگرتوو
٣٠٩. شاسوار بابان: لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو.
٣١٠. تاڤگە حەسەن: خوێندکار ـ لەندەن ـ شانشینیی یەکگرتوو
٣١١. تەیب ھۆشیار ـ شاعیر ـ ئاڵەمانیا
٣١٢. تۆڵە مەرزانی: خوێندکار ـ ئینگیلتەرا
٣١٣. گەزیزە گاداری- فیلاند
٣١٤. کاوان قادر- ھونەرمەند - کەنەدا
٣١٥. عەبدول قەرەگۆلی- چالاکوانی مەدەنی \ سوید
٣١٦. کەیوان ھەورامی- ڕۆژنامەنوس\ کوردستان
٣١٧. سەیدۆ داود عەلی- ماستەر لە کلینیکال سایکۆلۆژی، وەرگێر- کوردستان-عێراق
٣١٨. خەلیل ئەحمەد -خوێندکار\ بەریتانیا
٣١٩. ھەردی عەلی- وەرگێر و ھونەرمەند\ بەریتانیا
٣٢٠. سەڵاح فەتحوڵا- چالاکوانی سیاسی\ فیلاند
٣٢١. مەنسور حەفید- پارێزەر\ سوید
٣٢٢. ناسک حسێن- شاعیر\ کەنەدا
٣٢٣. سەباح ڕایی- چالاکوانی سیاسی\ نەرویج
٣٢٤. بەناز سالح - خوێندکار- نەرویج
٣٢٥. ئەردەڵان ئەحمەد - ڕۆژنامەنوس- کوردستان
٣٢٦. شەھرام نامیق-مامۆستای پەیمانگا - کوردستان-عێراق
٣٢٧. گوڵستان سەعید-نۆتنھام - بەریتانی
٣٢٨. ستیفانیا پیزۆتی: ئیتالیا
٣٢٩. ڤیان مەریوانی: ھانۆڤەر/ئاڵەمانیا
٣٣٠. ئاوارە نادر ڕەشید- لیدز= بەریتانیا
٣٣١. کەیوان کەریم - لەندەن- بەریتانیا
٣٣٢. حەلیمە ڕەسولی: چالاکوانی مافی ژنان-کوردستان














٣٣٣. ڕۆمێل مومەند -کرێکار، بەریتانیا










٢٣٤ سامۆئیل کرماشانی چالاکوانی سیاسی


No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates