Pages

Ads 468x60px

27 Nov 2012

حیزبە کلاسیکیەکان بۆنی براکۆژیان لی دەێت هەر ئیستا خۆیان ئامدە دەکن بۆ شەری کورد بە کورد ئەمیش عەقلیەتی حیزبە کانی کوردستان


حیزبە کلاسیکیەکان  بۆنی براکۆژیان لی دەێت  هەر ئیستا خۆیان ئامادە دەکن بۆ شەری  براکۆژی کورد بە کورد  ئەمیش عەقلیەتی  حیزبە کانی کوردستان
پەژاک و پەیامی عاشورا
داوود ئازادفەڕ

 
سەرەتا: پەژاک بە بۆنەی رۆژی عاشورا کە یەکێک لە گرینگترین بۆنەکانی مەزهەبی شیعەیە، راگەیاندنێکی بڵاو کردۆتەوە کە لە یەک رۆژی رابردوو تا ئێستە کۆمەلێک نوسراوە و کۆمێنتی لە فەزای مەجازی و تۆرە کۆمەلایەتیەکان لە سەر نوسراوە. نوسراوەکان دەتوانین بە دوو بەش دابەش بکەین. گرووپی یەکەم ئەندامان و لایەنگرانی دوو لایەنی کوردی وەک دێمۆکرات و کۆمەلەن کە هەر کات باسی پەژاک دەکرێت بەو باکگراوەندە فکرییە "پژاک کۆماری ئیسلامی دروستی کردووە" کە رێبەرایەتیەکانیان لە خواردی داون، شرۆڤەی بابەتەکان دەکەن، دووهەم کۆمەلێک بەناو لایەنگری پەژاکن کە هەر وەک گروپی یەکەم ئەکشێن و بە بێ رامان دەیانهەوێ بەرگری بکەن.هەر دوو ئەو گرووپە بۆ لایەنەکانی خۆیان ئافەتێکی کوشەندەن و لە داهاتوو دەتوانرێت زۆر رۆلی نگێتیڤیانە لە سەر کۆمەلگا بگێرن.
زۆرینەی پارتە کوردیەکان لە ناوچە سوونی نشینەکاندا لە دایک بوون و هەر بەو هۆیەشەوە عەقلییەتی مەزهەبی سوونی هەمێشە لە کرداری سیاسیدا بە سەر ئەو حیزبانەدا کە زۆرینەیان خۆیان بە سێکۆلار دەناسێنن، زاڵ بووە. دیارە سێکۆلاریزم بە مانای نەفی و ئینکاری باوەری دینی و مەزهەبی خەڵک نییە، بەڵام بەو مانایەش نییە کە مەزهەبێک چۆن لە زۆرینە دایە بە سەر مەزهەبەکانی تر کە لە کەمینە دان بە بایەختر بێت.
ئەگەر سەیری مێژووی جووڵانەوەکانی کوردی بکەین، دەبینین زۆربەی شۆرشەکانی مێژوویی کورد بە هۆی ئەوەی لە خانەقای شێخەکان یا عوجرەی سوونیەکانەوە سەریان هەڵداوە، بوونەتە هۆی غەدر و زوڵم لە کەمینە ئایینی و مەزهەبیەکانی وەک، عەلەوی، یارسان، یەزیدی و هەتد.ئەو باسە پێویستی بە خۆێندنەوەیەکی یەکجار قووڵ و هاوکاتیش تابۆ شکێنانە هەیە. چۆن بە دڵنیایەوە خەسارناسی وەها بابەتێک بەرۆکی زۆر سەرکردایەتی میژووی کورد دەگرێتەوە. بەڵام چۆن باسەکە رووی لە رۆژهەڵاتی کوردستانە وەها بابەتێکیش پێویستی بە ئانالیزی پسپۆرانە هەیە، لە توانای نوسەر دانییە و لەو نوسراوەیەشدا ناگونجێت .
دوای بە دوای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی دو هێزی کوردی وەک دێموکرات و کۆمەڵە نەک هەر بوونە هۆی هەڵاواردنی کەمینە ئایینی و مەزهەبیەکان، بەڵکو ئەو سێکۆلاریزمەی کە بانگەشەشیان بۆ دەکرد لە گەڵ تەواو پێوەرەکانی ئەو چەمکە نامۆ بوون. سەرەتا با لە حیزبی دێموکراتی کورستانی ئێران دەست پێبکەین.
1- حیزبی دیموکرات بە تەواو لە کرداری سیاسیدا کەوتۆتە بە ئەولەوییەت کردنی مەزهەبی سوونی لە ناو کوردان، بۆ وێنە لە بۆنە مەزهەبێکانی وەک جێژنی مەولود" ساڵرۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام" هەمیشە ئەو حیزبە پیرۆزبایی لە خەڵکی سوننی کردووە، بەڵام بۆ جارێکیش وەها پیرۆزبایەکی بۆ کوردانی عەلەوی کە لەسەر رێکەوت یا رۆژی لە دایک بوونی پێغەمبەری ئیسلام لە گەڵ مەزهەبی سوننی یەک حەوتوو ناکۆکی و ئیختلافیان هەیە بە رەوا نەزانیەوە.ئەو شێوە رەفتارە نەک هەر هەڵاواردنی کەمینە مەزهەبێکی نەتەوەییە بەڵکو حیزبێک لە خانەی سێکۆلاریزم دەباتە دەر و دەبێتە هۆی ئەوەی کە لە نێوان ئیسلامی مەزهەبی سوونی و سکۆلاریزمدا پەلەقاژە بکات.
2- کۆمەڵە ئەگەرچی هێزێکی عیلمانی و چەپ و ئەویش وەک حیزبی دێموکرات بانگەشەی سێکۆلاریزم و جودایی دین لە سیاسەتی دەکرد، بەڵام نەفی باوەری مەزهەبی و ناو بردنی باوەرمەندانی دینی و مەزهەبی بە کۆنەپەرستی ئەویش لە گەڵ واقعییەتی کۆمەلگای کوردستان نامۆ بوو و هەر وەک لە سەرەتاش ئاماژەم پێدا، نەفی باوەر و ئایینی خەڵك لە گەڵ پێوەرەکانی سێکۆلاریزم یەک ناگرێتەوە.
3-  پژاک لە سەر دەرکردنی پەیامی عاشورا بۆ عەلەویەکان دەقیقەن هەڵەی حیزبی ذیموکرات بۆ سونیەکان دوپات دەکاتەوە و بە هێچ شێوە ناتوانێت لە خانەی سێکۆلاریزمدا جێ بگرێت و بەو شێوە ئەویش یارمەتی دەریی دوو دەستەیی بوونی کۆمەلگا دەدات.
وتەی کۆتای: پارتی کوردی تا ئەمرۆ نەیان توانیوە لە کرداری سیاسیدا خۆیان لە عەقلییەتی مەزهەبی بەدور بگرن و کار بۆ فەرهەنگ سازی سێکۆلاریزم بکەن. کەواتە راشکاوانە دەبێ بکوترێ رەفتاری سیاسی وەها، یەک هەنگاو پرسی نەتەوەیی و بە جەماوەر کردنی خەبات بۆ دواوە دەگەرێنتەوە.
http://nnsroj.com

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates