Pages

Ads 468x60px

10 Apr 2013

دەیلی تێلگراف: مەسرور بازرانی گرێبَەستێكی كڕینی تانك و چەكی پێشكەوتووی لەگەڵ ئیسرائیل مۆركردووە بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دۆلار


دەیلی تێلگراف: مەسرور بازرانی گرێبَەستێكی كڕینی تانك و چەكی پێشكەوتووی لەگەڵ ئیسرائیل مۆركردووە بە بەهای زیاتر لە 4 ملیار دۆلار


رۆِژنامەی عالەم بڵاوی كردەوە بەپێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامەی دەیلی تێلیگرافی هۆڵەندی ، یەكێتی ئەوروپا ڕاپۆرتێكی پێگەشتووە لەسەر گرێبەستێكی كڕینی چەك لە نێوان حكومەتی هەرێم و ئیسرائیل. 


بە پێی ڕاپۆرتەكە گرێبەستەكە لە ڕێگەی سنوری نێوان سوریاوە جێبەجێ دەكرێت كە بەهاكەی 4,5 ملیار دۆلارە و بەمەش كوردستان دەبێتە یەكەم وڵات لە هاوردەكردنی چەكی ئیسرائیلیدا. 


لە ڕاپۆرتەكەدا ئاماژە بەوەكراوە مەسرور كوری مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێم گرێبەستەكەی مۆركردووە لەگەڵ دەستەی پیشەسازی


سەربازی ئیسرائیلی، بە بەهای 4,5 ملیار دۆلار كە پێكهاتووە لە تانكی جۆری میركاڤا و ناقلەی ئەشخاص و ئامێری ئاگاداركردنەوەی پێشوەختی موشەك و تەقەمەنی و موشەكەی سەرشان و چەكی سوك. 

هەروەك سەرچاوەيةكی دیبلۆماسی ڕایگەیاندووە كە یەكێتی ئەوروپا نیگەرانن لە ئەگەری ڕاستی گرێبەستەكە و بالانسی هێز لە عێراقدا دەگۆڕێت چونكە توركیاش پشتگیری لە گرێبەستەكە دەكات و پشتگیری لە پەلهاویشتنی كوردی عێراق دەكەن بەرەو بەغدا لەبری ئەوەی بەرەو توركیا هەنگاو بنێن. 






دژە تانکی سپاکی :
ئرم جۆرە دژە تانکە ئاراستە دەکرێت بە شێوەی گەرمی واتە ئەو ئامانجای دیاری دەکات تەنها ئەو ئامانجە دەپێکێت وە دەتوانرێت ئامانجەکە بگۆرێت بە رێگای لاسلکیەک کە پەیوەندی هەیە بە موشەکەکەوە . لە تایبەت مەندیەکانی بە رێگای شاشە ئامانج دیاری دەکات توانای ئامانج گۆرینی هەیە تا ئامانجەکە دەدۆتزێتەوە بەرز دەبێتەوە بە شیوەی گەرمی ئامنجەکە دیاری دەکات و دەی پێکێت . 
دروست کراوی کۆمپانیای رفایلە لە ئیسرائیل بۆ دژە موشەک و موشەکی بەرگری . 
لە ولاتانی ئیسرائیل و ئەمریکا و تورکیا و ئەلمانیا بەکار دێت ، لە کوردستانیش تا رادەیەک هەیە .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates