Pages

Ads 468x60px

22 Apr 2013

پەیامێک لە کوردێکی ئیسرائیلەوە بۆ پەرواز خان کاک ئیلان پشدەری کە کوردێکی ئیسرائیلە ئەم پەیامە ئاراسەتی پەرواز خان دەکات :


پەیامێک لە کوردێکی ئیسرائیلەوە بۆ پەرواز خان
کاک ئیلان پشدەری کە کوردێکی ئیسرائیلە ئەم پەیامە ئاراسەتی پەرواز خان دەکات :


کورد لە یەکەم بەرنامەی ئەرەب ئایدڵ سەرنجی بەشێکی زۆری کوردی راکێشا وە تاک ئەمرۆش شانازیمان کردوە کە کچێکی کورد بەو شێوەیە دەرکەوێت لە راگەیاندەنەکانی دەوڵتێکی عەرەب ، ئەوەش دەگەرێتەوە سەر ئەوەی کە ئێمە ووشەی کوردستانمان چەند خۆش دەوێت و چەند پیرۆزە بەلامانەوە ، بەڵام لە دوا بەرنامەی ئەمرۆ کە پێشکەش کرا بینیمان لە لایەن یەکێک لە چاودێرەکانەوە احلام بۆ پەرواز ئەوە بوو کە دەبێ بڵێت من عیراقیمە نابێ بڵێت کوردم ، لەو کاتەدا کچە کوردەکەمان چەپڵەی بۆ لێدا و پێکەنی ،
پێشنیاری من بۆ پەرواز حسێن ئەوە یە کە خۆی بە کورد دەزانێ دەبێ لە بەرنامەی داهاتوی ئەرەب ئایدڵ بە جلی کوردی و بە ئاڵای کوردستانەوە دەر کەوێت ، یان کشانەوەی خۆی ڕاگەیەنێت لە بەرنامەکە ، هۆکارەکەشی ئیهانە کردنی نەتەوایەتە ،

پەرواز خان ئەگەر ئەوە بکات من دڵنیام زۆر لەوە باشتر کە پلەی یەکەم بەدەست بێنێت لە ئەرەب ئایدڵ ، لەبەر ئەوەی ئێستا ئەو هونەرمەندێکی دیاری هونەری کوردیە ، زۆر بە ئاسانی لە داهاتودا دەتوانێ سەرکەوتوو بێ لە کارە هونەریەکانی .

من ئێستا وەک خۆم وەعدی ئەوە بە پەرواز حسێن دەدەم لەبەر چاوی هەموو خوێنەران و هاورێیان ، هەرکاتێک پەرواز ئەو هەڵوێستەی وەرگرت لە بەر خاتری ناوە جوانەکەی کورد و کوردستان ، من ئامادەم خەرجی یەکەم بەرهەمی ( (CDهونەری بگرمە ئەستۆی خۆم ،
بژی کوردستان ، کوێربن ئەوانەی چاویان بە کورد هەڵنایەت .
ئیلان پشدەری
21/4/2013

سەرچاوە پیجی کاک ئیلان پشدەری لە تەیسبۆک

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates