Ads 468x60px

30 Apr 2013

عشاک: پێویسته‌ لایه‌نه‌ کوردییه‌کان کێشه‌کانیان له‌رۆژئاوا چاره‌سه‌ربکه‌ن نه‌ک له‌هه‌رێم


عشاک: پێویسته‌ لایه‌نه‌ کوردییه‌کان کێشه‌کانیان له‌رۆژئاوا چاره‌سه‌ربکه‌ن نه‌ک له‌هه‌رێم

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ له‌هاوینه‌ هه‌وارى سه‌لاحه‌دین سه‌رۆکى هه‌رێمى باشوورى کوردستان مه‌سعود بارزانى له‌گه‌ڵ چه‌ند پارتێکى رۆژئاواى کوردستان کۆبوه‌وه‌. ئه‌م کۆبونه‌وه‌یه‌ له‌ کاتێکدا ئه‌نجامدرا که‌ دوو پارتى گه‌وره‌  و سه‌ره‌کى ڕۆژئاواى کوردستان، پارتى یه‌کێتى دیموکراتى PYD و پارتى دیموکراتى پێشکه‌وتنخوازى کورد له‌ سوریا بایکۆتیان کرد و به‌شدار نه‌بوون .


به‌پێى نوسراوێک که‌له‌ ماڵپه‌ڕى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێمدا بڵاوکراوه‌ته‌وه‌ له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کدا له‌ نوێنه‌رانى  چه‌ند پارتێکى رۆژئاوا نزیک له‌ پارتى دیموکراتى کوردستان عێراق، له‌ هاوینه‌ هه‌وارى سه‌لاحه‌دین له‌گه‌ڵ (مه‌سعود بارزانی)دا باس له‌ بارودۆخى سیاسى و ڕه‌وشى ڕۆژئاواى کورستان کراوه‌ .
به‌پێى ئه‌و نوسراوه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ى به‌شدارى کۆبونه‌وه‌که‌ بوون به‌ بارزانیان ووتوه‌ له‌ رۆژئاوا توندڕه‌وى هه‌یه‌ و داوایان لێکردوه‌ که‌ ده‌ست له‌ رۆژئاواى کوردستان وه‌ردات بۆیه‌ له‌و دانیشتنه‌دا بارزانى وه‌ک ئاماژه‌ به‌ PYD  و YPG  وتویه‌تى هه‌تا هه‌ڵبژاردنێک له‌ کوردستانى سوریا هیچ لایه‌نێک بۆى نییه‌ به‌ مه‌نتقى هێز خۆى به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا بسه‌پێنێت .
ئه‌مه‌ش له‌ کاتێکدا دێت که‌ پارتى یه‌کێتى دیموکرات PYD و یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG  ده‌سه‌ڵاتى رژێمى ئه‌سه‌دیان له‌ ناوچه‌کانى خۆرئاواى کوردستان پاککردوه‌ته‌وه‌ .
له‌ هه‌ڵمه‌تى پاککردنه‌وه‌ى ناوچه‌ کوردییه‌کان له‌ رژێمى ئه‌سه‌د و چه‌کداره‌ توندڕه‌وه‌کان که‌ له‌لایه‌ن تورکیاوه‌ پشتیوانیان لێده‌کرێت، چه‌ندین شه‌ڕڤانى ئازادى خوازى یه‌کینه‌کانى پاراستنى گه‌ل YPG  گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ . 
له‌ماوه‌ى رابردوشدا ده‌سه‌ڵاتدارانى سنورى ڕۆژئاوا و باشوورى کوردستان ئابڵۆقه‌ى ئابووریان خسته‌ سه‌ر ئه‌و پارچه‌یه‌ى کوردستان، به‌ڵام له‌ ژێر فشارى هاوڵاتیانى کورددا ئه‌و ئابڵوقه‌یه‌ به‌شێوه‌یه‌کى سنووردار هه‌ڵگیرا .
له‌و باره‌یه‌وه‌ (عه‌لى شه‌مدین )، نوێنه‌رى پارتى دیموکراتى پێشکه‌وتنخوازى کوردى سوریا به‌ ڕۆژنامه‌ى ‌"هاوڵاتى" راگه‌یاندووه‌:" له‌لایه‌ن سه‌رۆکى هه‌رێمه‌وه‌ داوه‌تکراوین بۆ به‌شداریکردن له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ ."عه‌لى راشیگه‌یاند :" به‌ڵام پارتى دیموکراتى پێشکه‌وتنخواز له‌به‌یاننامه‌یه‌کدا به‌شداری نه‌کردنى له‌و کۆبونه‌وه‌یه‌دا راگه‌یاند و هۆکاره‌که‌شى بۆ ئه‌وه‌ گێڕایه‌وه‌ که‌ کێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌ کوردییه‌کان زۆر بووه‌و ئه‌و جۆره‌ کۆبوونه‌وانه‌ش کێشه‌کانى ئاڵۆزتر کردووه‌ و بێمتمانه‌یى له‌نێوان لایه‌نه‌ کوردییه‌کاندا زیاتر کردووه‌ ."
عه‌لى شمدین ره‌خنه‌ له‌ڕۆڵى سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم ده‌گرێت سه‌باره‌ت به‌کێشه‌ى نێوان لایه‌نه‌ کوردییه‌کان‌ و ده‌ڵێت به‌داخه‌وه‌ (مه‌سعود بارزانى) به‌یه‌ک چاو له‌لایه‌نه‌ کوردییه‌کانى سوریا ناڕوانێت .
پارتى یه‌کێتى دیموکراتى سوریا PYDش به‌هاوشێوه‌ى پارتى دیموکراتى پێشکه‌وتنخواز به‌شدارى له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا نه‌کرد .
له‌و باره‌یه‌وه‌ (جه‌عفه‌ر عشاک )، نوێنه‌رى PYD  له‌هه‌رێمى کوردستان  به‌هاوڵاتى ووت :" به‌شدارى ئه‌و کۆبونه‌وه‌یه‌ ناکه‌ین‌ و ئه‌گه‌ر به‌شدارى بکه‌ین یان نه‌یکه‌ین کێشه‌که‌ په‌یوه‌ندى به‌ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى کوردى سوریاوه‌ هه‌یه‌ ."
جه‌عفه‌ر جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌شکرده‌وه‌ که‌ پێویسته‌ لایه‌نه‌ کوردییه‌کان له‌کوردستانى سوریا کێشه‌کانى نێوانیان چاره‌سه‌ربکه‌ن نه‌ک له‌هه‌رێمى کوردستان .
ANF

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates