Pages

Ads 468x60px

10 Apr 2013

کوردێکی جوو لە ئیسرائلەوە بۆ کوردستان پەیام دەنێرێت !


kurd & israel folklor

کوردێکی جوو لە ئیسرائلەوە بۆ کوردستان پەیام دەنێرێت !

حەلوە دینۆ لە دایكبووی ساڵی 1930 گوندی ھیزا - بجیل - ئاكرێ، باوكی عەمران سورچی موختاری گوند بوو، نیسانی برای موزیكژەن بوو، ھەروەھا پاسەوانی شێخ تەقیەدینی سورچی بوو، ئیمڕۆ تەمەنی حەلوە 83 ساڵە و دەڵێ


خۆ كفر نییە و تاوانیش نییە كە ئێمە كوردە جووەكانی كوردستان سەردانی كوردستانی خۆشەویست بكەین. ئەوەتا ھەموو جووەكانی ئیسرائیل بە ئاشكرا ھاتوچووی وڵاتانی كۆنی خۆیان دەكەن، جگە ئێمە نەبێ. جێی داخە كە باس دەكرێت، ئەگەر كوردێكی جوو سەردانی كوردستان بكات، لە راگەیاندنی عەرەبی و كوردیدا لەسەر ئەو سەردانە بە دەیان رەخنە دەنووسرێ، كەچی لەھەمان كاتیشدا پەیوەندی وڵاتە عەرەبییەكان لەگەڵ ئیسرائیل زۆر باشە. وا دیارە پەیوەندی وڵاتە عەرەبییەكان لەگەڵ ئیسرائیل حەڵاڵە و پەیوەندی كوردەكان لەگەڵ ئیسرائیل حەرام و قەدەغەیە

حەلوە لە بارەی دەركردنی كوردە جووەكان لە كوردستان ئاوھای گوت

ئەوە ئێمە 62 ساڵە لە كوردستانی خۆشەویست بە زۆری دەركراوین و ھێشتا ئەم كێشەیە چارەسەر نەكراوە و تا ئەمڕۆ خەون و خەیاڵمان لە وڵاتی باب و باپیرانە و ھێشتا ئەم كێشەیە چارەسەر نەگراوە و تا ئەمڕۆ خەون و خەیاڵمان لە وڵاتی باب و باپیرانیە و ھێشتا دایر نییە كەی ئەم رەوشە دەگۆڕدرێ، تا ئێمەش وڵاتی خۆمان كوردستانی رەنگین ببینینەوە

كەسی ئاشتیخواز، دڵپاك و دڵسۆز لە ھەر جێگایەك بێت، خۆی ناگۆڕێتەوە. ئەم كوردە جووانە ھەر وەك حەلوەش لەگەڵ عەرەبەكانی ئیسرائیل و فەلەستین پەیوەندییەكی باشیان ھەیە و تا ئێستا ئەو پەیوەندییە زۆر بەھێزە. حەلوە لەم بوارەدا ئالبوومێكی خۆی پیشانی من دا و گوتی "ئەم برادەرانە عەرەبن و ئێمە پێكەوە كارمان دەكرد و لە رۆژانی خۆشی و شیوەندا سەردانی یەكتریمان دەكرد. ئەمەش (ئەبو ئیبراھیم)-ە كە خەڵكی كەرتی غەززەیە، كاركەرێكی زۆر زیرەك و دڵسۆز بوو"

لە كۆتاییدا حەلوە وتی

كاك بەشیر، داوا لە تۆ دەكەم كە وێنەكانی ئێمە رادەستی راگەیاندنی كوردی بكەیت، تا خەڵكی كورد بزانێ كە ئێمە كوردین و ژیانمان كوردەوارییە و ئێمە بە تەنیا كوردایەتیمان كردووە و پێوەندییەكی باشمان لەگەڵ بزاڤی كوردیدا ھەبووە و ھەموو لە پێناوی سەربەخۆیی كوردستانی خۆشەویست بووە، ھەروەھا ھیوادارم كە بە زووترین كات نەتەوەی كورد بگاتە ئامانجی خۆی. ئێدی من زۆر رێز و سڵاوم بۆ نەتەوەی كوردی ئازادیخواز، نەبەز و دلێر ھەیە.

دەست خۆشێ لە بەرێز کاک بەشیر سەبری بۆتانی دەکەین کە ئەم دیدارەی ساز کردوە و کە هەمیشە لە خەمی برا کوردەکانی بووە لە ئیسرائیل .

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates