Pages

Ads 468x60px

30 Jul 2019

کاروانێکی هێزی پێشمەرگە بەرەو زاخۆ ڕەوانە کرا




کاروانێکی هێزی پێشمەرگە بەرەو زاخۆ ڕەوانە کرا

دەوترێت کاروانێکی هێزی پێشمەرگە کە لە دەیان زرێپۆشی سەربازیی پێکدێت بەرەو شارۆچکەی دەرکارێ-ی زاخۆ ڕەوانە کراوە.



بە پیی هەوالێکی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژنیوز ژمارەیەکی زۆر زرێپۆشی سەربازیی هێزی پێشمەرگە بەرەو شارۆچکەی دەرکارێ-ی زاخۆ ڕەوانە کراوە. سەرچاوە هەرێمییەکان ڕایانگەیاندووە لەم ڕۆژانەی دوواییدا جموجوڵی پێشمەرگە لە هەرێمی زاخۆ زیادیکردووە.

ڕاگەیەنرا کە لە ٢٨ی تەمووزەوە کاروانێکی گەورەی پێشمەرگە لەگەڵ ئۆتۆمبێلی سەربازی و زرێپۆش  و چەکی قورس، ڕەوانەی شارەدێی دەرکاری سەربە زاخۆ کراوە.

لەوێنەکەدا دەردەکەوێت کە ژمارەیەکی زۆر زرێپۆشی سەربازی ڕەوانەی ناوچەکە کراوە.

پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق-پەدەکە ماوەیەک پیش ئیستاش زیاتر لە ١٥ ئۆتۆمبیلی سەربازی و ژمارەیەکی زۆر پیشمەرگەی ڕەوانەی هەرێمی برادۆست و بەربزانێ کردووە.
ستارجەبار: تورک هەمیشە ئەوانەی لەناوبردووە کە رۆژگارێک هاوکاری بوونە

شارەزایەکی مێژوو دەلێت: ئەوانەی کە بە درێژایی مێژوو یارمەتی دەوڵەتی تورکیان داوە دوای ئەوی دەسەڵاتدارانی تورک کاریان پیان نەماوە لە ناویانیان بردووە

ستار جەباری نووسەر و رۆژنامەنووس و شارەزای مێژوو دەربارەی مێژووی داگیرکارییەکانی تورک لەناوچەکە و هەوڵەکانیان بۆ سرینەوەی مێژووی کورد لە ناوچەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات دوا.

ستار جەباری دەربارەی داگیرکاریەکانی تورکیا لەناوچەکە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات  وتی: "مێژووی داگیری کاری تورک لە ناوچەکە مێژوویەکی کۆنی هەیە،چونکە تاک بە تاکی تورک بە عەقلیەتێکی شۆڤێنی هەمیشە چاویان لە سەر خاکی میللەتانی دیکەیە.

ئەوانەی کە بەدرێژایی مێژوو یارمەتی تورکیان داوە  لە کۆتایدا تورک لە ناویانیان بردووە

هەروەها ستار جەباری دەربارەی چارەنووسی ئەوانەی کە یارمەتی تورک و عوسمانیەکانیان داوە بەدرێژایی مێژوو ووتی: "هەموو ئەوانەی کە بەدرێژایی مێژوو یارمەتی تورک و عوسمانیەکانیان داوە دوای ئەوی کاریان پیان نەماوە لە ناویانیان بردووە ،

 بۆ نموونە شەرەف خانی بەدلیسی لە سەدەی پانزە لەسەر شانزە کاتێک بە چوار هەزار سوارەوە لە فارس هەڵدەگەرێتەوە و دێتە پاڵ عوسمانیەکان و هاوکاریان ئەکات لە بەرامبەردا عوسمانیەکان پلەی میرو خانی پێدەبەخشن دەیکەنە میری بەدلیس ، دوای ئەوەی بەدلیس لە سەر دەستی شەرەف خان و نەوەکانی پێش دەکەوێ دەبێتە ناوەندێکی رۆشسنبیری بۆ نموونە پێنج مزگەوتی گەورەو ١٩تەکیەو خانە ٧٠ قوتابخانە و کتێبخانەیەکی گشتی دەکەنەوە کە کتێبخانەکە هەزاران کتێبی لەخۆ دەگرت کە ژمارەیەکی زۆر بوو بەپێ ژمارەی دانیشتوانی بەدلیس کە نزیکەی ٢٧ هەزار کەس بوون ،

عوسمانیەکان چاویان بەم پێشکەوتنە هەڵنەدەهات ئەم پێشکەوتنەی بەدلیس کە وای کرد بەدلیس ببێتە ناوەندێکی رۆشنبیری لە باکوری کوردستان،

لەلایەن سوڵتان ئەحمەد کە دواتر دەناسرێت بە سوڵتان ئەحمەدی دڕندە، بەدلیس تەنها داگیرناکات بەلکو شوێنە زانستیەکان کاول دەکات و هەموو کتێبەکانی کتێبخانەکە دەسوتێنێت هەر بۆیە کورد خاوەن مێژووی خۆی نیە چونکە داگیرکاران هەمیشە کتێبە مێژوویەکانی کوردیان سووتاندووە .

دەربارەی عەقلیەتی فاشتی تورک ناوبراو ووتی: "مێژوو سەلماندوویەتی کە تاکی تورک هەمیشە خۆی بە مرۆڤی پلە یەک دەزانێ و هەموو نەتەوەکانی دیکە بە پلە دوو و خزمەتکاری خۆی دەزانێ.''

تورکیا دەستی هەبوو لە دروست کردنی داعش بۆ سرینەوەی کورد و مێژووەکەی لە ناوچەکە

هەروەها دەربارەی پاڵپشتی داعش لەلایەن تورکیاوە ستار جەباری ووتی: "کاتێک کە داعش دروست دەبێ دەستی تورکیا لە پشت دروست کردنیەوە هەیە چونکە داعش هات ناوچە کوردیەکان داگیر بکات توانی بەشێکی زۆری شوێنەوارە مێژوویەکان بدزن ئەوەی نەیان توانی بیدزن تێکیانشکاند بۆ سرینەوەی مێژوو و شوێنەوەرەکانی کورد ."

عوسمانیەکان ئاسەوارەکانی قەلای کەرکوکیان دزیوە

دەربارەی سرێنەوەی مێژووی کورد لە شاری کەرکوک لەلایەن عوسمانیەکانەوە ئەو مێژووناسە ووتی: "ئاسەوارێکی زۆری قەلای کەرکوک لەلایەن عوسمانیەکانەوە دزرابوون کە تا ئیستا لە مۆزەخانەی تۆپقاپی لە ئەستەنبولە کە یەکەم شت دایانناوە لەو مۆزەخانەی قورئانێکە لە نووسینی خۆشنووسی کورد محەمەد قەرەحەساری کە لەسەردەمی سوڵتان سەلیم قانون نووسیویەتیەوە."

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates