Pages

Ads 468x60px

31 Jul 2019

ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نێو ئینستێکس هۆشدار ئەداتە ئەورووپا


ئەمریکا لەمەڕ گواستنەوەی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ نێو ئینستێکس هۆشدار ئەداتە ئەورووپا
واشنتۆن ئگزمینێر: ڕووسیا ئامادگی خۆی بۆ پەیوەستبوون بە ئینستێکس وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بۆ پاراستنی بەرجام دەربڕی.


ئەمریکاڕایگەیاندووە تەنیا شتێک کە پێشلکردنی گەمارۆکانی ئێران هەژمار ناکرێت، ئاڵوگۆڕی داودەرمان و خۆراک لە ڕێگای ئەم ڕێڕەوە ماڵییەیە.
هەڵوێستەکانی ئەم دواییەی ئەورووپاییەکان بۆ پەرەپێدان بەم مکانیزمە و هاوردنە نێو هەناردە نەوتییەکانی ئێرانیش بەم ڕێڕەوە ماڵییە، دەبێتە هۆی لاوازکردنی ستراتژییەکانی ئەمریکا لەمەڕپاڵەپەستۆخستنە سەر کۆماری ئیسلامی.
بەرپرسێکی باڵای دەوڵەتی ئەمریکا گوتوویەتی: وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا لە نامەیێکدا بۆ دەستەی جێبەجێکاری ئینستێکس، ناڕەزایەتی واشنتۆنی لە پێکهێنانی وەها مکانیزمێک ڕاگەیاندووە.
بەرپرسێکی دیکەی ئەمەریکی گوتی: ئینستێکس پێویست نییە. گەمارۆ نەخراوەتە سەر بازرگانی شتومەکە مرۆڤدۆستانەکان و ئەو وڵاتانەی کە بیانهەوێ لەم بوارەدا لەگەڵ ئێران مامەڵە بکەن کێشەیێکیان نییە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates