Pages

Ads 468x60px

6 Jul 2019

کۆڵبەرانی کورد بەو شێوە نان پەیدا دەکەن و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە تیرۆریست و قاچاغچیان دەزانن و دەیانکوژن.


کۆڵبەرانی کورد بەو شێوە نان پەیدا دەکەن و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بە تیرۆریست و قاچاغچیان دەزانن و دەیانکوژن.


▪️ ڕۆژهەڵاتییەکان لە دوو سەرەوە قوربانی کۆماری ئیسلامین:
▫️ یەکەمیان دەسەڵات هیچ هەلی کارێک لە کوردستان پێکناهێنێ.
▫️ دووەم کاتێک دەیانهەوێ بۆخۆیان خۆیان بژێنن و ڕێگەی کۆڵبەری دەگرنە بەر دیسان دەکوژرێن.
کۆڵبەری بە بڕوانامەی دوکتۆرا و پسپۆڕى باڵا

▫️ نوێنەرێکی پەڕلەمان: لاوانى کورد بە بڕوانامەی بەرزەوە خەریکی کۆڵبەرین

▫️ ئەحسەن عەلەوی ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆمیسیۆنی ئاوەدانی پەڕلەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی پێنجشەمە ۱۳ی پووشپەڕ، لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری فارس، سەر بەسوپای پاسداران گوتی "کۆڵبەرانی کورد بە بڕوانامەی دوکتۆرا و پسپۆڕى باڵا لە نێو دەیان هەزار کۆڵبەری کوردی دیکەن کە لەم ساڵانەى دواییدا بۆ بەدەستهێنانی داهاتێکی زۆر کەم، گیانی خۆیان لەو کەژ و کێوانە لە سنوورەکانی ئێران و عێراق دەخەنە مەترسی و ڕۆژدوای ڕۆژ ڕێژەشیان زیاتر دەبێتەوە."

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates