Pages

Ads 468x60px

31 Jul 2019

پەكەكە: كەناڵی كوردستان٢٤ و كەناڵە هاو ڕێبازەكانی، لە دژی پەكەكە پڕوپاگەندە دەكەن


پەكەكە: كەناڵی كوردستان٢٤ و كەناڵە هاو ڕێبازەكانی، لە دژی پەكەكە پڕوپاگەندە دەكەن
چوؤرشەممە, 31 يول 2019 - 19:39
ڕۆژنیوز-ناوەندی هەواڵەكان
كۆمیتەی ناوەندیی پەكەكە ناڕەزایەتیی پیشان دا لە بەرامبەر هێرشەكانی كەناڵی كوردستان٢٤ لە دژی كادرە پێشەنگەكان بەسێ هۆزات و دوران كاڵكان.


كۆمیتەی ناوەندیی پارتیی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە) ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە و ئیدانەی هێرشی ڕاگەیاندنەكانی پارتی كرد دژی‌ بەسێ هۆزات هاوسەرۆكی كۆما جڤاكێن كوردستان (كەجەكە) و دوران كاڵكان ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە.
دەقی ڕاگەیەنراوی پەكەكە:
دەوڵەتی تورك هێرشەكانی سەركوتكردنی دژبە باكور، باشور و ڕۆژئاوا زیاد كردووە، لەم ڕۆژانەدا كەسانی خائین و خیانەتكار بەكاردێنن و شەڕی دەروونی دەكەن.
زۆر ئاشكرایە كە دەوڵەتی تورك دەیەوێت بەم میتۆدەی شەڕی چەپەڵ چی بكات، دەیەوێت وەها پیشانی بدات كە لەنێو كورداندا شەڕێكی گەورە هەیە، بەڵام لە ڕاستیدا دەیەوێت لە ڕێی شەڕی دەروونییەوە ڕەوایەتی بە داگیركارییەكانی لە باشوری كوردستان بدات.
دوای ڕیفراندۆمی ٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧، دەوڵەتی توركی داگیركەر زیاتر برەوی بە شەڕی دەروونی داوە، لە ڕۆژانی ڕابردووشدا كەناڵی بەناو كوردستان٢٤ و كەناڵە هاو ڕێبازەكانی، لە دژی پەكەكە پڕوپاگەندە دەكەن.
دەوڵەتی تورك دوای ٢٣ی حوزەیران هێرشەكانی بۆ سەر باشوری كوردستان زیاتر كردووە و لەم هێرشانەدا گەلی سیڤیل دەبێتە قوربانی، لە بەرامبەر ئەم داگیركارییەدا گەریلاكانی ئازادیی كوردستان بەرخۆدان دەكەن، ئەم ڕاستییە لەلایەن هەموو گەلی كوردستان و ڕای گشتیی دیموكراتی دەبینرێت و ئەمە بانگەوازی بەرخۆدانە.
هەرچەندە ڕاستییەكی وەها هەیە، بەڵام كەناڵەكانی وەك كوردستان٢٤ و هاو ڕێبازەكانی، لە دژی كادرە پێشەنگەكانی پەكەكە دوران كاڵكان و بەسێ هۆزات پڕوپاگەندەیەكی دژبەرانە دەكەن ئەمەش بە كەڵكی دەوڵەتی تورك دێت.
هەموو گەلی كوردستان بەتایبەتی ئەوانەی لە باشوری كوردستان دەژین ئەم ڕاستییە دەبینن كەس و كادرەكانی پارتی و یەكێتیش لە بەرامبەر ئەم شەڕە دەروونییە كاردانەوەیان هەیە و ئەوانیش باس لەوە دەكەن كە ناهێڵن لەنێوان هێزە كوردستانییەكان شەڕ ڕووبدات.
لە شەڕی ساڵانی ڕابردوودا زۆرترین زیان بە كوردان گەیشت، ئەم شەڕە لەلایەن داگیركەرانەوە دەستی پێكراوە نەك لەلایەن كوردان، لەبەرئەوەش ئەم شەڕە زۆرترین سوودی بۆ ئەوان هەبووە، هەر بۆیە پێویستە كۆنگرەی نەتەوەیی كورد ساز بكرێت.
ئەگەر ئەم كۆنگرەیە ساز نەكرێت، تراژیدیای وەك ساڵانی پێشوو دووبارە دەبێتەوە كوردستان٢٤ و كەناڵەكانی هاوشێوەی، خزمەتی ئەو شتە دەكەن ئەم هێرشەی دەكرێتە سەر هاوسەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری كەجەكە بەسێ هۆزات هێرشە لە دژی هێڵی ئازادیی ژن كە ڕێبەر ئاپۆ بونیادی ناوە، بە هێرش لە دژی ئەندامی كۆمیتەی بەڕێوەبەری پەكەكە دوران كاڵكان-یش دەیانەوێت هێرش بكەنە سەر هێڵی نەتەوەی دیموكراتی، كەسانی بێكەرامەت دەبەنە بەرنامەكانیان و بەكاریان دێنن، ئەو كەسانە هەرگیز ناتوانن پێگەی شكۆداری بەسێ هۆزات و دوران كاڵكان لەنێو تێكۆشانی دیموكراتی و ئازادیی كوردستاندا لەق بكەن.
ئێمە ڕایدەگەیەنین كە ئامانجی ئەو هێرشانە چییە و ئەو هێرشانە هەرگیز بە ئامانج ناگەن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates