Pages

Ads 468x60px

25 Jul 2019

سەرپێڵ پایتەختى کانێکسنشینى


سەرپێڵ پایتەختى کانێکسنشینى

▪️ ۱٥۰۰ بنەماڵەی سەرپێڵی لە نێو کانێکس دەژین.


▫️ خەڵکی سەرپێڵ و ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانی کرماشان لە کاتێکدا کە هێشتا برینەکانی شەڕی ٨ ساڵەی ئێران و عێراق و کوژراوانی ئەم شەڕەیان لەسەر دڵ بوو، بوومەلەرزەیکی نزیک بە حەوت ڕیختەری، جگە لە کولانەوەى برینەکانیان، زامێکیتری بۆ خەڵکی ئەم ناوچەیە زیاد کرد.

▫️ ئێستا ۲۱ مانگ لە بوومەلەرزەکە تێپەڕیوە و ڕێژەیێکی زۆر لە خەڵکی سەرپێڵ هێشتا لە نێو کانێکس و خێوەتدا دەژین. پڕۆپاگەندەکانی حکوومەت باسی نۆژەنکردنەوە و کۆتاییهاتنی چەندین پڕۆژە دەکەن کە تەنیا لە میدیاکان دەبینرێ، بەڵام ڕاستییەکان لە سەرپێڵ باس لە دۆخێکیتر دەکەن.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates