Pages

Ads 468x60px

31 Jul 2019

🔺٨۰ سەندیکای کرێکاری جیهان خوازیاری ئازادی چالاکانی کرێکاری و سینفی لە ئێران بوون




🔺٨۰ سەندیکای کرێکاری جیهان خوازیاری ئازادی چالاکانی کرێکاری و سینفی لە ئێران بوون
٨۰
 سەندیکای کرێکاری جیهان لە نامەیێک بۆ ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، خوازیاری ئازادی هەموو چالاکانی کرێکاری و سینفی، ڕۆژنامەنووسانی زیندانی و دەسبەسەرکراوانی حەفت تەپە بوون.


بەپێ ڕاپۆرتی سەندیکای کرێکارانی کۆمپانیای یەکەی ئۆتۆبووسڕانی تاران و دەوروبەری، ئەم سەندیکایانە ئیدانەی دەسبەسەرکردن و ئازار و ئەشکەنجەی دەسبەسەرکراوانی ڕۆژی جیهانی کرێکار و بەندکراوانی حەفت تەپەیان کرد.
لەم نامەدا ڕخنە لەو تۆمەتە ئەمنییانە گیراوە کە دراوەتە پاڵ ئانیشا ئەسەدۆڵاهی، عاتفە ڕەنگڕێز و ندا ناجی لە چالاکانی کرێکاری و هەروەها مەرزییە ئەمیری، ڕۆژنامەنووسێک کە لە کۆبوونەوەی ڕۆژی جیهانی کرێکار دەسبەسەرکراوە و هەروەها ساناز ئەڵاهیاری، ئەمیر حۆسەین محەمەدی فەرد، ئیسماعیل بەخشی و سپیدە قۆلیان کە لە دەسبەسەرکراوانی حەفت تەپە بوون.
ئەم ٨۰ سەندیکای کرێکارییە هەروەها داوایان کردووە کە ڕێز بۆ ئەو پەیمانە نێودەوڵەتییانەی دانێن کە واژۆیان کردووە، وەک مافی پێکهێنانی یەکێتی سەربەخۆ، بەڕێوەبردنی کۆبوونەوە، مانگرتن و پێکهاتە کۆمەڵییەکان.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates