Pages

Ads 468x60px

10 Oct 2018

ژیان‌نامەی هاوڕێی گیان‌بەخت‌كردوو "ڕامین حسێن‌پەناهی"



ژیان‌نامەی هاوڕێی گیان‌بەخت‌كردوو "ڕامین حسێن‌پەناهی"
هاوڕێ ڕامین حسێن‌پەناهی ساڵی 1372ی هەتاویی لە گەورە دێی قوڕۆچیای سەر بە ناوچەی لەیلاخ لە كۆشكی بنەماڵەیەكی شۆڕشگێڕ چاوی بە ژیان هەڵهێنا. هاوڕێ ڕامین كوڕە چكۆلە و ئاخر كوڕی ماڵی حسێن‌پەناهی پاش ئەوەی قوتابخانەی سەرەتایی تەواو كرد بە مەبەستی خوێندنی ناوەندی و دواتر دەبیرستان لە شاری دێولان لە ماڵە مامێكی ژیانی بە سەر دەبرد.


 ساڵی 2002 لە كاتی سەردانی بۆ لای براكانی لە ڕیزەكانی كۆمەڵە پاش گەڕانەوەی لەگەڵ دایە شەریفە بۆ یەكەم جار گیرا و بۆ ماوەی 23 ڕۆژ لە ئیتلاعات مایەوە. پاش ئازادبوونی لە قوتابخانە لەبەر وتنەوەی سروودی شۆڕشگێڕانە بە فەرمانی ئیتلاعات دەركرا و چەند ساڵ دواتر كاتێك برا گەورەكەیان كاك ئەنوەر گیرا و حوكمی ئیعدامی بە سەردا سەپا، هاوڕێ ڕامین و ئەفشینی برای، ئەو كات كە گەنج‌بوون لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاوڕێیانیان لافیتەیك كە بە نوسراوەیەك كە داوای ئازادی كاك ئەنوەریان كردبوو لە بەر درگای ئیتلاعاتی شاری دێولان هەڵواسی و دوو ڕۆژ دواتر هەر دووكیان لە لایەن ئیتلاعاتەوە گیران و هەر كامەیان بە 3 مانگ زیندان حوكم دران. پاش ئازادبوونی لە كاتی شەهیدبوونی كاك ئەشرەفی برایان لە لایەن ئیتلاعاتەوە بۆ جارێكی‌تر دەستگیر كرا و 45 ڕۆژ لە ئیدارەی ئیتلاعات مایەوە. هاوڕێ ڕامین بە هۆی ئەوەی كە بنەماڵەكەیان شۆڕشگێر بوون و براكانی لە خەبات و تێكۆشاندا لە دژی ڕژیم بوون ساڵی 2010 پێوەندی بە تەشكیلاتی نهێنیی كۆمەڵەوە دەكات و وێڕای تێپەڕاندنی ئەركە حیزبی و تەشكیلاتیەكانی وەكوو چالاكێكی مەدەنیی ئەندامی كەمپەینی دژەمادە هۆشبەرەكان كە لە شاری قروە چالاكیان دەكرد، بەشداریی كرد. هاوڕێ ڕامین وێڕای ئەوەی كە تەمەنی كەم بوو بەڵام لەگەڵ چالاكانی مەدەنی و كرێكاریی شاری سنە پێوەندیەكی باشی هەبوو و خوشەویستی هەموویان بوو، لە هەموو كۆڕ و كۆبوونەوەكاندا چالاكانە بەشداریی دەكرد. لە كاتی مان‌گرتنی زیندانیانی سیاسیی ورمێ لە ساڵی 2011 هاوڕێ ڕامین بە هۆی بەشداری لە پشتیوانی‌كردن لەو مان‌گرتنەدا بۆ جارێكی‌تر لە لایەن ئیتلاعاتەوە گیرا و بە 5 مانگ زیندان مەحكووم كرا. پاش ئازادبوونی لە زیندان هەر زوو دەستی كردەوە بە چالاكیی مەدەنی و سیاسی لە ناوچەی لەیلاخ و ڕۆڵێكی بەرچاوی هەبوو لە هاندانی لاوانی هاوتەمەنی خۆی بۆ لای شۆڕش و خەبات و دووركەوتنەوە لە مادەی هۆشبەر و بەڵا كۆمەڵایەتییەكان. ساڵی 2015 لەگەڵ هاوڕی گیان‌بەخت‌كردوو سەباح حسێن‌پەناهی بە هۆی فشاری هێزەكانی ئیتلاعات وڵاتی بەجێ‌هێشت و پەیوەست‌بوون بەڕیزی ئاشكرای پێشمەرگایەتیی كۆمەڵەوە. لە ماوەی ئەو ساڵانەدا ئەگەرچی كورت بوو، بەڵام ڕامین هەر زوو توانی جێی خۆی لە دڵی هاوڕێیان و هاوسەنگەرانیدا بكاتەوە. پێشمەرگەیەكی دڵسۆز و بەوەفا و خاوەن ئیمان بوو، ڕۆح‌سووك و قسەخۆش و ڕووخۆش و هەمیشە دەم بە پێكەنین بوو، ژیر و چاوكراوە و گوێ‌ڕایەڵ بوو، هەموو كەسێك لە گەورە تا چكۆلە خوشیان دەویست، بەوە دەناسرایەوە كە زۆر شۆڕشگێڕە، ئەگەرچی تەمەنی كەم بوو بە ڵام زۆرجاران پرسی پێ‌دەكرا، بەرپرسایەتی پێ‌سپێردرا لە بەشی تەشكیلاتی نهێنیی زاگرۆس وەكوو پێرسێنێل و لەو ماوەیەدا لە زاگڕۆس بوو وەها جێگەی خۆی لە دڵی هاوڕێیانیدا كردبووەوە كە هەمیشە و ئێستاش هاو ئۆرگانیەكانی دەڵین جێگەی ڕامین بە هاسانی پڕ ناكرێتەوە.
-----------------------------
زندگی نامه رامین است من مختصر برایتان اینجا مینویسم
رامین متولد سال 1372 در روستای قرچیان به دنیا امده و از یک خانواده ازادی خواه و فرزندکوچک خانواده می باشد در همان روستای خودش مقطع ابتدایی و راهنمایی را تمام کرده و سپس برای دبیرستان به شهر دهگلان ودر خانه عمویش ادامه تحصیل میکند در سال 2002 میلادی وقتی با مادرش برای دیدن برادرهایش به کوردستان عراق می اید با بازگشتن به ایران از طرف اطلاعات ایران اورا به مدت 23 روز دستگیر میکنند به و بعد از مدتی بخاطر خواندن سرود ازادی در مدرسه از طرف اطلاعات از مدرسه اخراج میشه وقتی برادر بزرگش انور حسین پناهی حکمش اعدام صادر میشه رامین به همراه افشین برادرش که هردو در سن جوانی بودند با پوستر و نه به اعدام انور و ازادی اش همراه فعالان که انجام دادند دوباره از طرف اطلاعات دهگلان دستگیر میشوند و هر دو برادر محکوم به سه ماه زندان بعد از ازادشدنش زود نگذشت که برادر بزرگش اشرف شهید شد و مدت 45روز دوباره رامین زندان اطلاعات بود و در سال 2010 تشکیلات مخفی کومله میشه و درکمپین و فعالیت های مدنی و نه به اعدام دلسوزانه فعالیت میکنه در سال 2011 بخاطر ملحق شدن به اعتصاب زندانیان سیاسی در ارومیه دوباره به پنج ماه زندان محکوم میشه دوباره بعد از ازاد شدنش در لیلاخ وسنندج به فعالیت های مدنی و ازادی خواهی ادامه میده و در سال 2015 به کوردستان عراق میاد و اشکار پیشمرگه کومله میشود در اردوگاه و تمام اطرافیانش چه در ایران و خزب کومله همیشه اورا دوست داشتند فردی خوش رفتار و اجتماعی و‌دلسوز و ازادی خواه و تا الان هم دوستانش در حزب میگویند رامین جایش خالی اما در قلبمان است
یاد عزیزش جاودانه باد

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates