Pages

Ads 468x60px

13 Oct 2018

هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات هێرش دەکەنە سەر دوایەمین مۆڵگەی داعش


هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات هێرش دەکەنە سەر دوایەمین مۆڵگەی داعش

ئەوە ماوەی مانگێکە کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان هێرشیان کردۆتە سەر دوایەمین مۆڵگەی داعش لەدێرئەلزور.
هەر لەسەرەتای ئەو سەروەختەوەی کە دەوڵەتی ئیسلامی داعش هێرش کردەسەر ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی هێزەکانی سوریا دیموکرات ئەو هێزانە رووبەڕوویان دەبنەوە. بەپێی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە دوایەمین شوێنیان لە پارێزگای دێرئەلزور و یەکێک لەو هێرشانەی داعش کەمپی ئاوارەکانیان کردبووە ئامانج.
بەپێی روانگەی مافەکانی مرۆڤ هەر لەڕۆژی چوارشەممەوە شەڕێکی قورس بەردەوامە لەنێوانیاندا؛ 37 چەکداری ئەو هاوپەیمانییەی کە پێکهاتووە لە کوردەکان و عەرەبەکان ئێس دی ئێف کوژراون و هاوکات 58 جیهادی کوژراون کە زوربەیان بەهۆی بۆردومانی فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانانەوە بووە بەسەرکردایەتی واشنگتن.
بەڕێوەبەری روانگەکە رامی عەبدولرەحمان بۆ ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاند کە یەکەکانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش دژە هێرشەکانیان دەستپێکردووە لە ناوچەی هەجین لەکاتێکدا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە پشتیوانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە مۆڵگەو شوێنگەکانی داعش بوردومان دەکەن، لەهەوڵی رووبەڕووبونەوەو بەرپەرچدانەوەیاندان.
سەرچاوە دەنگی کوردی ئەمەریکا

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates