راپۆرتێکی گرنگ..
بەمانایەکی دیکە،جۆزیف دانفۆرد، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا، دەڵێت:تا ئەردۆگان بمێنێت داعشیش دەمێنێت.
داعش ئەمجارە چی دەکات؟!.
پارتی ودەزگای جاسوسی میت ، زیاتر لە ٤٠٠٠-٦٠٠٠ تیرۆریست وەک سوپای یەدەگیان لەبەردەستە.
جۆزیف دانفۆرد، سەرۆکی دەستەی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا هۆشداریدا کە چەکداری تازەی بیانی مانگانە زیاتر لە ١٠٠ چەکدار دەچنە ناوداعشەوە و لە رێگای تورکیاوە داخلی سوریا دەبن.
دەڵێت: وێرای ئەوەی ناوچەکانی ژێر کۆنترۆڵی داعش لە تەنگ بونەوەدایە ، لێ بەبەردەوامی چەکدارە تازە دەچنە ناو ئەو رێکخراوە تیرۆریستیە و لە تورکیاوە بەوەو سوریا دێن.
دووپاتی ئەو راستیەی کردەوە کە هێزەکان سوریای دیموکراسی زیاتر لە ٧٠٠ چەتەی تیرۆریستی لە ٤٠ دەوڵەتەوە لەلایە و، لە زینداندان ، بێ ئەوەی دەوڵەتەکانیان بیانبەنەوە ، ئەمەش هۆکارێکە هانی خەڵکی لەو شێوەیە دەدات بۆ ئەوەی پەیوەندی بە داعشەوە بکەن و لە رێگای تورکیاوە لە سنور بپەڕنەوە بۆ سوریا.
پێش سێ ساڵ مانگانە ١٥٠٠ چەتەی چەکداری بیانی دەچوونە ناو داعش و بۆ سوریا وعێراق لە رێگای تورکیاوە ،تەڤلی تیرۆر دەبون.
دانفۆرد لە لێدوانیدا لە کردنەوەی کۆنگرەی قەڵاچۆکردنی توندوتیژیی ، پێداگریکرد کە دەبێت ئەوانەی کە دەچنە ناو داعشەوە دەبێت دادگایی بکرێن و ئاوا رێگەیان نەدرێت .
تا ئێرە ئەو لێدوانە گرنگەی دانفۆرد بوو ، لێ ئەوەی مایەی شرۆڤەکردنە دیارە پیلان و نیەتی تورکیایە بۆ داهاتویەکی نزیک.
تورکیا لەسایەی رژێمی دیکتاتۆر ئەردۆگان ، دەیەوێت ئەمجارەش لە رێگای گروپە تیرۆریستەکانەوە تەدەخول لە سوریا وعێراق بکات بەڵام بەشێوازێکی زۆر جیاوازتر لە جاران ، ئەگەر پێشتر دەیویست خیلافەتی عوسمانی لە رێگەی خیلافەتی داعشەوە لەگەڵ ئێران ناوچەکە دابەش بکەن ، لێ ئەمجارە گۆرانکاریی لە تەکتیک بۆ هەمان ستراتیژ دادەرێژێت.
ئێستا هاوسەنگی هێزەکان وەک پێشوو نییە ، گۆڕانکاری جەوهەری تێدا رویداوە ،:
- پێشتر ئەمەریکا بوونی لە ناوچەکە نەبوو کاتێ لە ٢٠١٣ داعش دەستی بە داگیرکردنی شارو شارۆچکەکان کرد، ئێستا بوونی بە هێزی هەیە.
- ستاتیۆی رۆژئاڤا -باکوری سوریا ئاوا ناوچەیەکی فرەوانی لە بەردەست نەبوو وەک ئێستا کە زیاتر لە ٣٥ -٤٠٪ خاکی سوریا لە ژێر کۆنترۆڵە.
- پەکەک وەک هێزێکی کاریگەر ئێستا لە حالەتی بەرەڤانی بۆ هێرش بردندا یە بۆسەر رژێمی تورکیا.
- عێراق و هەرێمی کوردستان ئاوا ناکۆک نەبوون ، هێزە شیعییەکان و سونەکان تەنانەت کوردیش تارداەیەک یەکبوون لێ ئێستا پەرش وبلاوی هەیە.
- بۆیە دورستبوونی هاوپەیمانیش گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردادێت ، تورکیا لەگەڵ ئێران و رژێمی سوریا وقەتەر لەبەرەیەکدا خۆ دەبییننەوە لەدژی ئەمەریکا و ستاتیۆی باکوری سوریا.
نەخشەی سیاسی وسەربازی سوریا ئەگەر چاوبدەینێ ، دوو هێز زۆرترین خاکیان لەبەردەستدایە ، هێزەکانی سوریای دیموکراسی کە ئەمەریکا پشتیوانی لێدەکات ، بەشەکەی دیکەش رژێمی سوریا لە رێگای روسیا و ئێران و مێلیشیاتە تیرۆریستەکانی سەر بە تورکیا.
هەر بۆیە بەرەیەک بەم شێوەیە دورست دەبێت ، ئەمەریکا وپەکەکە لە لەلایەک ، لەلایەکی دیکەوەش تورکیا وئێران و پرۆکسیەکانیان لە چەتەکانی حزبولا وپارتیو یەکێتی و حەشدی شەعبی و داعش.
ئەم ریزبەندییە بەتایبەتی دوای فشارەکانی ئەمەریکا بۆ سەر ناوچەکەوە دێت، بەتایبەتی دوای پلانەکانی ئەمەریکا بۆگەمارۆ و سزای زیاتر بۆ سەر ئێران کە تورکیاش دەگرێتەوە.
هەر بۆیە ناوچەکە لەبەردەم شاڵاوێکی رەشی تیرۆر خۆی دەبینێتەوە ، هەمان مۆدێلی تیرۆر لە سەرەتای پرۆسەی ئازادکردنی عێراق لە ٢٠٠٣ لە دژی ئەمەریکا بوو، ئەمجارە لە سوریاوە دەستپێدەکات ، عێراقیش بە هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
دەنگۆی بەهیز هەیە تورکیا وئیران لە بەهێزکردنی داعشن لە عێراق و هەورەها سوریاش ، بەشێک لە فەرماندەکانی داعش ئێستا لە ناو حەشدی شەعبین .
رێزدار ساڵح موسلم دوێنی ئەم راستیەی ئاشکراکرد کە رژێمی سوریا وئێران بەهەماهەنگی روسیا داعش دەپارێزن .
زیاتر لە ٤٠٠٠-٦٠٠٠ تیرۆریستی داعش لە سەربازگە نهێنییەکانی پارتی ودەزگای جاسوسی میتن ، ئەوانە سوپای تیرۆری یەدەگن .
کشانەوەی حەشدی شەعبیش لە ناوچەی شنگالو تەلەعفەر بەشێکە لەو پیلانە.
ئەگەر لەماوەیەکی کورتدا پێکهاتنی حکومەتی عێراقی دوابکەوێت یا روونەدات ، ئیدی عێراق باشتر دەکەوێتە ناو ئاژاوەکە ،دوور نییە حوکمی عورفی لەسەرتاسەری عێراق رابگەینرێت ،جونکە ناکۆکییەکانی نێوان ئەمەریکا وئێران و تورکیا لەسەر خاکی عێراق لەوپەڕیدایە.
هاتنی وەزیری دەرەوەی تورکیا بۆ بەغدا ، بۆ کردنەوەی کۆنسوڵخانە لە موسڵ ،بەشێکە لە پیلانی سەرلەنوێ تیرۆر لە عێراقدا ئەگەر پێشوو دژی گەلانی عێراق و سوریا بوو ئەمجارە دژی ئەمەریکا و پەکەکەیە..باچاوەڕێ بکەین ئارگۆمێنتی گرنگ لە ئایندەی نزیکدا ، دەستبەر دەبێت بۆ سەلماندنی ئەو پیلانە کە لەسەرەوە ئاماژەم پێداوە.
No comments:
Post a Comment