Pages

Ads 468x60px

26 Apr 2022

کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان، یەکێ لە ڕێکخراوە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وێڕای شەرمەزارکردنی هێرشەکانی ڕژیمی داگیرکەری تورکیا، داوای لە گەلی کورد کردووە بە هەڵوێستێکی یەکگروو و نیشتمانپەروەرانە دژی ئەو داگیرکاریانە بوەستنەوە.

🔹لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "دەستەڵاتدارانی تورکیا دەیانەوێ وای نیشان بدەن کە لەو هێرشانەدا مەبەستیان تەنیا لێدانی پەکەکەیە. بەڵام لە ڕاستیدا ئامانجی داگیرکارییەکانیان زۆر لەوە گەورەترە."

🔹کۆمەڵەی یەکسانی لەو سۆنگەیەوە بەنیسبەت داگیرکردنی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان و بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەلی کورد هۆشداریی داوە و ڕایگەیاندووە: "دیکتاتۆرە نەژادپەرستەکانی تورکیا هەوڵ دەدن بۆ گەیشتن بە خەونی عوسمانیگەرایی نوێیان و لە چوارچێوەی ستراتیژیی شۆڤێنیانەیان، شەڕی کورد و کورد هەڵگیرسێنن."

🔹لە بەیاننامەکەدا بێدەنگیی زلهێزەکانی جیهان و وڵاتانی ئەورووپایی لە بەرامبەر ئەو هێرشانە شەرمەزار کراوە و تەئکید کراوەتەوە کە بێهەڵوێستیی لایەنە کوردییەکان لەژێر هەر بیانوویەکدا بێت، تاوانە.

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates