34 ڕۆژە پەنابەرێکی ڕۆژهەڵاتی بێسەروشوێنە
نزیکەی ۳۴ ڕۆژە کە پەنابەرێکی سیاسی بەناوی «ئەفشین ئەمینی» خەڵکی «بۆکان» و دانیشتووی «سولەیمانییە» بێسەروشوێنە و چارەنووسی نادیارە.
▪️«ئەفشین ئەمینی» تەمەن ٣٦ ساڵ و خێزاندارە، ناوبراو بۆ ١٤ساڵە لە ئێران هەڵاتووە.
▪️«ئەفشین زیاتر لە دوو ساڵە لە شاری «سولەیمانییە» وەکوو پەنابەری سیاسی وەرگیراوە و لە ڕێکەوتی ١٧ی مارچ ٢٠٢٢، بزر بووە و سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی، تا ئێستاش زانیارییەک لەسەر دۆخی ئەم هاووڵاتییە نییە.
No comments:
Post a Comment