بە پەلە بە پی ئەو زانیاریانەی وا دەستی ئیمە کەوتووەن تا ئیستا زیاتر لە ٢٢٢ سەرباز ئەفسەری تورکیا کوژراوەن
ڕژیمی داگیرکەری تورکیا هەوڵی لە ناو بردنی گەلی کورد دەدات
ناوەندی هەواڵەکان – دەقی بەیاننامەی چالاکوانانی کۆمەڵایەتی، مافناسان و پارێزەرانی یاسایی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە مەبەستی شەرمەزارکردنی هێرشی ئەرتەشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان
١ی گوڵانی١٤٠١ی هەتاوی، ٢١ی ئاوریلی ٢٠٢٢ی زایینی
بە داخەوە لەم ڕۆژگارەدا یاسای نێونەتەوەیی و بنەماییترین پرەنسیب و ڕێساکانی لە لایەن دەوڵەتانی دیکتاتۆر، یاسابەزێن و دەستدرێژیکارەوە کەوتووەتە بەر ئەتککردن و پێشێلکردنی…
هەوالی بەشیک لە شەرەکانی گەریلا
ەپەلە
ناوەندی چاپەمەنی و ڕاگەیاندنی #HPG کوژرانی 29 سەرباز و پێکانی 3 فڕۆکە و خستنەخوارەوەی درۆنێکی سوپای تورکی لە #زاپ و #ئاڤاشین ڕاگەیاند.
🔹 هەپەگە ئاماری نویی بڵاوکردەوە.. ٢٩ داگیرکەر کوژران
گەریلاکان ٢٩ داگیرکەری دیکەیان سزادا و درۆنێکیشیان خستە خوارەوە.
کەمێک پێش ئێستا، هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە، ئامارێکی نوێیان بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لە ناوچەکانی زاپ و ئاڤاشین ٢٩ سەربازی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک، کوژراون و ١٠ی دیکەش برینداربوون.
هەپەگە ڕایگەیاندووە، بەهۆی چالاکیی گەریلاوە، درۆنێک کەوتووەتە خوارەوە و سێ هێلیکۆپتەریش پێکراون.
شەوی ١٧ی ئەم مانگە، دەوڵەتی داگیركەری تورك هێرشی زەمینیی بۆ سەر ناوچەکانی زاپ، مەتینا و ئاڤاشین لە باشووری کوردستان دەستپێكرد، ئەوەش لەكاتێكدایە لە ١٥ی مانگەوە هێرشی ئاسمانیی بۆ ئەو ناوچەیە دەستپێكردووە و تائێستاش هێرشەکان بە هاوکاریی پەدەکە بەردەوامە و گەریلاش وەڵامی توندی هێرشەکان دەداتەوە.
No comments:
Post a Comment