هیرەشی دەولەتی فاشیستی تورکیا بوو سەر گەریلاکانی کورد دەستی پی کرد
ئۆپەراسیۆنى پەنجە ـ کلیل دەستى پێ کرد
ڕۆژنامەوان ئامەد دیجلە بە وردی باس لە ئامانجی ڕژێمی تورکیا لە هێرش بۆ سەر باشووری کوردستان و هاوکاری پەدەکە لەوبارەیەوە دەکات
▫️ سوپاى تورکیە دژى گەریلاکانى پەکەکە لە باشوورى کوردستان دەستى بە ئۆپەراسیۆنێکى گەورە کرد.
▫️ ئۆپەراسیۆنەکە هەرێمى ئاڤاشین و زاپ و مەتین دەگرێتەوە و ناوى نراوە "ئۆپەراسیۆنى پەنجە ـ کلیل".
▫️ ئەمشەو لە لایەن وەزارەتى بەرگری تورکیەوە دەست بە ئۆپەراسیۆنەکە کرا.
▫️ لە ڕاگەیێنراوێکى وەزارەتى ناوخۆى تورکیە هاەووە: "دژى هێرشى تیرۆریستى بەرامبەر گەلەکەمان، هێزەکانمان لە باکورى عێراق و بە ئامانجى پاراستنى سەروەرى سنوورەکانمان، ئەمشەو دەستمان بە ئۆپەراسیۆنى پەنجە ـ کلیل کرد و هێزە ئاسمانییەکانمان دەستیان بە بۆردوومان کردووە.
▫️ هێزەکانى پاراستنى گەلى پەکەکەش لە بەیاننامەیەک بڵاویان کردەوە "تورکیە لە هەرێمى زاپ و دەڤەرى ئەشکەفتا بریندار و کورۆژارۆ و چیاى ڕەش، دەستى بە هێرشى داگیرکارى کردووە و بۆردوومانێکى زۆرى ناوچەکە کردووە و بە باڵەفڕ خەریکى وێرانکارییە".
هەپەگە: لە زاپ چوار داگیركەری دیکەی تورکیا کوژران
▪️ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا سەبارەت بە هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی بەرخۆدانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستاردا لە زاپ ٤ داگیرکەری دیکە کوژراون.
▪️بەم شێوەیە ژمارەی کوژراوەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا لە دوێنێشەوەو بوو بە ٣٢ کەس.
دانیاڵ ڕیازەت هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار دەکات
▪️دانیاڵ ڕیازەت نوێنەری پارتی چەپ لە پەرلەمانی سوید، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار دەکات.
▪️دانیاڵ ڕیازەت ئەمڕۆ بەشداری خۆپیشاندانی کوردستانیان و ئازادیخوازان لە ستۆکهۆڵم پایتەختی سوید بوو و پشتیوانی خۆی و پارتەکەی بۆ تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان دووپات کردەوە.
▪️ڕیازەت هێرش و پەلامارە داگیرکارانەکانی ڕژێمی فاشیستی تورکیای بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەرمەزار کرد.
▪️هەر وەها هاوکارییەکانی پەدەکە بۆ تورکیا لە دژی گەریلای شەرمەزار کرد و وتی، وەک پارتی چەپ بەردەوام دەبین لە پالپشتی کردنی تەڤگەری ئازادیخوازی کوردستان و پەکەکە.
▪️دانیاڵ ڕیازەت ئاماژەی بە شەڕانگێزییەکانی تورکیا لە ناوچەکە کرد و تەئکیدیشی لە سەر فراوانترکردنی هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیاسەتە شەڕخوازانەکانی ئەردۆغان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا کردەوە.
وتەبێژی هەپەگە هۆشداریی دایە پەدەکە
🔹سەردار یەکتاش، وتەبێژی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە سەبارەت بە هاوکارییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەگەڵ ڕژێمی تورکیا هۆشداری دا.
🔹یەکتاش داوای لە بنەماڵەی هێزەکانی پەدەکە کرد کە ڕێگە نەدەن منداڵەکانیان لەم شەڕدا بەشدار بن و بکوژرێن.
🔹وتیشی ئێمە چەکدارانی پەدەکە بە پێشمەرگە نازانین لەبەر ئەوەی هاوکاری داگیرکەرانی کوردستان دەکەن و لە دژیان شەڕ ناکەن.
وردەکاری هێرشەکەی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان و نوێترین ئامار و زانیارییەکان لەم هەواڵەدا ببینە.
هەپەگە: ٢٨ چەکداری داگیرکەر کوژران
🔹ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە دوایین زانیاریی سەبارەت بە هێرشەکەی ڕژێمی داگیرکەری تورکیا بۆسەر زاپ و مەتینا و ئاڤاشین بڵاوکردەوە.
🔹بەپێی ڕاگەیەندراوکەی هەپەگە لە ئەنجامی بەرخۆدانی هێزەکانی گەریلا لە زاپ و ئاڤاشین ٢٨ چەکداری سوپای تورکیا کوژراون و ٩ی دیکەش بریندار بوون.
🔹هاوکات هەپەگە ڕایگەیاندووە کە گەریلاکان گورزیان لە دوو هێلیکۆپتەری سوپای تورکیا داوە.
هاوکات لەگەڵ هێرشی تورکیا، پەدەکە هێزێکی زۆری ناردووەتە چیای کوڕەژارۆ
🔹بە گوێرەی زانیاریی سەرچاوە خۆجێییەکان، شەوی ڕابردوو پەدەکە هێزێکی زۆری ناردووەتە شارەدێکانی شیلادزێ و دێرەلووک.
🔹ناردنی ئەو هێزە بۆ سنووری ناوچەی چیای کوڕەژارۆیە، کە لە ئێستادا شەڕێکی سەخت لە نێوان گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و سوپای داگیرکەری تورکیا بەڕێوەدەچێت.
🔹بە پێی هەمان سەرچاوە، پەدەکە ئەو هێزانەی ناردووەتە ئەو سنوورە بۆ ئەوەی بیانگوازێتەوە بۆ سنوورەکانی گەریلا، هاوکات دیمەنی ڕۆشتنی هێزەکەش لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە تۆمار کراون.
No comments:
Post a Comment