Pages

Ads 468x60px

19 Apr 2022

بارزانی دوبارە خەیانەتیکی دیکە دژ بە کورد هاوکاری توکیا دەکات دژ بە براکانی خۆیی












بارزانی دوبارە خەیانەتیکی دیکە دژ بە کورد  هاوکاری توکیا دەکات دژ بە براکانی خۆیی 

ئامەد مەلازگرد، ئەندامی فەرمانداری ناوەندی پاراستنی گەل:

گەریلا هێرشە ئاسمانی و عەرزیەکانی شکاند و هەموان پێوستە خاوەنداری لە تێکۆشانی گەریلا بکەن 


ئەردوغان پیش دانیشتنکی لە گەل ئەمریکا و دوای ئەو دانیشتنە مسروڕ بارزانێ بانگهیشتی تورکیا کرد. ولاتانێ ئەورووپا ئەمەریکا خەریکی ئالبوقی ئابوری بەخنە سەر روسیا و ئەگر بیت و ئەمەریکا ئەم کارە بکات پێویستی بە گاز ی سروشتی هەییە تورکیا قولی ئەوی داوە کە بە بەهانی هەبونی پەکەکە لە قەندیل هیرەشی سەربازی بکاتە سەر هەریمی کوردستان و داگیری بکات جا لە ریگاێ گاز نەوتی کوردستانەوە  گازی ئەمەریکا و ئەورووپا دابین بکات  و ئەمەریکا و ئەورووپاش تورکیا وەک ئەندامی ئەورووپا قەبول بکات و چیتر باسی ماڤی کمایەتیەکان نکریت لە ئەورووپا و کوردەکان سەرکوت بکات تورکیا کورد بی دەنگیان بکات جا خیلی بارزانی خائینی حەسن خیری دوهم لە نیوئەم پیلانەدان دژ بە برژەندی کورد من دەلیم شەری تورکیا لە قەندیل دژ بە گەریلاکان دژبە برژەوندی روسیاییە ئەلبتە وەها نییە بڵکو تورکیا هەول ئەدات وەهانیشانێ بدات

یوسف محەمەد، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بەشداریی پەدەکە لە هێرشەکانی ڕژیمی تورکیا لەدژی گەریلا بە هەڵەیەکی کوشندە ناو دەبات و دەڵێ خەڵکی باشووری کوردستان دژی ئەو شەڕەن کە تورکیا بەهاوکاریی پەدەکە دژی گەریلا دەستی پێکردووە. هاوکات ڕەخنە لە بێدەنگیی لایەنە سیاسییەکان بەرامبەر بە داگیرکارییەکانی تورکیا دەگرێت بە جێگەی پرسیاری دەزانێت

دوران کاڵکان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پەکەکە لە بەرنامەیەکی تایبەتی میدیاهابەردا سەبارەت بە هێرشی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەیدا وتی، "شەڕ بە هەموو شوێنێکدا بڵاو دەکەینەوە و دەیگەینینە ناو گەورە شارەکانی تورکیا و ئەگەر پەدەکە بە شێوەی چالاکانە لە شەڕەکە بەشداری بکات ئەو لە باشووری کوردستانیشدا بڵاودەبێتەوە

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەرێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە لە ڕاگەیاندراوێکی تایبەت دا بە بۆنەی هێرش و پەلامارە داگیرکارییەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، تەئکید دەکاتەوە کە بە تێکۆشانی هاوبەشی گەل و گەریلا، هەموو هێرش و پیلانەکانی تورکیا پووچەڵ دەکرێنەوە.

ئاهەنگی شادی و بەخێرهاتنی سوپای تورکیا!

▪️لە کاتێکدا ڕژێمی داگیرکەری تورکیا هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەستپێکردووە و کچان و کوڕانی گەریلا لە سەنگەری بەرگری لە کوردستاندان، شەوی ڕابردوو لە شەقامی ئیسکان-ی شاری هەولێر ئاهەنگێکی سەما و گۆرانی وتن بۆ پەرلەمانتاری پەدەکە جەلال پەرێشان ساز کرا و تێدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەو حیزبە و حکومەتی هەرێم لەوانە ئۆمێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر و ئەندامی سەرکردایەتی پەدەکە و جوتیار عەلی، وتەبێژی حکومەتی هەرێم بەشدار بوون.

موقتەدا سەدر: ئەگەر تورکیا بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بێ وەڵام و بێدەنگ نابین

▪️موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر سەبارەت بە هێرشە داگیرکارییەکانی ڕژێمی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان ڕایگەیاند، هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان پێشێلکردنی مافی سەروەری عێراقە و شەرمەزاری دەکەین.

▪️وتیشی: ئەگەر هێرشەکە بەردەوام بێت بێدەنگ نابن و داوای لە ڕژێمی تورکیا کرد، کە کێشەکان لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکات.

▪️ڕاشیگەیاند، ئامادەن لە ڕێگەی دیموکراسی و دیالۆگەوە بەشداری لە چارەسەرکردنی کێشەکان دا بکەن.

عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشە داگیرکارییەکانی تورکیاوە راگەیاند

🔹ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق راگەیەندراوێکی سەبارەت بە هێرشەکەی تورکیا بۆ سەر باشووری کوردستان بڵاوکردەوە.

🔹لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کۆماری عێراق بە هەموو شێوەیەک ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە هەرێم ڕەتدەکاتەوە و بە توندی شەرمەزاری دەکات.

🔹ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو هێرشانەى دەکرێت، پێشێلکردنى سەروەرى خاکى عێراقە و بە توندى ئەو هێرشانەى سنورى ناوچەى زاپ و ئاڤاشین و باسیان لە باکورى عێراق شەرمەزار دەکەین.

🔹وەزارەتەکە ڕاشیگەیاندووە، عێراق ئەم کارە بە پێشێلکردنی سەروەری خۆی و پیرۆزی وڵات و بە کردەوەیەکی پێچەوانەی پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان و یاساکانی بەڕێوەبردنی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتان و هەروەها بنەمای دراوسێیەتی باش دەزانێت.

🔹باس لەوەش کراوە، حکومەتی عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت خاکی عێراق بنکەیەک بێت بۆ زیانگەیاندن بە هیچ کام لە وڵاتانی دراوسێ و ڕەتیدەکاتەوە عێراق بکرێتە مەیدانی ململانێ و یەکلایکردنەوەى کێشەکان..

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates