لە بەردەوامی پشتیوانییەکان بۆ بەرخۆدانی گەریلا لە باشوری کوردستان کەسایەتی و هاوڵاتیانی چین و توێژە جیاوازەکان پشتگیری لە تێکۆشانی گەریلا دەکەن و هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیا و هاوکارییەکانی پەدەکە شەرمەزار دەکەن.
🔻خەڵکی ئێزدیی شەنگال دەڵێن ڕێگه نادەن سوپای عێراق دەستکەوتەکانیان لەناو ببات
▪️هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی ڕژیمی تورکیا بۆسەر هەرێمەکانی زاپ و ئاڤاشین، سوپای عێراقیش لوولەی چەکەکانی ئاراستەی خەڵکی ئێزدیی شەنگال کردووە. دانیشتووانی شەنگالیش، دوو ڕۆژە بە ڕۆحی بەرخۆدانی گەریلاکان، ڕووبەڕووی سوپای عێراق وەستاونەتەوە.
▪️دانیشتووانی شەنگال دوێنێ، سەرباری هەموو ئاستەنگییەکانی چەکدارانی سوپای عێراق، بۆ پشتگیری لە شەڕڤانانی ئێزدی، خۆیان گەیاندە ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان و تەئکیدیان کردەوە کە ڕێگە نادەن هیچ هێزێک هێرش بکاتە سەر ڕۆڵەکانیان.
▪️ژنانی شەنگال بەشدارییەکی بەرچاویان لە گردبوونەوەی خەڵکی شارەکە لە بەردەم ناوەندی ئاسایشی ئێزیدخان بوو.
▪️لە میانەی گردبوونەوەکەدا "کنێ خدر" ئەندامی تەڤگەری ژنانی ئێزدی بۆ دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێدوانی دا.
▪️کنێ خدر وتی: "حکوومەتی عێراق دەیەوێت دەستکەوتەکانی شەنگال، کە بە خوێنی شەهیدانمان بەدی هاتووە، لەناو ببات. ئەو کاتەی داعش هێرشی کردە سەر شەنگال و خەڵکی ئێزدیی کۆمەڵکوژ کرد، سوپای عێراق و هێزەکانی پەدەکە لەکوێ بوون.
No comments:
Post a Comment