هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بە سەر هەرێمەکانی گەریلا بە هاوکاری پەدەکە بەردەوامە
🔻لە هەرێمی ئاواشین ١٢ داگیرکەری تورک کوژران
🔻تا ئێستا لە ئاواشین و زاپ ٤٤ داگیرکەری تورک کوژراون و ٢ هەلیکۆپتەریش زەربەیان خواردوە
وتەبێژی کەجەکە: مەسرور بارزانی بەڵێنی ئەوەی بە ئەردۆغان داوە كە بە تەواوەتی هاوكاریان بێت لەو ئۆپەراسیۆنەدا و بەپێی ئەو ئەجێندایانەی كە توركیا دەیەوێت، مامەڵە بكات
🔻 پارتی لەم ئۆپەراسیۆنەدا ئاسانكاری و هاوكاریی جووڵەی هێلیكۆپتەرەكانی توركیا دەكات، بەشێوەیەك سەربازی توركیا لە بامەڕنێ و ئامێدی و ناوچەكانی دیكەوە دەگوازنەوە بۆسەر چیای كورەژار، هەروەها پارتی هەوڵدەدات لەو هەرێمانە پەیوەندیی گەریلا لەگەڵ یەكتر داببڕێت، بۆیە گەمارۆی خستووەتە سەر زاپ، مەتینا، حەفتانین و ئاڤاشین”.
🔻لەوەش زیاتر، ئەو شوێنانەی كە هێزی سەربازیی توركیای بۆ دەچێت، پارتی هێزەكانی خۆی جووڵە پێكردووە، بە تایبەت لە شیلادزێ و دێرەلوك هێزی جووڵاندووە تا ڕێگری بكات لە گەریلا و نەتوانن لەسەر زەوی جووڵە بكەن.
ناوەندی راگەیاندن چاپەمەنی هەپەگە بڵاویکردەوە، گەریلا بە نارنجۆک و چەکی تاکەکەسی هێرشیان کردووەتە سەر ئەو داگیرکەرانەی هێرشیان کردووەتە سەر ئاڤاشین لە ئەنجامدا ١٢ داگیرکەر ڕەوانەی دۆزەخ کراون
No comments:
Post a Comment