Pages

Ads 468x60px

26 Apr 2022

سوپای عێراق لە شەنگال سەنگەر لێدەدات




سوپای عێراق لە شەنگال سەنگەر لێدەدات

💢سوپای عێراق چەکی قورس بۆ ناو شەنگال دەگوازێتەوە

▪️بەپێی زانیارییەکان سوپای عێراق لە هەردوو بەری باکوور و باشووری چیای شەنگالەوە هێزی زیاتر بڵاودەکاتەوە، بەتایبەت لە باکووری چیای شەنگال و سنووری گوندەکانی دیگور، دوهۆلا، بۆریک و گوهبەل سوپای عێراق سەرقاڵی سەنگەرلێدانە لەناو ماڵەکانی ناوچەکەدا.


▪️هاوکات بازگەی دیگۆریش کە پێشتر پۆلیس و سوپای عێراق بەیەکەوە بەڕێوەیان دەبرد، ئێستا چۆڵکراوە لە پۆلیس و تەنها سوپای عێراقی لێ هەیە.


▪️لە لایەکی دیکەوە لە سەنتەری شەنگال و باشووری چیای شەنگالیش جموجوڵی سوپای عێراق زیادیکردووە بەتایبەت لە نزیک بارەگای ئاسایشی ئێزدیخان، کە پێشتر سوپای عێراق هەوڵی کۆنترۆڵکردنی دابوو.


▪️هەر بەگوێرەی زانیارییەکان، سوپای عێراق لە گوندەکانی حەیاڵ و سکێنێ ژمارەی ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی زیادکردووە.


▪️زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە سوپای عێراق لەسەر ڕێگای زۆرینەی گوند و ناوچەکان بازگە و خاڵی پشکنینی داناوە و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆی هاوڵاتیان دروست دەکەن و ئۆتۆمبێلەکانیان دەپشکنن. 

سوپای عێراق چەکی قورس بۆ ناو شەنگال دەگوازێتەوە


🔴دۆخی شەنگال تا دیت زیاتر ئاڵۆز دەبێت و سوپای عێراق ژمارەیەکی زۆر سەرباز و زرێپۆش و تانک و تۆپی گواستووەتەوە بۆ ناو ناوەندی شەنگال.


🔴سەرەڕای هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی ئاڵۆزیەکانی شەنگاک، بەڵام سوپای عێراق جموجوڵی نویی دەستپێکردووە و هێسزێکی زۆری بە چەکی قورسەوە گواستووەتەوە بۆ ناوندی شەنگال.


🔴بە گوێرەی زانیاریەکان هێزیکی زۆر لە موسڵەوە بەرەو ناوەندی شەنگال جوڵێندراوە و ئەو هێزە لە ناوەندی شەنگاڵ جموجوڵی دراوانی دەستپێکردووە

🔴ئەمڕۆ هێزێکی گەورەی سوپای عێراق لە موسڵەوە بە ژمارەیەک سەرباز و تانک و تۆپەوە ڕوویان لە شەنگال و چەند گوندێکی دەوروبەری کرد و لە بنکە سەربازییەکاندا جێگیر بوون و تا ئێستا هیچ پێکدادانێک ڕووینەداوە.


🔴ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی پێش نیوەڕۆوە تا ئێوارە جموجۆڵێکی گەورەی سوپای عێراق لە شەنگال ڕوویدا بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتووە ئەو هێزە لە موسڵەوە هاتوونەتە شەنگال.


🔴لەنێو ئەو هێزانەی گواسترانەوە بۆ شەنگال ژمارەیەکی زۆر سەرباز و تانک و زرێپۆشن و لە بنکە و بازگەکانی سوپای عێراق بڵاوبووەتەوە بەشێک لەو هێزە سەربازییانە لە بنکەکانی سوپا لە ناوەندی شەنگال بڵاو کراونەتەوە بەشێکی دیکەشیان سنوری گوندەکانی سکینە و حەیال لە باشوری چیای شەنگال بڵاو کراوەتەوە.


🔴بەپێی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەست گەیشتوون، هێزێکی سەربازی بە چەک و تەقەمەنییەوە بەرەو سنووری شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان بەڕێکەوتوون.


🔴سەرەڕای ئەو جموجوڵەی سوپای عێراق تا ئێستا هیچ هێرش و پێکدادانێک ڕووینەداوە هێزەکانی سوپا خۆیان لەبنکەکانیان جێگیر کردووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates