Pages

Ads 468x60px

27 Dec 2020

كەریمی هیمەتی سەرۆكی مانگی سووری رژیم دەڵێ واكسینی (پێكوتە)ی چینی بۆ ئێمە گونجاوترە



كەریمی هیمەتی سەرۆكی مانگی سووری رژیم دەڵێ واكسینی (پێكوتە)ی چینی بۆ ئێمە گونجاوترە
سەرۆكی مانگی سووری رژیم رایگەیاند رێوشوێنی گواستنەوەو هەڵگرتنی واكسینی چینی بۆ دۆخی ئێمە گونجاوترە.
ناوبراو لە درێژەدا دەڵێ ئێران پێویستی بە 19 بۆ 29 ملوێن واكسین هەیە.
ئەوە لە كاتێكدایە سەعیدی نمەكی وەزیری تەندروستی رژیم پێشتر رایگەیاندبوو كە ئێران پێویستی بە 41 بۆ 42 ملوین واكسین هەیە.

ئەو قسانە لە كاتێكدایە سەرۆك كۆماری رژیم پێشتر گەمارۆكانی ئامریكای بە بەربەست بۆ كرینی واكسینە ئەمریكاییەكان دێناگۆڕێ، بەڵام ئەمریكا رەتی كردەوە و رایگەیاند گەمارۆكانی ئەمریكا بەشی تەندروستی ناگرێتەوە و ئەوان ئامادەن هەموو ئاسانكاریەك بۆ ئەو مەبەستە بكەن.
لە كاتێكدا رژیم هەوڵی كرینی واكسینی چینی كرۆنا دەدا كە ئەم جۆرە واكسینە لەلایەن رێكخراوی تەندروستی جیهانیەوە رێگەی پێنەدراوە.
بیانووهێنانەوەی بەرپرسانی رژیم بۆ خۆدزینەوە لە كرینی جۆرە ئەمریكاییەكانی واكسینی كرۆنا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە رژیم هەر وەك چۆن بۆ بەرەورووبوونەوەی كرۆنا هیچ بەرنامەیەكی نەبوو و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ژمارەیەكی زۆر لە خەڵكی ئێران ببنە قوربانی ئەو ویروسە، ئێستاش بە هێنانی واكسینی چینی مەبەستیەتی خۆی لەو خەرجی و هەزینانەی بۆ واكسینە ئەمریكاییەكان پێویستە بدزێـتەوەو بە كوتانی خەڵك بە واكسینی چینی پەردە بە سەر كەمكاریەكانی دا بدات.
بەرپرسانی رژیمی ئاخوندی لە كاتێكدا لە هەوڵی كرینی واكیسنی چینیدان بۆ خەڵك دەكەن، بەپێی قسەی سەرۆكی مانگی سووری رژیم لە هەوڵدان 150 بۆ 200 هەزار واكسینی فایزەری ئەمریكایی (بۆ ئاخوندان و مۆرە سەرەكیەكانی رژیم) دابین بكەن.

رژیمی ئاخوندی دەسەڵاتێكی دز و گەندەڵ و دژە خەڵكە و هەموو هەوڵی ئەوەیە خەڵكی ئێران رۆژ بە رۆژ زیاتر تووشی دەرد و نەخۆشی و قەیران بكا. 

سەرچاوە پیجی عەلی بەهرامی 

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates