Pages

Ads 468x60px

30 Dec 2020

ڕاستە زۆرن ئەوانەی کە پەکەکە یان پەژاک یان پەیەدە یان هەدەپەیان خۆشدوێ و خۆیان بە دۆست و لایەنگریان دەزانن و یان لەگەڵ بیرو بۆچونەکانی ئەوەاندان.

 


ڕاستە زۆرن ئەوانەی کە پەکەکە یان پەژاک یان  پەیەدە یان هەدەپەیان خۆشدوێ و خۆیان بە دۆست و لایەنگریان دەزانن و یان لەگەڵ بیرو بۆچونەکانی ئەوەاندان.


ئەوە جێگای ڕێز عورمەت و خۆشەویستین لەلای ڕێکخستنەکانی ئەو پارتانە، ڕەخنەی بەئاگا و سەرنج و پێشنیارەکانیشیان بە گرینگ وەردگیرن و دەخرێنە ناو کاری ڕێکخستنەوە.

بەڵام ئەگەر کەسێک بێت و بڵێت ئەوە من ئەندامی هەریەکێک لەو حیزبانەم و لە ڕێکخستنەکانی ئەواندا کار دەکەم، بەڵام هیچ کاتێک نەقۆناغەکانی پەروەردەی بە تەواوەتی تێنەپەڕاندووە و نە ڕێزبەندی کتێبەکانی ڕێبەر ئاپۆی کردوە بۆ خوێندنەوە، نە گرینگیشی بەوە داوە کە بەڕاستی لەو فکر و فەلسەفەیەش تێبگات.

 چونکە بڕینی ئەو قۆناغانە لە ناو ئەو تەڤگەرەدا، بەواتای بنیادنانی کەسایەتیەکی جیاواز دێت.

جا جارجار هێندێک کەس لە سەرەتا خۆیان وەک دڵسۆز و لایەنگر و ئەندامی ئەو حیزبانە نیشاندەدەن و بەشداری چەند خۆپیشاندان دەکەن، و لە سەر تۆڕ کۆمەڵایەتیەکان چالاکن، و جاری وایە بەشداری بەرنامەکانی تەلەفزیۆنەکانی ئەو حیزبانەش دەبن.

بەڵام چونکە ئەو قۆناغانەییان تێنەپەڕاندوون لە پڕدا هەڵدەگەڕێنەوە و دەست دەکەن بە هێرشی پێچەوانە و ڕەخنەی بێئاگا و تێکەڵپێکەڵ کردن و تۆمەت دروستکردنی بێبنەما دژی تەڤگەری ئازادی و ئەو حیزبانە ڕێکدەخن.

چونکە کەسایەتی بنیادنەراو لە ناو ئەو فکر و فەلسەفەیەدا دەزانیت، ڕەخنە و پێشنیاری  خۆی بە چ شێوێک و ئاراستەی کوێی بکات تا جێ بگریت، نەک بە هەراوهۆریایی ئەملاوئەولا و سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە کەسایەتی خۆتی پێبشکێنی.


کاتێک لە ساڵی ٢٠٠٥دا و وەختی بەستنی کۆنگرەی پێنجی پەکەکە هەوڵێکی نەزۆکانە درا بۆ تەسفیە کردنی پەکەکە، لەلایەن ئەمریکا و چەند دوڵەتانی ناوچەکە و حیزبەکانی باشورەوە.

 بەڵام ئەو پیلانە نەک هەر سەرکەوتو نەبوو، بەڵکو بۆ هۆی خاوێنکردنەوەی ناو پەکەکە، کە هەر وەک هەڤاڵ جەمیل بایک دەڵێت پەکەکە لە لە کۆنگرەی پێنجەمدا ئەڕشایەوە هەرچی پیسی بوو لە معیدەی خۆی کردیە دەرەوە.

ئەو کات پێنج ئەندامی سەرکردایەتی لە ناو ڕێکخستنەکانی پەکەکە کرانەدەرەوە.

دوای زیاتر لە ٢٠٠ کەسی دیکە کە لەو تەسفیە کردنەدا دەستیان هەبوو، ئەوانیش کرانەدەرەوە، کە بەشێکیان لە کادرەکانی ڕێکخستنەکانی ئەوروپا و ووڵاتانی دیکە بوون.

ئێستاشی لەگەڵدا بێت بێجگە لە عوسمان ئۆجەلان کە ئەویش بە زەبری پارە جار جار دەیهێنە سەر شاشەی هێندێک تیڤی بۆ قسەی بێبنەما و چەواشەکاری.

دەنا کوان ئەو زیاتر لە ٢٠٠ کادرەی پەکەکە کە کرانەدەرەوە بۆ هیچ دەنگ و رەنگیان نەما، دەزانن بۆ؟؟ لە بەرئەوەی ئەوانە باش لەو فکر و فەلسەفەیە تێگەیشتوون دەزانن ئەگەر هەرچی بیڵێن و بیشیکەن دەبێ درۆ و قسەی بێبنەما و چەواشەکاری دژی ئەو تەڤگەرە بکەن، ئەوانیش باش دەزانن مەیدانی درۆ و چەواشەکاری کورتە و کەس باوڕیان پێناکات.

واتا بڕیاریاندا هەر کەسەو لە شوێنێک خەریکی ژیانی شەخسی خۆی بێت.

چەند ساڵ لەمەوبەر ئەندامێکی مەجلیسی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پەژاک وازی لە پەژاک هێنا و دوای داوای لە هەڤاڵێکی من کرد، کە دەێهەوێت بێتە ناوچەی سلێمانی و نیشتەجێ بێت، کاتێک لەوێ بوو کاناڵێک دەێهەوێت چاوپێکەوتنی لەگەڵ بکات، بەڵام لە کاتی قسەکردندا پەیامنێرەکە پێیدەڵێت تۆ ئێستاش وەک کەسێکی پەژاک قسە بۆ من دەکەی ئێمە نامانهەوێت ئەو شێوە قسەکردنەی تۆ بڵاو بکەینەوە!!

ئەو ئەندامەی پێشووی پەژاک-یش بە پەیامنێرەکە دەڵێت تۆ دەتهەوێت من درۆ و قسەی چەواشەکاری بە پەژاک و پەکەکە بڵێم، بەڵام من قۆناغی درۆ و چەواشەکاریم لە ناو پەکەکە و پەژاک-دا تێپەڕاندووە، ئەگەر کەسایەتیک لەناو ئەو فکر و فەلسەفەیەدا ئەو قۆناغانە تێپەڕێنیت ئەو هەرگیز ناگەڕێتەوە بۆ دواوە، من و کەسانی پێش منیش کە وازیان لە پەکەکە و پەژاک هێناوە، و نەچونە ناو هیچ حیزبێکی دیکە زۆر هۆی خۆی هەنە، بەڵام بە دەرەجەی یەکەم بنیادنانی کەسایەتی مرۆڤەکان لەسەر ئەو فکر و فەلسەفەیە وادەکات کە دوای زۆر زەحمەت دەبێت بتوانی لە ناو حیزب و رێکخستنی دیکەدا کار بکەیت، چونکە لێکچونەکان زۆر جیاوازیان هەیە.

جمال جمال الدین

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates