Pages

Ads 468x60px

16 Dec 2020

هەرێمی بەلووچستان؛ لانیکەم ١١٠ هەزار منداڵ لە دەرفەتی خویندن بێبەشن

 


هەرێمی بەلووچستان؛ لانیکەم ١١٠ هەزار منداڵ لە دەرفەتی خویندن بێبەشن


🔸بە گوتەی "ئیسماعیل حوسێنزەهی" نوێنەری شاری خاش لە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی بەلووچستان لانیکەم ١١٠ هەزار منداڵ بەهۆی نەبوونی ئیمکانیاتەوە، دەرفەتی خوێندنیان بۆ نەڕەخساوە.


🔸ئەو نوێنەری مەجلیس هەروەها ڕەخنەی لە وەزارەتی پەروەردەی ڕژیم گرتووە و ڕایگەیاندووە کە بەلووچستان پێویستی بە  ١٢ هەزار پۆلی خوێندن هەیە. ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دەیان هەزار منداڵ لە خوێندن بێبەش بن و نەتوانن بچنە قوتابخانە.


🔸"ئیسماعیل حوسێنزەهی" وتی: ماوەی دە ساڵە بەردەوام باس لەوە دەکرێت هەرێمی بەلووچستان لەڕووی ئیمکانیاتی پەروەردە و پۆلی خوێندنەوە کەموکوڕیی زۆری هەیە. بەڵام وەزارەتی پەروەردە هەتا ئێستا هیچ هەنگاوێکی نەناوە.


🔸زیاتر لە ٧٠ لەسەدی منداڵانی هەرێمی بەلووچستان نیشتەجێی گوندەکانن و مامۆستا و پۆلی خوێندن لە گوندەکان بەگوێرەی پێویست نین. هاتنی ڤایرۆسی کۆڕۆناش منداڵانی گوندەکانی زیاتر لە جاران بێبەش کردووە.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates