Pages

Ads 468x60px

19 Dec 2020

دیداری نێوان سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

 


دیداری نێوان سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران و كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ڕێكەوتی 26ی سەماوەز، هەیئەتێكی باڵای كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، سەردانی بارەگای ناوەندی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێرانیان كرد.


شاندی میوان بە سەرپەرەستی بەڕێز كاك عومەری ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان، لەلایەن بەڕێز كاك بابەشێخ حوسێنی، سكرتێری گشتی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران، و شاندی یاوەری پێشوازیان لێكرا.

لەم دیدارە دۆستانەیەدا چەندین تەوەری گرنگی رۆِژ تاوتوێ و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر كرا، بابەتی دۆخی ئۆپۆزیسیۆنی دژبەری ڕژیمی ئاخوندی و بەتایبەتی جوڵانەوەی گەلی كورد لە كوردستانی ئێران، تەوەری سەرەكی باسەكان بوو و هەردولا لەسەر هەستیاری دۆخی هەنوكەیی و زەرورەتی پێكەوە كاركردنی سەرانسەری و كوردستانی پێداگریان كردەوە.

ڕێزدار كاك بابەشێخی حوسێنی لەم پێوەندیەدا لەسەر سیاسەتە گشتیەكانی سازمانی خەبات لەپێوەند بە ئامادەبوونی سازمان لە هاووپەیمانەتیەكی كوردستانی كە هەموو هێز و لایەنە سیاسەكانی كوردستان لەخۆ بگرێ‌ و لەسەر هێڵی ڕوخانی دەسەڵاتی دیكتاتۆری لە ئێران بڕواتە پێش، كردەوە

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates