Pages

Ads 468x60px

24 Dec 2020

بەرپرسێکی ئیتلاعاتیی تورکیە پشتڕاستی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران بە داڕشتنی پیلانێک یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئەلئەحوازی کێشاوەتە تورکیە و لەوێوە بردوویانەتە ئێران.

 


بەرپرسێکی ئیتلاعاتیی تورکیە پشتڕاستی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران بە داڕشتنی پیلانێک یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئەلئەحوازی کێشاوەتە تورکیە و لەوێوە بردوویانەتە ئێران.

ڕۆژنامەی ئامریکایی "واشنتۆن پۆست" لە زاری بەرپرسێکی ئیتلاعاتیی تورکیەوە بڵاوی کردووەتەوە کە ڕێژیمی ئێران، "حەبیبوڵڵا کەعبی" ناسراو بە "حەبیب ئەسیوەد" یەکێک لە ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئەلئەحوازی لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی "سابرین.س" کێشاوەتە تورکیە و لەوێدا بە پیلان دزراوە.
ئەو بەرپرسە ئیتلاعاتییە باسی لەوە کردووە کە "حەبیب ئەسیوەد" لە تورکیە و لەنێو پۆمپی بێنزینێکدا کە شوێنی چاوپێکەوتن لەگەڵ "سابرین.س" بووە، مادەی سڕکەری پێ تەزرێق کراوە و دواتر باندێکی قاچاخ بە کامیۆنێک دزیویانە.
لە ڕاپۆرتی ئەو بەرپرسە ئیتلاعاتییەی تورکیەدا هاتووە کە "ئەسیوەد" براوەتە پارێزگای "وان" لە ڕۆژهەڵاتی تورکیە و لەوێوە بە قاچاخچییەکی مرۆڤدا بەڕێ کراوەتەوە ئێران.
ڕێژیمی ئێران بە داڕشتنی پیلان بەردەوام هەوڵی تێرۆر و گرتن و دەسبەسەرکردنی دژبەرانی خۆی تەنانەت لە دەرەوەی سنوورەکانی خۆیشیدا داوە

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates