Pages

Ads 468x60px

30 Dec 2020

هەرەسی زەوی لە نەرویژ؛ چەندین کەس بریندار بوون و زیاتر لە ٢٠ کەس بێسەرشوێنن

 





هەرەسی زەوی لە نەرویژ؛ چەندین کەس بریندار بوون و زیاتر لە ٢٠ کەس بێسەرشوێنن


🔹هەرەسی زەوی لە ناوچەیەکی دەوروبەری ئۆسڵۆ پایتەختی نەرویژ زەرەر و زیانی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە. چەندین ماڵ ڕووخاوە، دەیان کەس بریندار بوون و ئەگەری کوژرانی چەندین کەسیش لە ئارادایە.


🔹کارەساتەکە دەوروبەری کاتژمێر چواری ئەم بەیانییە لە کۆموونی "یەردرووم" لە باکووری ئۆسڵۆ ڕوویداوە.


🔹میدیاکانی نەرویژ ڕایانگەیاندووە کە تا ئێستا ٢١ کەس بەهۆی هەرەسی زەوییەوە بێسەروشوێنن. 


🔹تیمەکانی فریاگوزاری تا ساتی ئامەدەکردنی ئەم هەواڵە نەیانتوانیوە هیچ سۆراخێکیان بگرن. پۆلیس بە کامێرای تەرماڵ بەدوای بێسەروشوێنبووەکاندا دەگەڕێت.


🔹بەهۆی ئەو کارەساتە سرووشتییەوە هەروەها سەدان کەس بێ ماڵ و حاڵ بوون. پۆلیس و دەزگاکانی فریاگوزاری لانیکەم حەوتسەد کەسیان لە شوێنی ڕووداوەکە دوور خستووەتەوە.


🔹ئەو ناوچەیە، ساڵانە شایەتی چەندین ڕووداوی هاوشێوە دەبێت. ساڵی ٢٠١٦ گەورەترین ڕووداوی ڕۆچوونی زەوی هەر لەو شارە ڕوویدابوو.

No comments:

Post a Comment

 
 
Blogger Templates