Pages

Ads 468x60px

27 Dec 2020

ڕاپەرینی مونزور ئەندامی کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادیی ژنانی کوردستان، پاژک، دەڵێ ڕژیمی تورکیا هەموو هەوڵێک ئەدا بۆ ئەوەی لەناو کورداندا شەڕی ناوخۆیی هەڵگیرسێنێت. بۆ ئەوە مەبەسەتەش دەیەوێ پەدەکە وەک هێزێکی کۆنترا بخاتە خزمەتی خۆیەوە. هاوکات پەدەکەشی ئاگادار کردەوە کە لە حاڵەتێکی وادا ئەو حیزبە کۆتایی پێدێت.

پارتی دیموکراتی کوردستان سەربازگە دەکاتەوە و لە سەر ڕێگەی گەریلا کۆنتڕۆڵ دادەنێت

🔹ئاژانسی دەنگوباسی رۆژنیوز ئاشکرای کردووە  پارتی دیموکرات  لە ناوچەی رواندز دەستی بە دروستکردنی سەربازگە کردووە. سەربازگەکان لە سەر زنجیرە چیای ئاراس بە جێکراون. بۆ سەربازگەکان ڕێگەی هاتووچۆی ئوتومبێل دروست کراوە.  هەوڵەکانی پارتی دیموکرات بۆ دامەزراندنی بنکە و سەربازگە لە رواندز و چۆمان هەتا حاجی ئومەران درێژەی کێشاوە.

🔹شایانی بیرهێنانەوەیە کە چەکدارانی پەدەکە شەوی ١٣ی دێسامبر لە ناوچەی ئامێدی کەمینیان بۆ گەریلا دانابوو. لە کاتێکدا گەریلاکان ویستبوویان بگەڕێنەوە کەوتنە بەر دەستڕێژی چەکدارانی پەدەکە و سێ گەریلا بریندارکران.

🔹سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاندووە کە چەکدارانی پەدەکە لەو شوێنەی کە گەریلایان خستبووە کەمینەوە لە ٢٣ی دێسامبرەوە خاڵی پشکنین و کۆنتڕۆڵیان داناوە.

🔹دانانی نوقتەی کۆنتڕۆڵ لەو هەرێمانەی کە دەیان ساڵە شوێنی هاتووچۆی گەریلایە وەکوو ئامادەکاری پەدەکە بۆ هێرش کردنە سەر ناوچەکە دەبیندرێت.

No comments:

Post a Comment

Blogger Templates